ناو: محەمەد
ناوی باوک: قادر
ناوی دایک: گوڵعوزار
شوێنی لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
کورتەیەک لە ژیانی مامۆستا محەمەد:
نووسینی: مەغدید حاجی
ناوی تەواوی: محەمەد قادر ئەحمەد سەفار
ناوی دایکی: گوڵعوزار ئەحمەد
لە ساڵی 1946 لە قەڵای هەولێر لە دایک بووە.
لە ساڵی 1952 ماڵیان لە قەڵاتێ هاتۆتە خوارێ و لە گەڕەکی (تەعجیل)ی نیشتەجێ بوون. لە دوای تەعجیلی چوونەتە (تەیراوە)ی دوایی چوونەتە گەڕەکی (ئیسکان).
لە ساڵی خوێندنی1955-1956 لە قوتابخانەی (ئەلمزەفەریە) چووەتە بەرخوێندن.
لە ساڵی1960-1961 قۆناغی سەرەتایی خوێندنی تەواوکردووە.
لە ساڵی خوێندنی 1963-1964 قۆناغی ناوەندی لە ناوەندی (جمهور)ی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1965-1966 خوێندنی ئامادەییشی لە دواناوەندی هەولێر تەواوکردووە.
لە ساڵی 1967-1968 پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایانی لە #موسڵ# تەواوکردووە.
لە ڕێکەوتی #22-01-1970# وەکوو مامۆستا دامەزراوە و لە قوتابخانەی برایم باول لە شارەدێی #قەراج#ی شارۆچکەی #مەخموور# دەستبەکار بووە.
لە ساڵی 1971 بۆ قوتابخانەی باوەخەلان شارەدێی سەڵاحەدین گوازراوەتەوە.
لە ساڵی 1971 تاکوو 1980 لە قوتابخانەی گوندی گەلیاوە شارەدێی سەڵاحەدین (#پیرمام#) وەکوو مامۆستا خزمەتی کردووە.
لە ساڵی 1980 گوازراوەتەوە بۆ قوتابخانەی ئاسۆ لە گەڕەکی مامۆستایان هەولێر تاکوو خانەنشینبوونی لە ساڵی 2007 لەم قوتابخانەیە خزمەتی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردنی کردووە. بە هەزاران قوتابی پێگەیاندووە بە تایبەتیی لە وانەی زمانی ئینگلیزی.
لە چەندین خولی پەروەردەیی بەشدار بووە بە تایبەتیی لە خولی زمانی ئینگلیزی. لە ساڵی 1984-1985 لە خولێکی زمانی ئینگلیزی لە شاری بەغدا بەشدار بوو بۆ ماوەی یەک مانگ، بە پلەی زۆر باشە لەم خولە دەرچووە.
مامۆستا محەمەد هەڵگری بیروباوەڕی مارکسی و کەلەپووری پێشکەوتنخوازانەیە، هەر لە تەمەنی گەنجی تاکوو ئێستا خۆی بە دۆستی حزبی شیوعی و بزووتنەوەی چەپ دادەنێت و بەردەوام داکۆکی لە مافە ڕەواکانی گەلەکەی و توێژی مامۆستایان و خانەنشینان دەکات.
لە هەڵبژاردنی گشتی مامۆستایان لە ساڵی1992 پاڵێوراوی لیستی پیشەیی مامۆستایان بوو.
مامۆستا محەمەد خوێنەرێکی چاکە نووسەر و وەرگێڕیشە لە ئینگلیزی بۆ کوردی و عەرەبی. گەلێک بابەتی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکان بڵاوکردووەتەوە. بەڵام بە داخەوە لەم ساڵانەی دوایی بەهۆی کزبوونی بینینی توانای خوێندنەوە و نووسینی وەکوو جاران نەماوە. ئێمە هیوای تەندرووستی و تەمەندرێژی بۆ دەخوازین.
=KTML_Bold=باری کۆمەڵایەتی:=KTML_End=
مامۆستا محەمەد لە ساڵی 1973 ژیانی خێزانی لەگەڵ مامۆستا ئەدیبە ڕەحمان سڵێمان پێکهێناوە. بەرهەمی هاوسەرگیریەکەیان 6 منداڵە (تەمەن درێژ بن):
1-ژین، 1974، کۆلێژی پەروەردە بەشی زیندەوەرزانی تەواوکردووە.
2-ژاڵە، 1976، کۆلێژی ئەندازیاری شارستانی تەواوکردووە.
3 ، 4 -ئەژین و ڕێناس خاوەن پێداویستی تایبەتن.هیوای چاکبوونەوەیان بۆ دەخوازین.
5-شیلان، 1986، دەرمانسازەو لە سوید نیشتەجێیە.
6-فێنک، 1987، کۆلێژی کشتوکاڵی تەواوکردووە و مامۆستایە. [1]