کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  585,206
وێنە
  124,176
پەرتووک PDF
  22,100
فایلی پەیوەندیدار
  126,067
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,947
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,577
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,964
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,635
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,529
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,031
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,121
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,481
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
1,000
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,710
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,968
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
780
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,053
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,156
شەهیدان 
11,930
کۆمەڵکوژی 
11,388
بەڵگەنامەکان 
8,730
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
908
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
928
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,483
PDF 
34,734
MP4 
3,835
IMG 
234,197
∑   تێکڕا 
274,249
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان بەشی چوارەم - وەرگێڕانی بەشێک لە کتێبی (نەورۆزنامە)
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link1
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان بەشی چوارەم
فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان بەشی چوارەم
ناونیشانی بابەت: فەلسەفەی نەورۆز و بەهار لە کوردستان بەشی چوارەم
ئامادەکردنی: #عەزیز مورادی#
لەم کتێبەدا، باس لە راستییەکانی نەورۆز لە وڵاتی عەجەم دەکەین، کە کام رۆژە و کام پاشا دایناوە و بۆچی رێزی لێ گیراوە؟ سووڕانەوەی خۆر هەر سێسەد و شەست و پێنج رۆژ و چارەکێک لە شەو و رۆژ ناگەڕێتەوە هەمان شوێنی خۆی، لەبەرئەوە هەموو ساڵێک لەو ماوەیە تۆزێک کەم دەبێتەوە؛ (جەمشیدشا) بەم رۆژەی زانی، بۆیە ناوی نەورۆزی خستەسەر و دوای ئەویش پادشاکانی دیکە لەسەر هەمان رێچکە رۆیشتن.
چیرۆکەکە بەمجۆرەیە؛ کاتێک (کەیومەرس)ی یەکەم لە وڵاتی عەجەم بوو بە پادشا، ویستی رۆژژمێرێک بۆ رۆژ و مانگەکانی ساڵ دابنێ، بۆ ئەوەی خەڵک لە ژیانی رۆژانە وشیار بکاتەوە، سەیری کرد بەیانیی ئەو رۆژە هەتاو خێرا لە ئاسۆ سەری دەرهێنا، موبدەکانی وڵاتی کۆکردەوە و گوتی: لە ئەمڕۆوە مێژوو دابنێن.
موبدەکان (پیاوانی #ئایینی زەردەشتی#) کۆ بوونەوە و رۆژژمێریان دانا و موبدەکان لەوبارەیەوە پێیان وایە: یەزدانی مەزن، هەتاوی لە تیشک ئافراندووە تا زەوی و ئاسمانەکان گەشە بکەن. کاتێک یەزدان ویستی ئاساییش باڵی بەسەر جیهاندا بکێشێ، خۆر خۆی گەیاندە ئاسمان و تاریکی و رووناکی لە یەک جیا بوونەوە و رۆژ و شەو دەرکەوتن و ئەوە بووە مێژوویەک بۆ سەرەتای ئەم جیهانە. بە فرمانی یەزدانی مەزن، جیهان گۆڕانی گەورەی بەخۆوە بینی و شتی نوێ دروست بوو. پادشا و زاناکانی وڵات بۆ رێزگرتن لە خۆر و رووناکی ئەو رۆژەیان کرد بە جەژن و داوایان لە هاووڵاتییان کرد؛ هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا جەژن بگێڕن، لەبەرئەوەی کەیومەرس وەک دەستپێکی مێژوو ئەو رۆژەی دەستنیشان کردووە. چونکە هەر 365 رۆژ جارێک خۆر بەدەوری زەویدا دەسووڕێتەوە، ساڵیان کردە دوازدە مانگی سی رۆژە و لەسەر هەر مانگێک ناوی فریشتەیەکیان دانا.
سووڕانەوەی گەورەی خۆر کە سێسەد و شەست و پێنج رۆژ و چارەکێک بوو، ناوی ساڵی گەورەی لەسەر نرا و بەسەر چوار بەشدا (وەرز) دابەش کرا. لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەو چوار ورزە، نەورۆزی مەزن دەستپێدەکات، کە نوێبوونەوەی جیهانە و ئەرکی پادشاکانە جەژنی بۆ بگرن، رێز لە داب و نەریتی وڵات بگرن و جەژنی نەورۆز بەجۆرێک پیرۆز بکەن، تا نەرۆزی داهاتوو تامی خۆشی و شایی ئەو رۆژە هەر بمێنێ؛ ئەوە ئامۆژگاریی زاناکانە بۆ پادشاکان.
مانگەکانیان بەم جۆرە دابەش کرد:
- #خاکەلێوە#: ئەم مانگە سەرەتای شینبوونی رووەکەکانە، مانگی خۆنواندنی خۆر و هەتاوە. هەتاو لەم مانگەدادەکەوێتە بورجی بەرخ.
- #گوڵان#: لەم مەنگەدا گیا و گوڵ جیهان دەڕازێننەوە و مانگی جوانیی سروشتە. هەتاو لەم مانگەدا دەکەوێتە بورجی مانگا.
- #جۆزەردان#: مانگی پێگەیشتنی گەنم، جۆ و میوەیە. هەتاو لەم مانگەدا دەکەوێتە بورجی دووپەیکەر.
- #پووشپەڕ#: جووتیاران لەم مانگەدا جۆ و گەنم و شتەکانی دیکە دابەش دەکەن و هەتاو لەم مانگەدا دەکەوێتە ناو بورجی قرژاڵ و یەکەم مانگی هاوینە.
- #گەلاوێژ#: لەم مانگەدا خاک دادگەریی خۆی نمایش دەکات بە پێدانی پیت و بەرەکەت، وەرزی گەیشتنی میوەکانە، ناوەندی هاوینە و هەتاو دەکەوێتە بورجی شێر.
- #خەرمانان#: لەم مانگەدا جووتیاران لە دەغڵ و دان بەشی پادشاکان دەدەن و هەتاو دەکەوێتە بورجی هێشوو و کۆتایی هاوینە.
- #رەزبەر#: میهرەبانی لەم مانگەدا دەبارێ و خەڵک هەرچییان هەیە لە دەغڵ و میوە بەشی یەکدیی لێ دەدەن و پێکەوە دەیخۆن. هەتاو لەم مانگەدا دەکەوێتە بورجی تەرازوو و سەرەتای پاییزە.
- #خەزەڵوەر#، #گەڵاڕێزان#: مانگی زیادبوونی ئاوەکانە بەهۆی باران بارین و جووتیاران ئاو گل دەدەنەوە بۆ کشتوکاڵ. هەتاو لەم مانگەدا دەکەوێتە بورجی دووپشک.
- #سەرماوەز#: کەشوهەوا بەرەو ساردی دەچێ و ئاگر لای خەڵک خۆشەویست دەبێ. هەتاو دەکەوێتە بورجی کەوان.
- #بەفرانبار#: سەرەتای زستانە و دنیا سەرما و سۆڵە دەیگرێ و زەوی شینایی پێوە نامێنێ. هەتاو لەم مانگەدا دەکەوێتە بورجی کاریلە.
- رێبەندان: لەم مانگەدا رێگاوبان بەهۆی بەفر و سەرماوە دەگیرێن و هەتاو دەکەوێتە بورجی ئاوڕێژ.
- رەشەمە: لە زمانی پاڵەویدا بەم مانگە دەڵێن ئەسفەندارمەزما، واتا مانگی بەرگرتنی دارەکان و لەم مانگەدا زەوی و دارەکان لە خەو هەڵدەستن. لەم مانگەدا هەتاو دەکەوێتە بورجی ماسی.
بەمجۆرە کەیومەرس ساڵی بە سەر دوازدە مانگدا دابەش کرد و رۆژژمێری دانا، دوای ئەوە چل ساڵ ژیا و پاش کۆچی دوایی ئەو؛ (هۆشەنگ) پادشایی گرتەدەست و ئاسنگەری، دارتاشی و رستن و چنین و هەنگەوانی لەناو وڵات بڵاو کردەوە و جیهان پڕ بوو لە خۆشی و ئازادی و بە چاکە جیهانی بەجێهێشت.
دوای ئەو (تەهمورس) شوێنەکەی گرتەوە و سی ساڵ پادشایی کرد. بازاڕ و کۆڵانەکانی ئاوەدان کردەوە و رستن و چنینی خوری و ئاورێشمی لە سەرانسەری وڵات بڵاو کردەوە. لەو سەردەمەدا (بوزەسپ) ئایینی سابیئەی هێنا و تەهمورس باوەڕی بەو ئایینە هێنا و پشتوێنی پەیڕەوکاریی بەست و خۆری دەپەرەستی و خوێندن و نووسینی لەناو خەڵک بڵاو کردەوە. دوای ئەو (جەمشید)ی برای نیشتەسەر تەختی شاهانە. سەرەتا دادگەر بوو، بەڵام دواتر بووە پادشایەکی زاڵم، تا وای لێهات کە (بیوراسپ) کە زەحاکیشی پێ دەڵێن دژی هەستایەوە و خەڵکیش یارمەتییان نەدا، چونکە ئازاریان لەدەستی چەشتبوو، بۆیە بەرەو هیندستان هەڵات. بیوراسپ واتا زەحاک نیشتەسەر تەختی پادشایی. ئەویش سەرەتا دادگەر بوو، بەڵام دواتر نادادگەری و زوڵم و زۆریی کردە پیشەی خۆی. (فەرەیدوون) لە هیندستانەوە هات و تەخت و تاجی لەدەست دەرهێنا. هەموو ساڵێک لەو رۆژەی کە کۆتایی بە دەسەڵاتی زەحاک هێنا، جەژنی سەدەی دەگرت (جەژنی سەدە یەکێکە لە جەژنە ناسراوەکانی زەردەشتییەکان و تا ئێستاش هەموو ساڵێک لەناو ئاتەشگای زەردەشتییەکان بەڕێوە دەچێت و هاوکاتە لەگەڵ جەژنی زەماوەندی پیری شالیار لە رۆژهەڵاتی کوردستان) و جەژنی نەورۆزی پیرۆز دەکرد. جیهان بەوجۆرە بوو تا (گەشتاسپ) بووە پادشا، دوای سی ساڵ لە پادشایی گەشتاسپ، (زەردەشت) هات و ئایینی زەردەشتیی هێنا. گەشتاسپ باوەڕی بە زەردەشت و ئایینەکەی هێنا و جەژنی نەورۆز هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچوو. لە سەردەمی (ئەردەشیری پاپەکان)یش فەرمانی حکوومەتی بۆ بەڕێوەبردنی نەورۆز لە سەرانسەری وڵات دەرکرا، کە بەشێوەیەکی مەزن و بەشکۆ بگێڕدرێ. وەک نەریتی ساڵانە؛ لە کاتی پادشایی (کەیخەسرەو) تا (یەزگرد) کە دوایین پادشای وڵاتی عەجەم بوو، لە رۆژی یەکەمی جەژنی نەورۆز، موبدی موبدەکان یەکەم کەس بوو بە جامێکی زێڕینی پڕ لە مەی لەگەڵ دیاریی وەک شمشێر، کلکەوانە، تیروکەوان و قەڵەم دەچووە لای پادشا و دواتر وەزیر و کاربەدەستانی دیکەی حکوومەت نەورۆزیان لە پادشا پیرۆز دەکرد. [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی baskurd.basnews.com- 11-03-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 11-03-2025 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سارا سەردار )ەوە لە: 11-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 11-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شەنە بەکر )ەوە لە: 11-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 297 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.203 چرکە!