کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,198
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پارتی پێشکەوتنی کۆماری
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پارتی پێشکەوتنی کۆماری
پارتی پێشکەوتنی کۆماری
ناونیشانی بابەت: پارتی پێشکەوتنی کۆماری
ناوی نووسەر: #چۆمان حەمە تەقێدین#

وەکو پارتێکی لیبراڵیی سەربازی لەلایەن کۆمەڵێک لە ژەنەڕاڵی سوپای کۆماری تورکیا دامەزراوە کە پێشتر لە سەرکردەکانی پارتی گەلی کۆماری تورکیا بوون و لێی جیابوونەوە، واتا لە هەناوی ئەو پارتە دروست بووە و هەروەها دووەم پارتە لە دوای پارتی گەلی کۆماری تورکیا دامەزرا لە ساڵی (1924ز) لەدژی سیاسەتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا و مەستەفا کەمال ئەتا تورک (1923_1938) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا کار و خەباتی کردووە. یەکەم پارتی ئۆپۆزسیۆنی سیاسی تورکیا بوو لەو وڵاتە دامەزراوە، بەڵام تەمەنی کورت بووەو تەنها حەوت مانگ کار و چالاکی سیاسی کردووە.


دامەزراندن و دامەزرێنەرانی

لە ڕێکەوتی (_17تشرینی یەکەم/1924) لەلایەن هەریەک لە ژەنەڕاڵ کازم قەرەبەکر و ژەنەڕاڵ عەلی فۆئاد کیبیسۆی پاشا و ژەنەڕاڵ ڕەفعەت بەلە پاشا و ژەنەڕاڵ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ و دکتۆر عەدنان ئیدیوار و حەسەن خەیری و کۆمەڵێک کەسایەتی تری کوردەوە دامەزراوە.


ئاڕاستەی ئایدۆلۆژی و ئامانجەکانی

پارتێکی لیبراڵیی سەربازیی بوو، خۆی بە میراتگیری فیکری دەوڵەتی عوسمانی زانیووە و دژی سیاسەتەکانی پارتی گەلی کۆماری تورکیا بووە:

یەکەم/ دژی سیاسەتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا کاری کردووە.

دووەم/ دژی سیاسەتە تاکڕەوەکانی مەستەفا کەمال ئەتا تورک (1923_1938) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا بوون کە نابێت سەرجەم جومگەکانی دەسەڵات لە تورکیا بگرێتە دەست.

سێیەم/ دژی سیاسەتی پارتی گەلی کۆماری تورکیا تایبەت بەو کاروبارانەی پەیوەندییان بە ئایینەوەیە، چونکە حکومەتی ئەو کاتەی تورکیا هەموو ڕێوڕەسمە دینییەکانی قەدەغە کرد و لەگەڵ ڕێوڕەسمی نەژادو نەتەوەکانی تر بە تایبەت نەتەوەی کورد.


تۆمەتە ئاڕاستەکراوەکانی

لە پاش ئەوەی شۆڕشی کوردان به ‌سەرکردایەتی شێخ سەعیدی پیران بەرپا بوو، کە بڕیار بوو دەستپێکی شۆڕشەکه لە ‌ڕێکەوتی (21_3_1925) بێت، بەڵام هێزێکی زۆری تورک له ‌مانگی شوبات هێرشیان کرده ‌سەر گوندی (پیران)ی ناوەندی سەرەکی شۆڕشگیران، بەمەش شۆڕشەکە بەر له ‌وادەی دیاریکراوی خۆی بەرپا بێت، دەسەڵاتدارانی کۆماری تورکیا پارتی پێشکەوتنی کۆماری تورکیایان تۆمەتبار کرد کە لە ڕێگەی ئەندامە کوردەکانی یارمەتی مادی و مەعنەویی شۆڕشەکەیان داوە، بەوەش کەوتنە گرتنی ئەندامەکانی پارتەکە و کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی دەستگیر کران، یەکێک لەوانە حەسەن خەیری کە ئەنجوومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا بووە لەگەڵ جەلال محەمەدی برازایی لە شاری خارپێت (ئەلازیگ)ی ناوەندی پارێزگای خارپێت (ئەلازیگ)ی باکووری کوردستان کە لەلایەن سوپای تورکیا دەستگیرکران و لە ڕێکەوتی (_23تشرینی یەکەم/1925) لە ناوەندی شاری خارپێت لە سێدارە دران.


هەڵوەشاندنەوەی پارتەکە

لە ڕێکەوتی (5حوزەیران/1925) لەلایەن دەسەڵاتدارانی کۆماری تورکیا، بە فەرمی بڕیاری داخستنی ئەو پارتە درا بە تۆمەتی ئەوەی کە ئەندامانی ئەو پارتە ویستوویانە مەستەفا کەمال ئەتا تورک ( 1923_1938) یەکەم سەرۆک کۆماری تورکیا لە شاری ئەزمیری ناوەندی پارێزگای تورکیا بکۆژن، هەوڵەکە سەری نەگرت و زۆربەی بکەرانی دەستگیرکران.


سەرچاوەکان

1/ یاسین صابر صاڵح: ئینسکڵۆپیدیای گشتی – سلێمانی 2005ز.

2/ پ.د.خەلیل عەلی موراد: پاسەوانانی کەمالیزم_وە: بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم-سلێمانی2015ز.

3/ پ.ی.د. یاسین سەردەشتی ، بەرزانی مەلا تەها و د.سەلام عەبدولکەریم و ماجید جەلیل: مێژووی چەپ لە تورکیا-تاران2016ز.

4/ د. هیوا حەمید شەریف: کوردە عەلەوییەکانی باکووری کوردستان1938_1908-هەولێر2020ز.

5/ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ: بیرەوەرییەکانی ژەنەڕاڵ حوسێن ڕەوف ئوربای بەگ-بەرگی سێیەم. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 19-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 19-01-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 07-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 16-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 306 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.188 چرکە!