بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سی و چوارەمین ساڵیادی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلی کوردستان پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو خەباتگێڕ و ئازادیخواز و نیشتیمانپەروەران و سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەم.
ڕاپەڕین یەکێکە لە سەروەری و دەستکەوتە گرانبەهاکانی گەلی کوردستان. لە سایەی ئیرادەی ئازادیخوازیی گەلی کوردستان و، قارەمانێتی پێشمەرگە و یەکڕیزیی لایەنەکانی ناو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا ڕاپەڕین هاتەدی و سەرکەوتنی بەدەست هێنا. ڕاپەڕین لە دژی دامودەزگەی ستەمکار و داگیرکەر، پەیامێکی ڕوون بوو کە سەرباری بوونی زوڵم و سەرکوتکاری و تۆقاندن، گەلی کوردستان زیندووە و ئازادی و سەربەستی دەوێت. ڕاپەڕین ئەو ڕاستییەی سەلماند کە داگیرکاری و ستەم چەندە بەهێزیش بن، سەرئەنجام هەر کۆتایی دێت و ئەوە ئیرادە و هێزی گەلی کوردستانە کە براوە دەبێت.
لەو یادە پیرۆزەدا جەخت لە بەها پیرۆزەکانی ڕاپەڕین و پەیامی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە. سڵاو بۆ ڕۆحی بەرزی شەهیدانی ڕاپەڕین و هەموو شەهیدانی خەباتی ڕزگاریخوازی کوردستان دەنێرین، کە بە خوێنی پاکیان ئازادی و سەربەستیان بۆ گەلەکەمان هێنایە دی.[1]
مسعود بارزانی
5ی ئاداری 2025
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!