ناونیسانی بابەت: پێش پەیماننامەی سیڤەر چی ڕووی دا
ناوی نووسەر: #چۆمان حەمە تەقێدین#
کۆمەڵێک دەوڵەت بە یەکەوە هاوپەیمانبوون، و لە دژی ئەوەش کۆمەڵێک دەوڵەتی ترهاوپەیمانی دەبەست، وهەر دوو کیشوەری ئاسیا و ئەفریقیا بوونە مەیدانی یەکلایی کردنەوەی کێشە و ململانێیەکانیان.
کێشە و ململانێ هەبوو لەنێوان ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، و چەندین زنجیرە جەنگیان لەگەڵ یەکتری کرد بوو ، کە لە زۆربەیانەدا لە بەرانبەر بە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری شکستی هێنا بوو، و هەروەها دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی لە ناوخۆیی کێشەی هەبوو، کە ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (23_7/یولیو_1908) کودەتایان بە سەر سوڵتان عەبدوڵحەمیدی دووەم (1909_1876ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانیدا کرد، کە توانرا دەسەڵاتەکانی سنووردار بکەن، و لە ڕێکەوتی (27_4/ئەپرێل_1909) لە سوڵتانییەتی دوور خرایەوە و سوڵتان محەمەدی پێنجەم (1918_1909ز) سوڵتانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی شوێنی گرتووە، و هەروەها کوردان دەستیان دا بووە شۆڕش کردنی دژی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، ئەوەش پاش ئەوەی کە لە دوای پەیماننامەی ئەرزیڕۆمی دووەمی ساڵی (1847ز) تەواوی میرنشینەکان لە سنووری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی کۆتاییان پێهێنرا و دەسەڵاتی ناوەندی بە سەر کوردستانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی (باکوور و باشوور و خۆراوای کوردستان) سەپێنرا.
ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا) لە ناوخۆییدا کێشەی لەگەڵ نەتەوە سڵاڤی نەژادەکان هەبوو و هەروەها کێشەی لەگەڵ شانشینی یەکگرتووی یوگۆسلاڤیا (سڕبیا و کرواتیا و سلۆڤێنیا) هەبوو، و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ ماوەیەکی زۆر بوو بێلایەنی هەڵبژارد بوو لە دەستتێوەردان لە کاروباری جیهانی و دەویست هیچ ناوچەێکی کۆلۆنیاڵی دەوڵەتانی ئەوروپا لە هەر دوو کیشوەری ئەمریکا نەمێنێت.
دەتوانین بڵێن جیهان لە دۆخێکی شێواو و نا سەقامگیر دا بوو، بۆیە جیهان لە چرکەساتی جەنگێکی گەورە دا بوو و دەژیا، و تەنیا بەهانەی دەویست، بۆ ئەوەی کە جەنگە دەست پێ بکات، ئەوه بوو لە ڕێکەوتی (28_/7یولیو_1914) جێگری و شازادەی ڤێنشین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا) ( ئەرشیدۆق فرانسیس فیردیناند ) و هاوژینەکەی لە شاری ساراجیڤۆی پایتەختی وڵاتی بۆسنیا و هێزرەگۆڤینا، تیرۆر کران لە لایەن قوتابێکی سڕبی بە ناوی گافریلۆ پرینسێب کە ئەندامی گرووپی لەپی ڕەشی سڕبی بوو، و پاشان چووە ناو جەنگی جیهانی یەکەم، و جیهان دابەش بوو بە سەر دوو بەرەدا کە بەرەکیان بە ناوی دەوڵەتانی هاوپەیمانان بوو کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی ئیتاڵیا و دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) و بەرەکەی تر بە ناوی دەوڵەتانی ناوەند بوو کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا)وشانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی )، کە لە ئەنجام دا دەوڵەتانی هاوپەیمانان سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و دەوڵەتانی ناوەند شکستیان هێنا، و لە ڕێکەوتی (11_11/تشرینی دووەم_1918) جەنگەکە کۆتایی پێهات، کە ماوەی (4)ساڵ و (3) مانگ و (4) هەفتەی خایاند، کە هۆی کۆژرانی (9.911.000) سەرباز و (21.219.500) سەرباز بریندار و بێسەروشوێن بوونی (7.750.000) سەرباز.
یەکەم/ هەڵمەتی قەوقاز و باکووری کوردستان
هەڵمەتی قەوقاز و باکووری کوردستان بە سیانزدەم جەنگی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی دادەنرێت کە لەنێوان ساڵانی (1914_1918ز) دا بووە، کە بە هەڵمەتی قەوقاز و باکووری کوردستان ناسراوە ئەو جەنگە لە چوارچێوەی جەنگی یەکەمی جیهانی دا بوو کە لەنێوان ساڵانی (1914_1918ز)دا لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە دەوڵەتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و شانشینی ئیتاڵیا و دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)و دەوڵەتانی ناوەند کە پێکهاتبوو لە (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا و شانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی )، کە لە ئەنجام دا دەوڵەتانی هاوپەیمانان سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و دەوڵەتانی ناوەند شکستیان هێنا.
هەڵمەتی قەوقاز و باکووری کوردستان دەستی پێ کرد لە بەرەی دەریای ڕەش و وڵاتانی قەقاز و باکووری کوردستان ئەوە بوو کە سوپا هاوبەشەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و کۆماری دیموکراتی ئازەربایجان و کۆماری دیموکراتی گورجستان (جۆرجیا) و ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا بە سەرکردایەتی سەدری ئەعزەم ئەحمەد عێزەت پاشا (1918ز) سەدری ئەعزەمی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمساعیل ئەنوەر پاشا وەزیری بەرگری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ژەنەڕاڵ وهیب پاشا و ژەنەڕاڵ عەبدولکەریم پاشا و ژەنەڕاڵ کان نووری کیللیگیل پاشا و ژەنەڕاڵ سلێمان فایک پاشا و ژەنەڕاڵ عەلی ئاغا ئیسماعیل ئاغا شیخلینسکی و ژەنەڕاڵ فەیەدریچ فرەیهیرر کریسس ڤۆن کریسسینستین و ژەنەڕاڵ گیۆرگی کڤینیتادزە بە دژی سوپا هاوبەشەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و کۆماری یەکەمی ئەرمینیا و ئیمپراتۆریای بەریتانیا و حکومەتی دیکتاتۆری دەریای خەزەر (قەزوین) بە سەرکردایەتی قەیسەر نیکۆڵای دووەم (1894_1917ز) قەیسەری ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و کۆنت ئیللار بۆن ئیڤانیۆڤیچ ڤۆرۆنتسۆڤ داشکۆڤ و ژەنەڕاڵ نیکۆڵاس نیکۆڵایڤیچ و ژەنەڕاڵ نیکۆڵای یودەینچ و ژەنەڕاڵ دراستامان کانایان (1920ز) وەزیری بەرگری کۆماری یەکەمی ئەرمینیا و ژەنەڕاڵ تۆڤماس نازاربەکیان و ژەنەڕاڵ ئاندرانیکا ئۆزانیان و ژەنەڕاڵ لیۆنیل ونیستیرڤیللی بەریتانی جەنگەیان دەستپێکرد .
لە ڕێکەوتی (29_10/ئۆکتۆبەر_1914) سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی هێرشی کردە سەر بەندەرەکانی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری لەسەر دەریای ڕەش، لە ڕێکەوتی (4_11/تشرینی یەکەم_1914) ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری جەنگی لە دژی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ڕایگەیاند، ئەوە بوو سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری توانی پێشڕەویی بکات لە ڕێکەوتی (22_12/کانوونی یەکەم_1915) تا ڕێکەوتی (17_1/کانوونی دووەم_1915 ) شەڕی ساری قامیش لە پارێزگای کارس (قارس)، و لە ڕێکەوتی (25_12/کانوونی یەکەم_1914) تا ڕێکەوتی (18_1/کانوونی دووەم_1915) شەڕی ئەردێخان لە پارێزگای ئەردێخان لەنێوان سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی بەرپا بوو، کە تێدا دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی شکستی هێنا و پارێزگاکانی کارس (قارس) و ئەردێخان و ئیدر و ئاگری، و لە ڕێکەوتی (16_11/تشرینی دووم_1914) بەشێکی پارێزگای وان و ئەرزیڕۆم، و لە ڕێکەوتی (16_2/شوبات_1916) ناوچەکانی تری پارێزگای وان و ئەرزیڕۆم، و پارێزگای مووش لە ڕێکەوتی (3_3/ئازار_1916) لە باکووری کوردستان، و لە ڕێکەوتی (17_4/نیسان_1916) پارێزگای تەرابزوون و دواتر پارێزگاکانی ئەرتوین و ڕیزە لە تورکیا و لە ڕێکەوتی (25_7/تەمموز_1916) پارێزگای ئەرزگان لە باکووری کوردستان لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری دەستی بە سەدا گیرا.
لە ناوخۆی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری، شۆڕشی (17ی ئۆکتۆبەری ساڵی1917) ڕووی دا، کە دەر ئەنجام ئەو شۆڕشە ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کۆتایی هات ، و یەکێتیی سۆڤیەت شوێنی گرتووە.
ڕێکەوتی (3_3/ئازار_1918) یەکێتیی سۆڤیەت لەگەڵ ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی پەیماننامەی بریست لیتوفسک لە شاری بریست ناوەندی ئوبلاست (پارێزگا)ی بریست لە وڵاتی بیلاڕووسیا (ڕووسیای سپی)ی ئێستا واژۆ کرد، بەوەش کۆتایی بە جەنگ هێنا لەگەڵ دەوڵەتانی ناوەند (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا)و شانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی)، و هەروەها ڕازی بوو بە کشانەوەی هێزەکانی لەناو خاکی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی بەوەش ئاگربەستی لە ڕێکەوتی (18_3/ئازار_1918) لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ڕاگەیاند، و دەستی بە کشانەوەی هێزەکانی خاکی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، بەوەش یەکێتیی سۆڤیەت لە جەنگی یەکەمی جیهانی کشایەوە، بەڵام هەر هاوپەیمانی دەوڵەتانی وەکوو (ئیمپراتۆریای بەریتانیای مەزن و کۆماری فەرەنسای سێیەم و شانشینی ئیتاڵیا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا) وەکوو خۆی مایەوە.
پاشان ئاگر بەستی موردۆس کە لەنێوان دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای بەریتانیا بە ناوی هاوپەیمانان بەسترا، لە ڕێکەوتی (30_10/ئۆکتۆبەر_1918) لە نوێنەری دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی ژەنەڕاڵ حسێن ڕەئوف ئوربای بەگ وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و نوێنەری ئیمپراتۆریای بەریتانیا ئەدمیراڵ سۆمیرسیت گۆوث کالثۆرپی لە هێزی دەریایی شاهانەی بەریتانی بوو، کە لە ئاگربەستەکە لەناو کەشتییەک لە بەندەری موردۆس لە شارە دوورگەی لیمنۆسی سەربە پارێزگای باکووری ئەیجەی وڵاتی گریک (یۆنان) ی ئێستە.
دووەم/ هەڵمەتی سینا و فەلەستین
سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا و شانشینی ئیتاڵیا و میلیشاکانی جوو و شانشینی حیجازی هاشیمی بە سەرکردایەتی مارشاڵ جولیان هەدوۆرث جۆرج بیانگ و ژەنەڕاڵ سیر ئارچیبالد جەمیس موررای و مارشاڵ ئێرموند هێنری هینمان ئاللەبنی و ژەنەڕاڵ سیر چارلس ماکفیرسۆن دۆبیلل و مارشاڵ فیلیپ والهۆوسی چیتوۆدی و ژەنەڕاڵ سیر ئێروارد ستانسڵاوس بولفین و ژەنەڕاڵ سیر هێنری جۆرج چاوڤیل و کۆلۆنیل ئێدوارد لاورینکی و شا حسێن کوڕی عەلی (1924_1917ز) شەریفی مەککە و شای شانشینی حیجازی هاشیمی سعودیی و شا فەیسڵی یەکەم (1920ز) (1933_1921ز) شانشینی عەرەبی سووریا و شای شانشینی ئێراق ، هەڵمەتێکی سەربازی ئەنجام دا لە دژی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای.
نەمسا_مەجەر (هەنگاریا) بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ فرییدریچ فرەیهیرر کریسس ڤۆن یسسینستەین وەزیری بەرگری و سوپاساڵاری سوپای ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ژەنەڕاڵ ئێریچ ڤۆن فالکینهاین و ژەنەڕاڵ ئۆتتۆ لیمان ڤۆن ساندیرس و ژەنەڕاڵ مەستەفا کەمال (ئەتا تورک) (1938_1923ز)یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا و ژەنەڕاڵ مەستەفا فەوزی چماک وەزیری بەرگری نیشتمانی تورکیا (1921_1920ز) و سوپاسالاری گشتی سوپای تورکیا (1944_1924ز) و ژەنەڕاڵ جەودەت چوبانلی فەرماندەی وەزیری بەرگری نیشتمانی تورکیا (1921ز)وگشتی هێزی زەمینی تورکیا و ژەنەڕاڵ محەمەد جەمال پاشا مێرسینی و جەمال پاشا لەنێوان ساڵانی (1911_1912ز) والی ویلایەتی بەغدای ئێراق و والی ویلایەتی سووریا لە ساڵی (1915ز).
هەڵمەتەکە، لە ڕێکەوتی (26_1/کانوونی دووەم_1915) دەستی پێ کرد، و تا ڕێکەوتی (28_10/ئۆکتۆبەر_1918) بەردەوام بوو ، ئەوە بوو نزیکەیی (8) شەڕ و هێرشی ئاسمانی لە دژی سوپای دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی لەسەر خاکی ئیسرائیل ئەنجام دا ئەوانیش شەڕی ڕەفع لە ڕێکەوتی (9_1/کانوونی دووەم _1917) و شەڕی غەززەی یەکەم لە ڕێکەوتی (26_3/ئازار_1917) و هێرشی ئاسمانی سەر خان یونس و شەڕی جەرف بەقر و شەڕی غەززەی دووەم، لە ڕێکەوتەکانی (17بۆ19_4/ئەپرێل_1917)، و شەڕی بئر سەبع لە ڕێکەوتی (31_10/ئۆکتۆبەر_1917)، و شەڕی غەززەی سێیەم لە ڕێکەوتەکانی (1بۆ7_11/تشرینی دووەم_1917)، و شەڕی ئورشەلیم لە ڕێکەوتەکانی (8 بۆ 26_12/کانوونی یەکەم_1917)، بەوەش بەتەواوی وڵاتی ئیسرائیلی داگیرکرد و دەوڵەتی عوسمانی وەدەرنا.
سێیەم/ ڕێکەوتننامەی سایکس-بیکۆ
ئەم ڕێکەوتننامەیە لە دەرئەنجامی چەندین کۆبوونەوەی نهێنیی نێوان هەر دوو وڵاتی هاوپەیمانان بوو که بریتی بوون لە (ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا)به ڕەزامەندی و ئاگاردار بوونی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری، که له ڕێکەوتی (15_4/ئەپرێل_1915) دەستی پێ کرد کە هێشتا ( 9مانگ و 18ڕۆژ) به سەر دەستپێکی جەنگی یەکەمی جیهانی تێپەڕ بووبوو له نێوان دەوڵەتانی تەوەر (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا) و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی) و وڵاتانی هاوپەیمانان (ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری).
ئەوە بوو ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کەوتنە بوونە، و چەندان کۆبوونەوە ودانووستان بۆ دابەشی موڵکەکانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی که به پیاوەنەخۆشەکە ناسراو بوو، که موڵکەکانی دەوڵەتی عوسمانی بریتی بوو لە (حەوتی ویلایەتی کوردستان و ئەرمەنستان و خۆرهەڵاتی عەرەبی و ئەنادۆڵ)، لەنێوان نوێنەرەکانی هەر سێ وڵاتی ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا و ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری کە هێشتا هیچ ناوچەیەکی دەوڵەتی عوسمانییان داگیر نەکردبوو.
ئەوه بوو توانییان ڕەشنووسی ئەو ڕێکەوتننامەیە دابڕێژن، که ئەوە بوو لەنێوان هەر یەکه لە (جۆرج بیکۆ) کۆنسوڵی گشتی کۆماری سێیەمی فەرەنسا لە شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان و (مارک سایکس) نوێنەری ئیمپراتۆریای بەریتانیا و پسپۆڕ لە کاروباری خۆرهەڵاتی ناوەند و (سازانۆف) وەزیری دەرەوەی ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری له شاری سانت پترسبۆرگ (لینینگراد) ئیمزا کرد ، که به شێوەیەکی گشتی ناوەرۆکی ئەم ڕێکەوتننامەیە ئەمانەی خوارەوە بوو:
یەکەم/ ئیمپراتۆریای ڕووسیای قەیسەری: ئێستانبوڵی پایتەختی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی و چەند میلێک له ناوەوە له سەر هەر دوو لای گەرووی بۆسفۆر و بەشێکی زۆری باکووری کوردستان که بریتی بوون لە ویلایەتەکانی (قارس و بەدلیس و وان و ئەرزیڕۆم)بوو لەگەڵ تەواوی خاکی ئەرمەنستان بەرکەوت.
دووەم/ ئیمپراتۆریای بەریتانیا: ناوەڕاست و خوارووەی ئێراقی ئێسته و هەر دوو سەرنجەقی سلێمانی و سەرنجەقی کەرکووک له ویلایەتی موسڵ و خۆرهەڵاتی ئوردن و هەر دوو بەندەری حیفا و عەککای له ئیسرائیل (فەلەستین)ی بەرکەوت.
سێیەم/ کۆماری سێیەمی فەرەنسا: تەواوی وڵاتی سووریا و وڵاتی لوبنان و ناوچەی کیلیکیا (دەدەنە) له تورکیا و هەر سێ سەرنجەقی هەولێر و سەرنجەقی دهۆک و سەرنجەقی موسڵ لە ویلایەتی موسڵ و ویلایەتەکانی (ماردین و ئورفا وگازی ئانتەب و تەواوی خۆراوای کوردستان)ی بەرکەوت.
چوارەم/ ناوچەیەکی نێودەوڵەتی له ئیسرائیل (فەلەستین): واتە ئورشەلیم (قودس)و دەوروبەری که بخرێتە ژێر سەرپەشتی نێودەوڵەتییەوە.
چوارەم/ کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس
کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس، لە ڕێکەوتی (18_1/کانوونی دووەم_1919)، لە شاری پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا بە نو ێنەرایەتی (27) دەوڵەت، دەستی بە کارەکانی کرد، کە ئەوەش پاش ئەوە دێت، کە لە ڕێکەوتی (11_11/تشرینی دووەم_1918) جەنگی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێهات، و جیهان چووە ناو قۆناغێکی نوێ و جیهان پێویستی بە دووبارە ڕێکخستن هەبوو، و هەروەها کورد لە بەشی کوردستانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی (باکوور و باشوور و خۆراوای کوردستان) هەلێکی زێرینی بۆ هاتە پێش بۆ ئەوەی خۆی لەژێر دەستەیی ڕزگار بکات و ببێتە خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی، کە هاوکات بوو لەگەڵ سەرڵهەدانی شۆڕشی کوردانی باشوور بە سەرکردایەتی شا شێخ مەحمودی نەمر شای شانشینی کوردستان، لە دژی دەسەڵاتی ئینگلیز لە ئێراق و باشووری کوردستان، کە هەوڵی دا کورد سەربەخۆ سەربەخۆ بێت و ببێتە خاوەنی کیانێکی سەربەخۆ.
شەریف پاشای خەندان، سەرۆکی کوردی بووە، لە کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس، و هەروەها چەندین یاداشتی دەربارەی مافەکانی کورد پێشکەشی نوێنەری وڵاتانی بەشدار کرد، و هەروەها لە ڕێکەوتی (22_3/ئازار_1919) شەریف پاشا یاداشتنامەیەکی گرنگی پێشکەشی ئەنجوومەنی باڵا و ئامادەبووانی کۆنگرەی ئاشتی کرد، و داخوازیی دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستانی کرد لە ڕێکەوتی (26_5/ئایار_1919) کەسایەتییەکی کورد بە ناوی عارف پاشا گەیشتە پاریس، بۆ ئەوەی ببێتە ھاوکاری شەریف پاشا وفەخری بەگ بۆ ھاوکاری شەریف پاشا گەیشتە پاریس، هەروەها شا شێخ مەحمودی نەمر شای شانشینی کوردستان ڕایگەیاند، کەوا شەریف پاشای خەندان نوێنەری ئەوانە لە کۆنگرەی ئاشتی.
ناکۆکی کەوتە نێوان وەفدی کوردان و وەفدی ئەرمەنییەکان لەسەر سنووری نێوان لە کوردستان و ئەرمینیا، و دواجار لە ڕێکەوتی (20_12/کانوونی یەکەم_1919) شەریف پاشای سەرۆکی وەفدی کوردان، لەگەڵ نۆبار پاشای سەرۆکی وەفدی ئەرمەنییەکان، ڕێککەوتننامەکەیان واژۆ کرد.
شێخ عەبدولقادر کوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری، بروسکەی بۆ ئەنجوومەنی باڵای کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس نارد، و داوای مافی ئۆتۆنۆمی بۆ کوردان لە چوارچێوەی کۆماری تورکیای نوێ دەکرد، لە جیاتی پێکھێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی، و هەروەها شەریف پاشای خەندان بە شاندی ئیمپراتۆریا بەریتانیای ڕاگەیاند، کە ئەو چیتر سەرۆکی وەفدی کوردان نییە لە کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس.
نوێنەرانی دەوڵەتانی بەشداری کۆنگرەی ئاشتی دابەش بوون بە سەر (52) لێژنە، کە نزیکەیی (1646) کۆبوونەوەیان ئەنجام دا.
کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس، لە ڕێکەوتی (21_1/کانوونی دووەم_1920) لە پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا کۆتایی بە کارەکانی هێنا، و هەروەها لەو کۆنگرەیەدا ودر ویلسون (1913_1921ز)بیست و هەشتەهەمین سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (14) خاڵەکەی ڕایگەیاند، دەربارەی مافی چارەنووسی گەلانی ژێر دەست، کە بڕیار درا بە پێکهێنانی کۆمەڵەی گەلان و بەستنی چەندان پەیماننامە لەگەڵ دەوڵەتانی تەر (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر (هەنگاریا) و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی) کە شکستیان هێنا بوو لە جەنگی یەکەمی جیهانی، وەکوو:
یەکەم / پەیماننامەی ڤێرسای، لە ڕێکەوتی (28_7/یولیو_1919)، لە هۆڵی میررۆرس لە کۆشکی ڤێرسای لە شاری پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ کۆماری فایمارەر (ڕایخی ئەڵمانی).
دووەم/ پەیماننامەی سان جێرمان، لە ڕێکەوتی (10_9/سێپتمبەر_1919)، لە قەڵای سان جێرمان یەن لایی لە شاری سان جێرمان یەن لایی لە هەرێمی ئایڤیلینیس لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ کۆماری ئەڵمانی_نەمسایی.
سێیەم/ پەیماننامەی نیویللی سوور سێسی، لە ڕێکەوتی (27_11/تشرینی دووەم _1919)، لە شاری نیویللی سوور سێینسی لە هەرێمی هاوتس دۆ سێینسی لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ شانشینی بولگاریا.
چوارەم/ پەیماننامەی تریانۆن، لە ڕێکەوتی (4_6/یونیو_1920) ، لە کۆشکی ڤێرسای لە شاری پاریسی پایتەختی کۆماری فەرەنسا لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ شانشینی هەنگاریا (مەجەرستان).
پێنجەم/ پەیماننامەی سیڤەر، لە ڕێکەوتی (10_8/ئاگوستۆس_1920)، لە شاری سیڤەر لە هەرێمی هاوتس دۆ سێینسی لە ناوچەی ئێل دۆ فرانسی کۆماری فەرەنسا، لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی هەرووەها بەندەکانی ئەم پەیماننامەیه نزیکەیی 443 بەنده، که لەو ژمارەیە بەندەکانی (62 و 63 و 64) تایبەت بوون به کورد و سەربەخۆیی کوردستان کە ئەوەیش بە هەوڵەکانی شەریف پاشای خەندان سەرۆکی کوردان لە کۆنگرەی ئاشتی لە پاریس بەدی هات، و هەروەها بەندەکانی (88 و 89و 90 و91 و92و93) تایبەت بوون به ئەرمینیا.
پێنجەم/کۆنگرەی سان ڕیمۆ
پاش ئەوەی کە هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا، بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ویللیام مارشاڵ بەرەو ویلایەتی موسڵ_هەرێمی کوردستان پێشڕەوییان کرد، و ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (18_11/تشرینی دووەم_1918) چوونە ناو شاری موسڵی، پایتەختی ویلایەتی ویلایەتی موسڵ_هەرێمی کوردستانی ئێستە، و دواتر سەرجەم ویلایەتەکە لە لایەن هێزەکانی سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا دەستی بە سەردا گیرا، ئەو کارەش ناڕەزایی سەرانی دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی لێ کەوتووە، چونکە پێیان وا بوو لەگەڵ دەقەکانی ئاگر بەستی موردۆس ناگونجێت، و بە پێی ڕێکەوتننامەی سایکس_پێکۆی ساڵی (1916ز) ی نێوان ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا بەشی باکووری ویلایەتەکە بۆ کۆماری سێیەمی فەرەنسا دانرا بوو، بۆیە سەرانی کۆماری سێیەمی فەرەنسا بەرانبەر ئەو کارەی ئیمپراتۆریای بەریتانیا ناڕازییان دەربڕی.
بەڵام لە ڕەوتی کۆبوونەوەنەکانی نێوان ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسادا، توانرا کۆماری سێیەمی فەرەنسا ڕازی بکرێت لە لایەن ئیمپراتۆریای بەریتانیاوە، لە ساڵی (1918ز)دا بەوەی دەستبەرداری بەشی باکووری ویلایەتی موسڵ بۆ ئیمپراتۆریای بەریتانیا لە بەرانبەر بەخشینی (25%)لە داهاتی نەوتی کەرکووک بە کۆماری سێیەمی فەرەنسا.
ئەوە بوو لە ڕێکەوتی (19_4/ئەپرێل_1920) کۆنگرەی سان ڕیمۆ لە شارۆچکەی سان ڕیمۆ سەربە پارێزگای ئێمپیریا لە هەرێمی لیگوریای وڵاتی ئیتاڵیا دەستی بە کارەکانی کرد، لەنێوان دەوڵەتانی هاوپەیمانان کە پێکهاتبوو (ئیمپراتۆریای بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا و شانشینین ئیتاڵیا و ئیمپراتۆریای ژاپۆن).
کە دەستی پێ کرد بە ئامادە بوونی داڤید لیۆید جۆرج (1922_1916ز) سەرۆک وەزیرانی ئیمپراتۆریای بەریتانیا و ئالکیساندەرمیللیراندسەرۆک وەزیرانی کۆماری سێیەمی فەرەنسا و دواتر سەرۆکی کۆماری سێیەمی فەرەنسا لەنێوان ساڵانی (1920_1924ز)و فرانکیسکۆ ساڤێریۆ نیتتی (1920ز) سەرۆک وەزیرانی شانشینی ئیتاڵیا و باڵیۆزی ئیمپراتۆریای یابان (ژاپۆن) لە ڕۆمای پایتەختی شانشینی ئیتاڵیا، بۆ لێکۆڵینەوە لە مەرجەکانی ئاشتی لەگەڵ دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، کە جێ بە جێ بکرێت لە پەیماننامەی سیڤەر و ڕەزامەندیی دان لە پاش ڕایگەیاندنی سەربەخۆیی شانشینی سووریا لە ڕێکەوتی (3_8/ ئاگوستۆس _ 1918)لە دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانی، و هەروەها شاندێکی جوو بە سەرۆکایەتی حاییم وایزمان یەکەم سەرۆکی دەوڵەتی ئیسرائیل لەنێوان ساڵانی (1952_1949)و ناحوم سۆکۆلۆو سەرۆکی بزووتنەوەی زایۆنیزمی جیهانی و هێربێرت ساموێل یەکەم مەندوبی سامی ئیمپراتۆریای بەریتانیا لە ئیسرائیل (فەلەستین)لە کۆنگرە بەشدار بوون ، کە یاداشتنامەێکیان بە شاندی ئیمپراتۆریای بەریتانیا، کە بڕیارەکانی کۆنگرە لەگەڵ بەڵێننامەی بەلفۆر کە لە ڕێکەوتی (2_11/تشرینی دووەم_1917) لە لایەن ئارثور جێمس بەلفۆر (1919_1916ز) وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری دەرەوە و کاروباری کۆممۆنویالثەکان بگونجێت.
ئەو خاڵانەی کە لە کۆنگرەی سان ڕیمۆ لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرا، ئەمانە بوون
یەک/ پەیماننامەی سیڤەر، داهاتووی ناوچەی کەوانەی بە پیت (الهیلال الخطیب) لە ئێراق و سووریا و ئوردون و لوبنان و ئیسرائیل دیاری دەکات.
دوو/ دابەش کردن و چەساپدنی ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)بە گوێرەی بەرژەوەندی دەوڵەتانی هاوپەیمانان.
سێ/ لێکۆڵینەوە لە دابەشی کردنی سووریای گەورە بە سەر چوار بەش دا، وەکوو : سووریا، ئوردون، لوبنان، ئیسرائیل (فەلەستین).
چوار/ بارودۆخی سووریا و لوبنان لەژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی فەرەنسا و بارودۆخی ئوردون و ئیسرائیل (فەلەستین)و ئێراق لەژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی بەریتانیا، و لەگەڵ بارودۆخی گژری نێوان جوو و ئەرەب لە شاری ئورشەلیم (قودس) لێکۆڵینەوەی لەسەر کرا.
لە ڕێکەوتی (25_4/ئەپرێل_1920) کۆنگرەی سان ڕیمۆ ، کۆتایی بە کارەکانی هێنا ، کە ئەنجامەکانی ئەمانە بوون.
یەکەم/ سووریا و لوبنان خرایە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات) ی فەرەنسا، کە هەرێمی خۆراوای کوردستانشی گرتووە.
دووەم/ ئێراق خرایە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی بەریتانیا، کە هەرێمی باشووری کوردستانشی گرتووە.
سێیەم/ ئوردون و ئیسرائیل (فەلەستین) خرایە ژێر ڕژێمی ئینتیداب (ماندات)ی بەریتانیا، لەگەڵ پابەند بوون بە جێ بە جێ کردنی بەڵێننامەی بەلفۆر.
سەرچاوەکان
1_ نۆیل باربەر: فەرمانڕەواییانی قۆچ زێرین (له سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتاتورک)-وە: ڕێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
2_ د . فەرهاد پیرباڵ: ژەنەڕاڵ شەریف پاشا_سلێمانی2001ز.
3_ د . عەبدوڵڵا عەلیاوەیی: کوردستان له سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا-سلێمانی2004ز.
4_ عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز.
5_ یاسین صابر صاڵح: ئینسایکلۆپیدیای گشتی -سلێمانی2005ز.
6_ حەسەن ئەرفەع: کوردەکان-وە: حامید گەوهەری-هەولێر2007ز.
7_ د . عبدالرحمان قاسملوو: کوردستان و کورد-وە: عبداللە حەسەن زادە-2007ز.
8_ د . فەرهاد پیرباڵ:سوڵتانی عوسمانییەکان (سوڵتانەکانی ئیمپراتۆریای عوسمانی)-سلێمانی2007ز.
9_ کەمال بورکای: کورد و کوردستان-وە: عەلی فەتحی-هەولێر2008ز.
10_ مانەند ڕۆژە: ئەرمۆساید-سلێمانی2008ز.
11_ بێ نووسەر: بەندەکانی کۆنگرەی سیڤەر و خوێندنەوەیەکی تر-وە: سەلام ناخۆش-هەولێر2009ز.
12_ فەرید ئەسەسەرد:ئەتڵەسی سیاسی هەرێمی کوردستان (1914_2005ز)-سلێمانی2010ز.
13_ د . فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز- هەولێر2011ز.
14_ د . ئەحمەدی نەقیب زادە: مێژووی پەیوەند نێودەوڵەتییەکان-وە: فەردین ڕەشیدیان-سلێمانی2011ز.
15_ د . ئیبراهیم خەلیل ئەحمەد و د . خەلیل عەلە موڕاد: مێژووی ئێران و تورکیا-وە: بەهادین جەلال مەستەفا-هەولێر2011ز.
16_ ن . لازایف: مێژووی کوردستان-وە: وشیار عەبدوڵڵا سەنگاوی-هەولێر2012ز.
17_ زلهێزەکان لە جەنگی یەکەمی جیهانییەوە تا کۆتایی جەنگی سارد (1991_1914ز)-هەولێر2012ز.
18_ سێر ئاڕنۆڵد ویڵسن: شۆڕشەکەی ئێراق-وە: سەرمەد ئەحمەد-هەولێر2012ز.
19_ مارگرێت مەکمیلان: (پاریس) ئەو شەش مانگەی جیهانی گۆڕی1919-وە: مەنسوور سەلیمی-دهۆک2012ز.
20_ د . کەیوان ئازاد ئەنوەر: چەردەیەک لە مێژووی کورد-سلێمانی2013ز.
21_ بێرنارد لویس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-وە: عەبدوڵڵا ڕەسوڵی-هەولێر2014ز.
22_ هیسەر لێهر واگنەر: کوردستان لەنێوان سیڤەر و سنوورە دەستکردەکاندا-وە: شەفیقی حاجی خدر-هەولێر2015ز.
23_ کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=