تۆ ئەزانی لە وڵاتی کوردەواری لە هەر شوێنێک خواردەمەنییەکی تاقانە هەیە؟ ئەگەر نەتزانیوە بیزانە کە ئەمانەن:
تووی «گەلێن»،
سرنچکی «زەنان»،
گوێزی «هەشمێز»،
مێوژی «#ژاوەرۆ#»،
باسوقی «#شارباژێر#»،
هەناری «#نازەنین#»،
سێوی «#سەردەشت#»،
هەنجیری «ڕێژاو» و «#کەڵەکن#»،
ترێی «سەرنوێ» و «لیڤان»،
کاڵەکی «#موکریان#»،
شووتی «#قەڵاچواڵان#»،
ناوکەکولەکەی «گڕگڕ»،
تلیاکی «کولیایی»،
برنجی «دەکە» و «#ئاکرێ#»،
تورشیاتی «#سلێمانی#»،
هەفتەبیجاڕ و پەشمەکی «#سنە#»،
حەوێنج و تووری «#کەرکووک#»،
ژێرچەنەی «#کۆیە#»،
یاپراخی «#هەولێر#»،
پیازی «قوڕوچیا»،
نۆکی «نیسکاوێ»،
کزنی «#لەیلاخ#»،
هەرزنی «#مەریوان#»،
ئاردەتووی «#هەورامان#»،
گەنمی «مایدەشت»،
جۆڕەشی «#گەرمیان#»،
بیزا و گەنمەشامی «#موکریان#»،
لۆکەی «#شارەزوور#»،
تووتنی «شاور»،
گەزۆی «#بانە#»،
بەڕووی «#کەلیخان#»،
ماستی «#سنجاوی#» و «نەوەڕە» و «کۆزەڕەقە»،
پەنێری «#هەرکی#» و «باخچە مریەم»،
ڕۆنی «#لاجان#»،
سالمەی «#شنۆ#»،
کەشک و دۆینەی «جاف»،
حەڵوای گوڵەزەردەی «ژێر دەواری بەگزادەی جاف»،
کەبابی «#سابڵاخ#»،
دۆی «ناراو»،
هەنگوینی «شامەترینکە»،
پەردەپڵاوی «#سلێمانی#»،
خورمای «مەندەلی»،
نانی «#لەیلاخ#»،
ترۆزی چەمیلەی «#دهۆک#»،
بەهێی «دەرەبەیان»،
هەڵووژەی «نایسەر»،
خەیار ئارووی «تەوریوەر»،
گێلاسی «دۆڵاو»،
قارچکی «#میاوەران#»،
قەیسی شەمس و نووری «#حەسەناوا#». [1]
سەرچاوە: پەرتووکی #ڕشتەی مرواری 01#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=