07-01-202507-01-2025 هاوکات لەگەڵ پێنجەمین ساڵوەگەڕی تەقەی پەدافەندی ئاسمانیی سوپای پاسداران لە فڕۆکەی ئۆکراینی و کوژرانی 139 هاووڵاتیی ئێرانی، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەوروبەری گۆڕستانی شاناز جێگیر کران تاکوو پێش بە ئامادەبوونی کەسوکاری یەکێک لەو بنەماڵانەی کە لەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا و لەوێ نێژراون و هەروەها هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی دیکە بگرن.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگاداری کوردپا: هێزی نیزامیی زۆر، لەوانە ماشینی هێزە ئینتیزامییەکان و لیباس شەخسییەکان لە دەوروبەری گۆڕستانی شاناز و شەقام و گەڕەکەکانی دەوروبەر جێگیر کراون تا پێش بە هەر چەشنە کۆبوونەوەیەکی بنەماڵەی ئەم قوربانییانە و خەڵک بگرن.
[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!