(عەبدولقەهار هەولێری)/ هۆلەندا
ساڵانە لە بیرەوەری دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی جەماوەری یەکێتی قوتابییان کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، چەندین چالاکی هونەری و ڕۆشنبیری و وەرزشی ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەمساڵیش لە بیرەوەری 72 هەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو دوو ڕێکخراوە، لە ڕۆژی
22-02-202522-02-2025 لە شاری ئەمستەردام خولێکی وەرزشی (تۆپی پێ) بۆ شەش تیپی لاوان و قوتابییان سازدرا.
تیپە بەشداربووەکان بریتیبوون لە (تیپی لاوانی ساڵەیی کەرکووک، تیپی لاوانی ماڵی کوردی ئا، تیپی لاوانی زاخۆ، تیپی لاوانی ماڵی کوردی با، تیپی لاوانی پێشمەرگە، تیپی لاوانی دهۆک ستی). سەرجەم یارییەکان بە سەرپەرشتی ناوبژیوان (خالید لوقمان حەسەن) بەڕێوەچوو.
هەروەها بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ڕەوەندی کوردی لە کۆتایی یارییەکاندا تیپی زاخۆ دوای ئەنجامدانی یارییەکی بەهێز، جامی خولەکەی بەدەستهێنا و بە پلەی یەکەم جامەکەی بەرزکردەوە، هاوکات تیپی ساڵەیی پلەی دووەمی خولەکەیان بەدەست هێنا.
دواتر بەرپرسی قوتابییان و لاوانی هۆڵەندا و بەرپرسی ڕێکخراوی ئەمستردام، خەڵاتی خولەکەیان بەسەر تیپە سەرکەوتووەکان دابەشکرد.
شایەنی وتنە هەموو ساڵێک ڕێکخراوی قوتابییان و لاوانی هۆڵەندا بە ئەنجامدانی ئەم خولە هەڵدەستێت، ئەوەش بە مەبەستی کۆکردنەوە و لێک نزیک کردنەوەی گەنجانی کورد لە وڵاتی هۆلەندا و بەیەکتر ناساندنیان و گۆڕینەوەی ڕا و بۆچوونەکانیان.
[1]