تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی دهۆک# ئەم وەرزە ئاست و ئەنجامەکانی وەکوو پێویستە لە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی ئێراقی یاری لە دوای یاری تیپەکە دەچێتە قۆناغێکی باشتر بە سەرکردایەتی (مەسعول میراڵی) ڕاهێنەری یانەکە، کارگێڕیی یانەکە لە وادەی گواستنەوەی یاریزانان گرێبەستی لەگەڵ هەریەک لە یاریزانان (ئیبراهیم غازی لە یانەی زەورا و مستەفا عوبێدی بەرگریکار و مارلۆنی هێرشبەری بەرازیلی و لوکاس تورسی بەرگریکاری بەرازیلی) مۆرکردووە بۆ ئەوەی بتوانێت گرفتی هێلەکانی یاری چارەسەر بکات و تیپەکە بکەنە یەکێک لە تیپە بەهێزەکانی خولەکە، دهۆک ئەم وەرزە لە کۆی ئەنجامدانی 19 یاری لە خولەکی بژاردەکانی ئێراقی خاوەنی 34 خاڵە و لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکان دێت، دهۆک هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوو بتوانن درێژە بە ئەنجامە باشەکانیان بدەن بۆ ئەوەی بگەنە پێشەنگی یانەکان کە ئێستا هەریەک لە یانەکانی (زاخۆ و شورتە و زەورا) لە پێش دهۆکن. دهۆکیش هەموو هەوڵەکانی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانێت پێشەنگی یانەکانی خولی بژاردە وەربگرێت. [1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 171 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!