بابەت: وەرزشی
#فەرحان جوبرائیل برادۆستی#
لە جیهانی وەرزشدا شیان و پێوانەکردنی ئاستی ناوبژیوانان زۆر گرنگە بۆ دڵنیابوون لە شەفافیەت، هەڵسەنگاندنی ناوبژیوانان بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان یارمەتیدەرە بۆ دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانی هاوکات دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ ناوبژیوانان بۆ پەرەپێدانی تواناکانیان.
بەپێی یاسای فیفا ناوبژیوان لەسەر چەند بنەمایەک هەڵدەسەنگێندرێت، بەم خاڵانە ناوبژیوان بەرگێکی یاسایی دەخرێتەبەر:
1-بڕیاردانی خێرا و توانا هەبوون لە جێبەجێکردنیان.
2-توانای خوێندنەوەی یارییەکە و تێگەیشتن لە پێشهاتەکانی هەبێت.
3-کۆنتڕۆڵی یارییەکە تاکوو کۆتای بپارێزێت و بە شێوەیەکی کاریگەر بەڕێوەی ببات.
4-پەیوەندییەکی کاریگەریی هەبێت. لەگەڵ یاریزانان و ستافی ناو مەستەبەی یانە.
5-پابەندبوون بە بنەما ئەخلاقییەکان و ڕاستگۆ و ڕاستبینین لە ناوبژیوانیدا.
هەڵسەنگاندنی ئەدای ناوبژیوانان بەپێی ئەم ستانداردە نێودەوڵەتیانە گرنگە بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتیی ناوبژیوانان، ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لە خاوێنی و ڕاستبینین لە پێشبڕکێ وەرزشییەکان، لەسەر ئاستی جیهان. [1]