کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,730
وێنە
  123,929
پەرتووک PDF
  22,081
فایلی پەیوەندیدار
  125,615
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,592
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,553
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,711
عربي - Arabic 
43,854
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,622
فارسی - Farsi 
15,767
English - English 
8,522
Türkçe - Turkish 
3,821
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,087
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
965
وێنە و پێناس 
9,463
کارە هونەرییەکان 
1,573
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,952
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
761
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,051
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,676
کورتەباس 
22,144
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,366
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,063
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
55
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,347
PDF 
34,671
MP4 
3,832
IMG 
233,692
∑   تێکڕا 
273,542
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ی تورکی
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ی تورکی
کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ی تورکی
ناونیشانی بابەت: کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ی تورکی
ناوی نووسەر: #چۆمان حەمە تەقێدین#

ناوی فەرمی: کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ی تورکی، کە سەر بە وڵاتی کوپروس (قوبرس)ە.
پایتەخت: باکووری نیکۆسا.
مانای ناوی وڵاتەکە: بۆ یەکەمجار کە ناوی کوپروس (قوبرس) بەکار هاتووە. ئەگەڕێتەوە بۆ سەدەی (15)ی پێش زایین، کە سەرچاوە ئەڵێن: مانای ناوی کوپروس (قوبرس) وشەی گریک (یۆنان)ییە کە بە واتای درەختی سرووشتی دەریای ناوەڕاست دێت و، هەروەها هەندێک سەرچاوەی تر ئەڵێن: وشەی کوپروس (قوبرس) بە واتای “دار خەنە” دێت کە ئاماژەێکە بۆ کانگای مس، هەندێکی سەرچاوەی تر، مانای وشەی کوپروس (قوبرس) بۆ زمانی سومێرییەکان ئەگەڕێنەوە کە بەواتای مس (زوبار) یان بە واتای برۆنز (کوبار) دێت و، مانای تەواوی وشەی کوپروس (قوبرس) بە واتای کانگای کانزای مس دێت، کە لە کۆندا بە کانگاکانی مس بەناوبانگ بووە و، بە جۆرێک کە وشەی مس خۆی لە زمانە ئەوروپییەکان (بۆ نموونە مس=مس لە زمانی ئینگلیزی دا)، کە لە ناوی گریک (یۆنان) ی ئەم دوورگەیە (کوپروس) وەرگیراوە.
ژمارەی دانیشتوان: 330.000 کەس.
ڕووبەر: 3.355 کیلۆ مەتر چوار گۆشە.
دابەشی کارگێری: لە 6 پارێزگا پێکهاتوو، کە دابەشکراوە بە سەر 12 شارۆچکە (قەزا) دا.
نەتەوە: تورک 60% ، گریک (یۆنان) 25% ، کورد 5% ، ئەرمەن 3% ، عەرەب 1% ، نەتەوەکانی تر 6%.
شارە گرنگەکانی: فاماگۆستا، کیرینیا، مۆرفۆو، تریکۆمۆ، لیفکا.
شوێنی جوگرافی کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)ی تورکی: ئەم کۆمارە نافەرمییە، دەکەوێتە ناو دەریای سپی ناوەڕاست و، هەروەها دەکەوێتە باکوور و باکووری خۆرهەڵاتی وڵاتی کوپروس (قوبرس)، کە لە باکوور و خۆرئاواوە بە دەریای سپی ناوەڕاست، لە باشوورەوە بە پارێزگای باشووری نیکۆسیا ولارنکای وڵاتی کوپروس (قوبرس) و، لە خۆرهەڵاتەوە بە دەریای سپی ناوەڕاست دەورە دراوە. مێژووی کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس) ی تورکی، کە هەموو وڵاتی کوپروس (قوبرس)ە.
ئەم کۆمارە نافەرمییە، یەکێکە لە ناوچە کێشە لە سەرەکانی خۆرئاوای کیشوەری ئاسیا، ئەم وڵاتە واتا وڵاتی کوپروس (قوبرس)، هەر لە کۆنەوە ناوچەیەکی ئاوەدان بووە و نەتەوە دێرینەکانی گریک (یۆنان)ی لێ ژیاوە و چەندین دەوڵەت-شاری هەبووە، کە بەشێک بوون لە دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی گریک (یۆنان). لە ساڵی (709پ.ز) لە لایەن سوپای دەوڵەتی نوێ ئاشوورییەکان بە سەرکردایەتی شا سارگۆنی دووەم (705_722پ.ز) شای دەوڵەتی نوێ ئاشوورییەکان داگیر کرا، بووە بەشێک لە دەوڵەتی نوێی ئاشوورییەکان، لە پاش مردنی “شا ئاشووربانیپال” (627/631_668پ.ز) شای دەوڵەتی نوێی ئاشوورییەکان لە ساڵی (631پ.ز) دا. لە ساڵی (627پ.ز) دا دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) سەربەخۆیی خۆیان بە دەست هێنایەوە، لە پاش نزیکەیی (82) ساڵ یان نزیکەیی (78) ساڵ لە داگیرکاری دەوڵەتی نوێی ئاشوورییەکان بۆ سەر وڵاتی کوپروس (قوبرس). لە ساڵی (570پ.ز) لە لایەن سوپای دەوڵەتی دێرینی میسرییەکان بە سەرکردایەتی فیرعەون ئەحامۆسی دووەم (526_570پ.ز) داگیر کرا و کرایە بەشێک لەو دەوڵەتە و، هەروەها لە ساڵی (525پ.ز) لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان‌ بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر کەمبووجی دووەم (530_522پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان داگیرکرا ئەوەش لە میانەی هەڵمەتە سەربازییەکانی سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان‌ بۆ سەر دەوڵەتی دێرینی میسرییەکان بووە، هەروەها وڵاتەکە بووە یەکێک لە قەڵەمڕەوییەکانی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان و، هەروەها لە سایەی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکاندا دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) سەربەخۆیی خۆیان پاراست بە پێدانی باج بە ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان. لە نێوان ساڵانی (498_499پ.ز) یاخی بوونی شارەکانی ئەیونیای گریک (یۆنان)ی دژی دەسەڵاتی سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان، ئەوە بوو تەواوی دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) بێجگە لە دەوڵەتە شاری ئەماتۆس نەبێت بەشدار بوون لەو یاخی بوونە، ئەوە بوو سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ “هارپاگۆس” ‌سوپاسالاری پێشووی ئیمپراتۆریای میدیای کوردان و والی ساتراپی لیدیا و گریک (یۆنان)، یەک لە دوای یەک دەوڵەتە شارەکانی ئەیونیای گریک (یۆنان)ی و دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) داگیر کردووە و، دووبارە کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان.
دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) بەشدار بوون لە هەڵمەتە سەربازییەکانی سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر “خشایار شا”ی یەکەم (485_465پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بۆ سەر دەوڵەتە شارەکانی تری وڵاتی گریک (یۆنان) بە (150) کەشتی جەنگی لە ساڵی (480پ.ز). ئیتر بەم شێوەیە دەوڵەتە شارەکانی وڵاتی کوپروس (قوبرس) بوونە بەشێک لە ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکانی پارسی، تاوەکو ‌‌ساڵی(333پ.ز) ، کە لەو ساڵدا شەڕی ئیسسوس ڕووی دا له ‌پارێزگای هاتای باکووری کوردستان (کوردستانی بندەستی کۆماری تورکیای ئێستە) لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان به ‌سەرکردایەتی ‌ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەورە) (336_323پ.ز) و، سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بە سەرکردایەتی شا دارا (دارایوش)ی سێیەم (336_330پ.ز)، له ‌ئەنجامدا سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان به ‌سەرکردایەتی ‌ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەورە) (336_323پ.ز) شکستیان بە سەر‌ سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان به ‌سەرکردایەتی شا دارا (دارایوش) ی سێیەم (336_330پ.ز) هێنا، بەوەش وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بووە بەشێک ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان و، وئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەورە) (336_323پ.ز) و ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان، ئەوە بوو لە ساڵی (323پ.ز) وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بووە بەشێک لە دەوڵەتی پەتلەمییەکانی مەکدۆنی، هەروەها لە ساڵی (85پ.ز) هێزەکانی سوپای کۆماری ڕۆم توانی دەست بگرێت بە سەر نیوەی وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس)، دواتر لە ساڵی (30پ.ز) هێزەکانی سوپای کۆماری ڕۆم بە تەواوی وڵاتەکەی داگیر کرد، بووە قەڵەمڕەویی کۆماری ڕۆما، دواتر بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما، لە نێوان ساڵانی (27پ.ز_395ز) دا بووە.
لە پاش مردنی ئیمپراتۆر ثيۆدۆسیوسی یەکەم ( 379_395ز) دوایین ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆما، لە ساڵی (395ز) دا ئەوە بوو ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم دابەشکرا، لە نێوان هەر دوو کوڕەکەی، ئەوانیش ئیمپراتۆر هۆنۆریوس (395_423ز) و ، ئیمپراتۆر ئارکادیوس (395_408ز) بوون، کە ئیمپراتۆر هۆنۆریوس (395_423ز) بووە بە ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای خۆرئاوای ڕۆم، ئیمپراتۆر ئارکادیوس (395_408ز) بووە بە ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) ، واتا ئیمپراتۆریای یەکگرتووی ڕۆم دابەش بوو بۆ دوو ئیمپراتۆریا، ئەوانیش ئیمپراتۆریای خۆرئاوای ڕۆما و ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما بە ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان ناسرا بوو، ئەوە بوو وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بەر ئیمپراتۆریای خۆرهەڵاتی ڕۆما (ئیمپراتۆریای بێزنتییەکان) کەوت. سوپای دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشیدینیەکان بە سەرکردایەتی خەلیفە مەعاویەی یەکەم (680_661ز) بوو ، کە یەکەم خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئەمەوییەکان بووە، کە ئەو کاتە والی شامی سەر بە دەوڵەتی خەلافەتی ڕاشیدینییەکان بوو، لە ساڵی (632ز) توانیان دەست بە سەر وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بگرن، کە نزیکەیی (1.700) کەشتی بوو لەو هێرشە بەشداریان کرد و توانییان باج و جزیە بە سەر دانیشتوانە وڵاتە دوورگەکە بسەپێنن، هەروەها سێ جار سوپای دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئەمەوییەکان لە ساڵی (693ز) و لە ساڵی (727ز) و لە ساڵی (743ز) لە ماوەی خەلافەتی “عەبدولمەلیک” (705_685ز) و هیشام (743_724ز) و وەلیدی دووەم (744_743ز) ، کە سێ خەلیفەی دەوڵەتی خەلافەتی یەکەمی ئەمەوییەکان بوون، هێرش کراوەتە سەر وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) و باج و جزیەیان بە سەر دانیشتوانی وڵاتە دوورگەکە سەپاندووە. لە ساڵی (1191ز)‌ لە میانەی هەڵمەتی سێیەمی خاچ پەرستان دەستی پێکرد بە سەرکردایەتی پاشا ڕیچاردی یەکەم (دڵ شێر) (1189_1199ز) ی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بەریتانیا، ئیمپراتۆر فریدریکی یەکەم (باربارۆسا) (1155_1190ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و پاشا فیلیپی دووەم (ئوگوست) (1180_1223ز) پاشای شانشینی فەرەنسا بۆ وڵاتانی شام و ئەنادۆڵۆ، ئەوە بوو وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای بەریتانیا بە سەرکردایەتی پاشا ڕیچاردی یەکەم (دڵ شێر) (1189_1199ز)ی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای بەریتانیا داگیر کرا، بۆ ماوەیەکی زۆر وڵاتە دوورگەکەی بە هاوکانی سوارەچاکانی مەعبەد بەرێوەبردووە، بووە ناوەندی هەڵمەتی سێیەمی خاچ پەرستان.
شا جی دی لوسیگنیان (1190_1186ز) میری میرنشینی ئورشەلییم (بیت موقەدس)، کە میرێکی بە ڕەگەز فەرەنسی بوو، لە ساڵی (1192ز) شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس) دامەزراند، هەروەها خانەوادەی شاهانەی لوسیگنیانی دامەزراند، شا جی دی لوسیگنیان خۆی بووە یەکەم شای شانشینەکە، کە لە نێوان ساڵانی (1194_1192ز) فەرمانڕەوایی کردووە، هەروەها کلێسای ئۆرثوذکسی لە ساڵی (1196ز) لە وڵاتە دوورگەکە گەشەسەند، شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس) بووە ناوەندی بڵاو بوونەوەی ڕۆشنبیری فەرەنسی لە ناوچەکەدا، لە نێوان ساڵانی (1426_1424ز) سوڵتان سەیفەدین بارسبای (1438_1422ز) سوڵتانی دەوڵەتی مەمالیکی میسری، سێ جار هێرشی کردۆتە سەر شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس)، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و هەروەها سەرکەوتوو لە سەپاندنی باج و جزیە بە شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس)، کە ئەوەش لە سەر دەسەڵاتدایەتی شا جانۆس (1432_1398ز) شای شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس). دواتر کۆماری جەنەوای ئیتاڵی لە ڕووی بازرگانییەوە بە تەواوی بە سەر شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس) زاڵ بوو، کاروباری بازرگانی شانشینەکە کەوتە ژێر دەسەڵاتی کۆماری جەنەوای ئیتاڵی و پاشان لە ڕووی سەربازییەوە زاڵ بوو بە شانشینەکە، بەڵام شاکانی شانشینی ئۆرثوذکسی کوپروس (قوبرس)، تاوەکو ساڵی (1489ز) بەردەوام بوون لە فەرمانڕەوایی کردن، پاشان لەو ساڵدا لە لایەن سوپای کۆماری ڤێنیسیای ئیتاڵی داگیر کرا.
لە ساڵی (1571ز) دا وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس)، لە ئەنجامی جەنگی نێوان دەوڵەتی عوسمانییەکان و کۆماری ڤێنیسیای ئیتاڵی و چەند دەوڵەتی تری ئەوروپی، کە لە نێوان ساڵانی (1573_1570ز) دا بوو لە لایەن هێزەکانی سوپای دەوڵەتی عوسمانییەکان داگیرکرا و بووە، بەشێک لێی و دواتر لە چوارچێوەی ئەیالەتی کوپروس (قوبرس) ڕێکخرا کە تا ساڵی (1878ز) بەردەوام بوو، کە لەو ساڵدا لە نێوان دەوڵەتی عوسمانییەکان و ئیمپراتۆریای بەریتانیا دەربارەی کوپروس (قوبرس) پەیماننامەێک بەسترا، کە تێدا وڵاتەکە لە ژێر سەروەری دەوڵەتی عوسمانییەکان مایەوە، بەڵام باجی کوپروس (قوبرس) درایە بەریتانیا لە بەرامبەر پاراستنی دەوڵەتی عوسمانییەکان، لە هەر هێرشێکی ئیمپراتپریای ڕووسیای قەیسەری بۆ سەر وڵاتە. پاش ئەوەی دەوڵەتی عوسمانییەکان بەشداری لە جەنگی جیهانی یەکەم کرد، کە لە نێوان ساڵانی (1918_1914ز) دا بوو، لە نێوان دەوڵەتانی ناوەند (ئیمپراتۆریای ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریای نەمسا_مەجەر(هەنگاریا) و شانشینی بولگاریا و دەوڵەتی خەلافەتی عوسمانییەکان)، دەوڵەتانی هاوپەیمانان (ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا و کۆماری سێیەمی فەرەنسا و ئیمپراتۆریای ڕوویای قەیسەری و دواتر ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا)، کە دەوڵەتانی هاوپەیمانان لەو جەنگە سەرکەوتن، دەوڵەتانی ناوەند شکستیان هێنا و هەندێ وڵاتیان لێک هەڵەوەشیایەوە، ئەوە بوو وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) بە تەواوی کەوتە ژێر دەسەڵاتی ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا، لە ساڵی (1915ز) دا، ڕایگەیاند: کەوا وڵاتە دوورگەی کوپروس (قوبرس) بووە بەشێک لە ئیمپراتۆریاکەی و لە ساڵی (1923ز) بە پێی پەیماننامەی لۆزان کۆماری تورکیا دەستەبەرداری بوو، بۆ ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا. لە ساڵی (1925ز) ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) کردە یەکێک لە وڵاتە کۆلۆنییەکانی ژێر دەستی. لە ڕێکەوتی (16_8/ئەگۆست_1960) وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) سەربەخۆیی خۆی وەرگرت لە ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا، ئەوەش لە پاش ئەوەی کە زنجیرە دانوستاندن کرا لە شاری زیوریخی پایتەختی کانتۆنی زیوریخی وڵاتی سویسرا دەربارەی چارەنووسی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، سەرئەنجام ئیمپراتۆریای دووەمی بەریتانیا بە سەربەخۆیی وڵاتە دوورگەکە ڕازی بوو. لە ساڵی (1960ز) دا گۆڕانکاریی ماکاریوس بۆ دەستووری کوپروس (قوبرس) کە لە لایەن “ئەسقف ماکاریوس” پێشنیار کرا بوو، ئەوە بوو کێشە کەوتە نێوان یۆنان (گریک) و تورکەکانی ناو وڵاتەکە، شەڕ و پێکدادان لە نێوان ڕووی دا، کە بە سەدان کەس لە هەر دوو لا کۆژران و بریندار بوون و، کۆماری تورکیا هەڵستا بە دروست کردنی لێژنەی گشتی کوپروس (قوبرس)ی تورکی، کە لە نێوان ساڵانی (1967_1963ز) دا بووە، هەروەها ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ناچار بوو، لە ساڵی (1964ز) هێزی ئاشتی پارێز ڕەوانەی وڵاتەکە بکات و بووە هۆی دروست بوونی کێشەی کوپروس (قوبرس) نێوان ساڵانی (1963_1964ز) لە سەری، لە نێوان هەر دوو کۆماری تورکیا و کۆماری یۆنان(گریک) و، و هەروەها لە نێوان ساڵانی ئیدارەی کاتی کوپروس (قوبرس) ی تورکی، کە لە نێوان ساڵانی (1974_1967ز) دا بووە. هەروەها شەڕ و پێکدادان لە نێوان یۆنان (گریک) و تورکەکانی ناو وڵاتەکە، کۆماری تورکیا ئیدارەی کاتی کوپروس (قوبرس) ی تورکی دروست کرد، بە ناوی ئیدارەی کاتی کوپروس (قوبرس)ی تورکی، کە لە نێوان ساڵانی (1974_1967ز) دا بووە و هەروەها لە نێوان ئەو ساڵانەدا شەڕ و پێکدادان لە نێوان یۆنان (گریک) و تورکەکانی ناو وڵاتەکە بەردەوام بوو.
هێزەکانی سوپای کۆماری تورکیا لە ڕێکەوتی (20_7/یولیو_1974) لە ڕێگەیی دەریایی و ئاسمانی هێرشی کردە سەر وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، ئەوە بوو هێزەکانی سوپای وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) و هێزەکانی سوپای یۆنان (گریک) بەرپەرچی داگیرکاری هێزەکانی سوپای کۆماری تورکیایان دایەوە، بەڵام هێزەکانی سوپای کۆماری تورکیا پێشڕەویی کرد و، توانی بەشێک لە وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) داگیر بکات، کە هێرشەکە تاوەکوو ڕێکەوتی (18_8/ئەگۆست_1974) بەردەوام بوو، دواتر لە هەمان ساڵدا ئیدارەی سەربەخۆیی کوپروس (قوبرس) ی تورکی دامەزرا تاوەکو ساڵی (1975_1974) بەردەوام بوو، لە بەرێوەبردنی ناوچەی کوپروس (قوبرس) ی تورکی، هەروەها لە ڕێکەوتی (13_2/شوبات_1975) کۆماری فیدڕاڵی کوپروس (قوبرس) ی تورکی یان کۆماری کوپروس (قوبرس)ی تورکی یەکگرتوو ڕاگەێنرا. دواتر لە ڕێکەوتی (15_11/تشرینی یەکەم_1983) کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس)، لە بەشی باکووری وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، لە لایەن تورکە کوپروس (قوبرس)ییەکانەوە بە هاوکاری وڵاتی تورکیا ڕاگەیەندرا، کە تەنها کۆماری تورکیا وەکو دەوڵەتێکی سەربەخۆ دانی پێدنا، بەڵام کۆماری یۆنان (گریک) و هیچ دەوڵەتێکی تری جیهان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دانی پێدا نەهێناوە وەکو دەوڵەتی سەربەخۆ بە کۆماری باکووری کوپروس (قوبرس) و تاوەکوو ئێستە کێشەی کوپروس (قوبرس) بەردەوامە لە نێوانیاندا سەرەڕای چەندان هەوڵی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس)، لە نێوان وڵاتی تورکیا و وڵاتی یۆنان (گریک)، بەڵام جارێکی تر بە هۆی چاوتێرینەکانی حکومەتی ئێستەی کۆماری تورکیا لە سامانی سرووشتی دەریای سپی ناوەڕاست و کردنی ئایا سۆفیا لە مۆزەخانەوە بۆ مزگەوت، ئەوە بوو تووشی کێشە هاتووە، لەگەڵ وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست بە گشتی و وڵاتی یۆنان (گریک) بە تایبەتی، دووبارە کێشەی وڵاتە درووگەی کوپروس (قوبرس) زنیدوو بووتەوە لە نێوانیاندا.

سەرچاوەکان:
1_نۆیل باربەر: فەرمانڕەواییانی قۆچ زێرین (له ‌سوڵتان سلێمانی قانوونییەوە تا ئەتاتورک)-وە: رێبوار کەریم وەلی-هەولێر2001ز.
2_یاسین سابر ساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
3_عەلی کەندی: فەرهەنگی ڕووداوەکانی کوردستان و وڵاتانی جیهان-هەولێر2005ز.
4_کۆمەڵێ نووسەر: عوسمانییەکان (له ‌عوسمانی کوڕی ئۆرتغلەوە بۆ سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم)-وە: سەلام عەبدولکەریم- سلێمانی2007ز.
_5د . یوسف العش: عەباسییەکان/ مێژووی سەردەمی خەلافەت-وە: رووپاک کاخدر حەمەد-هەولێر2010ز.
_6د . مەحمەد سوهەیل تەقوش: عوسمانییەکان-له ‌دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتدا-وە: د. نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2014ز.
7_بێرنارد لویس: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست-وە: عەبدوڵڵا ڕەسولی-هەولێر2014ز.
_8سەڵاح تەهبوب: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام /سەردەمی ئەمەویەکان-وە:بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
_9محمد سهیل طقوش: مێژووی دەوڵەتی عەباسی-وە: هێمن ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
_10د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی مەمالیکەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
_11د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
12_د . محەمەد تەقوش: عوسمانییەکان/ لە دامەزراندنی دەوڵەتەوە تا کودەتا بە سەر خەلافەتەدا-وە: نەریمان خۆشناو و مەستەفا سەید مینە-هەولێر2015ز.
_13د . موفید زەیدی: ئینسایکلۆپیدیای مێژووی ئیسلام/ سەردەمی عوسمانییەکان-وە: بەختیار عەزیز ئەحمەد-سلێمانی2015ز.
14_کارڵ برۆکلمان: مێژووی گەلانی موسڵمان-وە: عومەر عەلی غەفوور-تاران2017ز. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 141 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 26-01-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 26-01-2023 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: جوگرافیا
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 10-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 15-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 141 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.297 چرکە!