ناونیشانی بابەت: ئەلیسکەندەری سێیەم (گەورە) و کوردانی دێرین
ناوی نووسەر: #چۆمان حەمە تەقێدین#
دایکی ناوی شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیای (شاری حومسی سوریای ئێستە) بووە، دایکی، واتە؛ شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی حومسی کچی یەکێک لە سەکردە سەربازییەکانی ئیمسیا (شاری حومسی سوریای ئێستە) بە ناوی ژەنەڕاڵ نیو بەتلیمۆس بووە. “ئەلیسکەندەری سێیەم“ هەر لە منداڵییەوە لە سەر شێوازی پەروەردەی ئەو سەردەمە، کە شێوازی پەروەردەی سەربازی بووە پەروەردە بووە و، لە تەمەنی شانزدە ساڵییەوە لەلای گەورە فەیلسوفی گریک-یۆنانی “ئەرستۆ“ خوێندویەتی و مامۆستای تایبەتی بووە، کە وانەکانی؛ لۆژیک، فەلسەفە، پزیشکی، سیاسەت، ئەخلاقی فێر کردووە، بۆ ماوەی سێ ساڵ و هەروەها شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیای دایکی دەستێکی باڵای لە پەروەردەکردنی ئیمپراتۆر “ئەلیسکەندەری سێیەم“ هەبووە، کە جیاوازتر لە پەروەردەی مەکدۆنییەکان پەروەردەی کردووە و، هەروەها بەردەوام ئەلیسکاندەری وتووە کە تۆ کوڕی خواوەندیت، چونکە لە ناو ڕەحمی مندا دروست بوویت و، لە داهاتوودا دەبێت ببیتە خاوەنی جیهان.
شاژنە “خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیا“ی دایکی وەها باوەڕی بە ئەلیسکەندەری سێیەمی کوڕی هێنا بوو کە لە شەوی بوکێنیدا خەونی بینیووە و بروسکەێکی ئاگرین لە ئاسمانەوە لە ناو ڕەحمیدا کڵپەی داوە، ئەو بروسکەیە؛ لەو شەوەدا هەموو دنیای سوتاندووە و بۆ بەیانییەکەی ئاگرەکەی کوژاوەتەوە، کە ئەوەش بە واتای ئەوە دێت؛ کە وا “ئەلیسکەندەری سێیەم” کوڕی خوای خوایان خواوەند زەیوس بووە، کوڕی ئیمپراتۆر فیلیپی دووەم (359_336پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان نەبێت. لێهاتوویی سەربازی ئیمپراتۆر “ئەلیسکەندەری سێیەم” لە لە تەمەنی شانزدە ساڵییەوە دەرکەوت، واتە؛ لە ساڵی (340پ.ز) ئەوەش ئەو کاتە بوو کە ئیمپراتۆر فیلیپی دووەم (359_336پ.ز)ی باوکی ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان لە دەرەوەی وڵات بە هۆی جەنگی دژ بە گریک-یۆنانییەکان کە “ئەلیسکەندەری سێیەم“ی کردە جێگیری خۆی، کە لەو کاتەدا سەربازانی هۆزە تراکییەکان هێرشیان کردە سەر خۆرهەڵاتی ئیمپراتۆریای مەکدۆنیییەکان، ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەورە-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بە سەرکردایەتی هێزێکی کەم بەرەنگاری سەربازانی هۆزە تراکییەکان بووە و، تووشی شکستی کردن. لە هەمان شوێنی شەڕەکەدا شارێکی بە ناوی (ئەسکەندەر پۆلی) کە دەکەوێتە سنووری نێوان وڵاتی تورکیا و گریک-یۆنان دروستکردووە.
ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان لە پاش کۆژرانی ئیمپراتۆر فیلیپی دووەم (359_336پ.ز) ی باوکی ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بە پلانی شاژنە خاتوون ئۆلیمپیاسی ئیمسیای دایکی لە ساڵی (336پ.ز) چووە سەر تەختی ئیمپراتۆریی ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان، بووە ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان و، لە پاش دوو ساڵ لە بوونی وەکو ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان، واتە له ساڵی (334پ.ز) چەند شارێکی گریکی یاخیبوون له ئیمپراتۆریای مەکدۆنیییەکان و، ئەوه بوو ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان به سەرکردایەتی سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان له ترسی ئەوەی یاخی بوونەوەکە گەورەتر نەبێت هێرشی کرده سەر ئه و شارانە.
هێرش بۆ سەر خۆرهەڵات واتە؛ بۆ سەر ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان
پاش ئەوەی گەیشتە گرێکوێرەکەی گۆردیۆس، کە گۆردیۆس پادشاێکی کۆنی نەتەوەی فریجییەکان، و “ئەلیسکەندەری سێیەم“ توانی کە گرێکوێرەکەی گۆردیۆس کردووە بە شمشێرەکەی کۆتایی هێنا بە سیحری گرێکوێرەکەی گۆردیۆس، کە سیحری گرێکوێرەکەی گۆردیۆس ئەوە بوو، کە هیچ هێزێکی سەربازیی خۆرئاوایی نەیتوانی سنووری گرێکوێرەکەی گۆردیۆس کە سنووری نێوان خۆرهەڵات و خۆرئاوا بوو ببەزێنێت و، هێرش بکاتە سەر دەوڵەتەکانی خۆرهەڵات و، بەڵام “ئەلیسکەندەری سێیەم“ ئەو سیحرەی بە تاڵ کردووە و هێرشی کردە سەر خۆرهەڵات. له ساڵی (334پ.ز) له نزیک ڕووباری گرانیکان (بیگا) له تەوڕادە و له و کاتانەدا ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) و ژەنەڕاڵ پارمینیانس و ژەنەڕاڵ کلیتیوسی ڕەش، به سەرکردایەتی سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان ڕووبەڕووی سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان؛ بە سەرکردایەتی ژەنەڕاڵ ئارسامیس و ژەنەڕاڵ ریۆمپرا و، ژەنەڕاڵ نیڤاتیس و، ژەنەڕاڵ سپاپراداتیس و، ژەنەڕاڵ مپرۆپارزینی و، ژەنەڕاڵ ئارڤۆڤالیس و، ژەنەڕاڵ ماپراداتیس و، ژەنەڕاڵ میمنۆون رۆوداوی بووە، بەڵام سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان شکستی هێنا و، دواتر سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان گەمارۆی خسته سەر شاری میلیتوسی دا و داگیری کرد، لە هەمان ساڵدا سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان گەمارۆی خستە سەر شاری هالیکارناسسوسی دا له نزیک شاری بۆدروم له وڵاتی تورکیای ئێستە و داگیری کرد.
لە ساڵی (333پ.ز) شەڕی ئیسسوس ڕوویدا ، له پارێزگای هاتای باکوری کوردستان لە نێوان سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان به سەرکردایەتی ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان و، سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیەم (336_330پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان، له ئەنجامدا سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان، شکستیان به سەر سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان به سەرکردایەتی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیەم (336_330پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان هێنا و، دواتر به خێرایی بەشێکی باکوری کوردستان و تەواوی خۆرئاوای کوردستان و بەشێکی زۆری وڵاتی سوریا کەوته دەست ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ، و دواترسوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان گەمارۆی خسته سەر هەر دوو شاری سور لە وڵاتی ئێستەی لوبنان و شاری غەززه له کەرتی غەززەی فەلەستین، لە وڵاتی ئێستەی ئیسرائیل و هەر دوو شار یەک لە دوای یەک گیران.
له ساڵی (331پ.ز) شەڕی گۆگەمیلا (شەڕی ئاربیلا) که له نزیک شاری هەولێر پایتەختی ئێستە هەرێمی باشوری کوردستان لە سەر ڕێگەی شاری موسڵی هەرێمی باشوری کوردستان ڕوویدا، له نێوان سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر “ئەلیسکەندەری سێیەم“ (گەوره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ، که ژمارەی سەربازەکانی نزیکەیی (47.000) سەرباز بوو، و سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان به سەرکردایەتی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیەم (336_330پ.ز)، که ژمارەی سەربازەکانی بە نزیکەیی (200.000) هەزار سەرباز یان(250.000) هەزار سەرباز دەبوو، بەڵام له ئەنجامدا سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) شکستیان بە سەر سوپای ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بەسەرکردایەتی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیەم (336_330پ.ز) هێنا، بەمەش تەواوی هەرێمی باشوری کوردستان کەوته دەست ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان و، هەروەها؛ وەها به خێرایی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان بەره و ڕووخان دەڕوات و دواتر چەندان شەڕ و گەمارۆدان، وەکو شەڕی خەڵکی ئوکسین و شەڕی دەروازەی فارس و گەماڕۆی ئاکرۆپۆلیس و شەڕی جەبارییس و شەڕی گابای و صەوخەرەی سەغد، کە له ئەنجامی ئەمانەدا بە تەواوی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان کۆتایی پێهات. خودی سەرکردایەتی ئیمپراتۆر دارا (دارایوش) ی سێیەم (336_330پ.ز)، لە لایەن ئەفسەرێک؛ به ناوی ئەردەشێری چوارەم (بیسسوس) (330_329پ.ز) له شاری بەڵخ (باختەری دێرین) کۆژرا و، ئەردەشێری چوارەم (بیسسوس) (330_329پ.ز) خۆی وەکو ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان ڕاگەیاند و، بەڵام دواتر له لایەن ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) دەستگیرا و کۆتایی به ژیانی هێنا. به کۆتایی هێنانی ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان لە ساڵی (329پ.ز) له لایەن ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان کوردستانی گەورە ڕزگاری بوو لە داگیرکاری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان، کە ماوەی (221) ساڵی خایاند و ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) خراپەکاری و بێ وەفایی و فێڵ و تەڵەکەبازی پارسەکانی بۆ دەرکەوت، وازی لێ هێنا و خۆی لە کوردەکان نزیککردووە.
ئەلیسکەندەری سێیەم (گەورە) و کوردانی دێرین
پاش ئەوەی کوردستانی گەورە لە داگیرکاری ئیمپراتۆریای هەخامەنشییەکان، لە لایەن سوپای ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان، بە سەرکردایەتی ئیمپراتۆر “ئەلیسکەندەری سێیەم“ (گەوره مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان ڕزگار کرا و، هەروەها ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره مەکدۆنی) بڕیاریدا کە جارێکی تر فەرمانڕەوایی خاکی کوردانی دێرین بداتەوە دەست کوردەکان خۆیان، بەوەش؛ سەردەمێکی زێرین بۆ کوردانی دێرین هاتە پێش، واتە؛ سەردەمی ڕزگاری کوردان بوو. خودی ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره مەکدۆنی) خۆی بە دۆستێکی نزیکی کوردان دادەنا، زۆری ڕێز لە پیاو ماقۆلانی کورد گرتووە، چەندینجار سەردانی کوردستانی دێرینی کردووە بۆ دیدەنی پیاو ماقۆلانی کورد، و یەکێک لەوانە شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) بووە، کە هاوڕێیەکی نزیکی یەکتری بوون، وات؛ شا ئاترۆپاتی کوردی و ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی)، و هۆکاری ئەوەی کە ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) خۆی لە کورد و پیاو ماقۆلانی کورد نزیککردووەتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی تێگەیشتنە باشەی کە بەرامبەر بە کوردان هەیبووە، کوردان خەڵکانێکی سەر ڕاست و خاوەنی بەڵێن و بە وەفان. لە ساڵی (324پ.ز) ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان سەردانی شاری ھەگمەتانه (ئەکباتان)ی پایتەختی ئیمپراتۆریای مادەکان (میدیا)ی دێرینی کردووە، کە ئێستە شاری هەمەدانی ناوەندی پارێزگای هەمەدانە لە خۆرهەڵاتی کوردستان (کوردستانی بندەستی وڵاتی ئێران)، بۆ دیدەنی خودی شا ئاترۆپات (323_320پ.ز) شای شانشینی ئاترۆپاتیان یان میدیای ئاترۆپاتیان (میدیای بچوک) و زۆری ڕێز لێ گرتووە.
مردنی ئەلیسکەندەری سێیەم (گەورە)
لە پاش ئەوەی ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) (336_323پ.ز) ئیمپراتۆری، ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان نەخۆش دەکەوێت، ئەوە بوو لە ڕێککەوتی (10یان11_6/یونیە_323پ.ز) لە شاری بابل پایتەختی ساتراپی بابل، کە ئێستە شاری بابلی ناوەندی پارێزگای بابل لە خوارووی وڵاتی ئێستەی ئێراق، لە تەمەنی (33) ساڵیدا بە نەخۆشی گرانەتا کۆچی دواییکردووە، لە شاری ئەسکەندەری وڵاتی ئێستەی میسر نێژرا، بە داخەوە بە هۆی کۆچی دوایی ئیمپراتۆر ئەلیسکەندەری سێیەم (گەوره-مەکدۆنی) دۆخی سوپاکەی و ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان تێکچوو و، ژەنەڕاڵ و سەرکردەکانی لە جیاتی ئەوەی پارێزگاری لە سنووری ئیمپراتۆریاکەی و دەستکەوتەکانی بکەن، کەوتنە ڕکابەری یەکتری و، سەر ئەنجام؛ بە دابەشبوونی ئیمپراتۆریای مەکدۆنییەکان بۆ سێ بەش واتا سێ دەوڵەت کۆتای هات، ئەوە بوو دەوڵەتی سلوکییەکان بە سەرکردایەتی شا سلوکسی یەکەم (نیکاتۆر) (312_281پ.ز) لە ساڵی (312پ.ز) دامەزرا، بەوەش کوردستانی گەورە، هەر یەکێک لە وڵاتانی (ئێران-پاکستان-ئەفغانستان-تاجیکستان-تورکمانستان-ئۆزبەکستان-ئێراق-تورکیا-ئیسرائیل) بە هەر دوو هەرێمی؛ فەلەستین و، کوەیت و، سوریا و، لوبنان، بەر دەوڵەتی سلوکییەکان کەوت.
سەرچاوەکان
1_خەسره و گۆران: کوردستان لە میژوودا چاخەکۆنەکان(100هەزار ساڵ پ.ز-400 ی زایین)/ بەرگی یەکەم -وە: ئاسۆکەریم -هەولێر2001ز.
2_یاسین سابرساڵح: ئینسایکڵۆپیدیای گشتی-سلێمانی2005ز.
3_مەنسور مەخدوم: گرنگی کورد و کوردستان له قۆناغه مێژووییەکانی ئێران تا سەردەمی ئەفشاریە-وە: رەفعەت مورادی-هەولێر2008ز.
4_د . فەرهاد پیرباڵ: کرۆنۆلۆجیای کوردستان625پ.ز_1932ز- هەولێر2011ز.
5_ئیلیا گێرسێڤیچ: مێژووی ئێران/ سەردەمی هەخامەنشییەکان-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2012ز.
6_ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران له سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
7_د . ئەحمەد مەحمود ئەلخەلیل: مەملەکەتی ماد-وە: حەمەسەعیدکەلاری-هەولێر2013ز.
8_ڕۆمەن گیرشمەن: مێژووی ئێران له سەرەتاوە هەتا هاتنی ئیسلام-وە: سەلاحەددین ئاشتی-سلێمانی2013ز.
9_سۆران حەمە ڕەش: کورد کێیە؟-لەندەن ساڵی2013ز.
10_ویل دورانت: مێژووی شارستانیەت/ بەرگی پێنجەم-وە: عەبدوڵڵا رەسووڵی-سلێمانی2014ز.
11_کەلسومە جەمیل عبدالواحد: مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵاتی نزیک-هەولێر2015ز.
12_مارک فان دی میرۆپ: مێژووی خۆرهەڵاتی نزیکی کۆن-وە: عەلی نادر-تاران2018ز.
13_ئاکۆ محمەمەد میرزادەیی: مێژووی دێرینی کورد-هەولێر2019ز.
14_غوڵامعەلی ئیدریسیان: مێژووی لە مێژینەی کورد و کوردستان-وە: عەدنان بەرزنجی-سلێمانی2019ز.
15_هونەر تۆفیق: لە گرێی گۆردیۆسەوە تا گرێکوێرەی ولایەتی موسڵ-سلێمانی2020ز [1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!