ناو: خالیدە
ناوی باوک: خدر
ژیاننامە
خالیدە خدر
یەکەم کیژە بێژەری هەولێری لە ڕادیۆی کوردیی بەغدا
خالیدە خدر ئیبراهیم، ئەو کیژە هەولێرییە لە ساڵی
1973 چووەتە ڕادیۆی کوردی لە بەغدا ، سەرەتا وەکوو پێشکەشکاری بەرنامە، بەڵام لە دواییدا لە بەر لێهاتوویی خۆی بوو بەبێژەری هەواڵ، ئینجا بوو بە ئامادەکاری بەرنامە و پێشکەشکاری بەرنامەی تەلەڤزیۆنی لەو بەرنامە کوردییانەی لە بەغدا تۆمار دەکرا و دەناردرایە تەلەڤزیۆنی
کەرکووککەرکووک و پەخش دەکرا.
ئەو کیژە بێژەرە بەتوانایەی هەولێرێ لە ساڵی
1950 لە دایکبووە، قۆناغی سەرەتایی لە بەغدا و خوێندنی ناوەندی و دواناوەندی لە
هەولێرهەولێر تەواو کردووە، دەرچووی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی ئادابی
بەغدابەغدایە، ساڵی
1987 بەیەکجاری ڕادیۆی کوردی بەجێهێشتووە ، ئێستا پەنابەرە و لە وڵاتی سویسرا دەژی.
سەرچاوە ڕۆژنامەی”گڵکەند”.
[1]