پارێزگای کوردستان (بە فارسی: استان کردستان)یەکێک لە پارێزگاکانی ئێران و بەشێکی گرنگی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە.
لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسێی #ھەمەدان# و زەنگانە.
لە باشوورەوە #کرماشان#
لە باکوورەوە ئازەربایجانی ڕۆژاوا (ئاگڕپاڕێزگانی ڕۆژاوا)
و لە ڕۆژاواوە ھاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای #سلێمانی#ی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.
لە سەرژمێریی ساڵی 2016دا 1603011 کەس لە 471310 بنەماڵەدا دانیشتووی ھەبوو. ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری #سنە#یە و شارە گەورەکانی کە زۆرتر لە 30 ھەزار کەس دانیشتوویان دەبێت .
بریتین لە: #سەقز#، #مەریوان#، #بانە#، #قوروە#، #دیواندەرە#، #بیجاڕ# و #کامیاران#. زۆربەی دانیشتووانی ئەم پارێزگا بە شێوەزاری کوردی ناوەندی و ژمارەیەکیش بە شێوەزارەکانی ھەورامی و کەلھوڕی دەدوێن.[1]