مفەوەز شەماڵ ئەو تاوانبارەی سڵی لە ئەنجامدانی هیچ تاوانێک نەکردەوە.
شەماڵی سەید عەباس (مفەوەز شەماڵ) یەکێک بوو لە تاوانبارەکانی سەردەمی ڕژێمی
بەعسبەعس، دڵسۆزی بۆ بەعس بە جۆرێک بوو چاوپۆشی لە نزیکترین کەسی خۆشی نەدەکرد ئەگەر هەستی بکردایە لەو ڕژێمە دڕندەیە ناڕازیە، شەماڵ دەیان گەنجی شاری
سلێمانیسلێمانی بەگرتن و شەهیدکردندا، تەنانەت یەکێک لە براکانی خۆشی بەدەستەوەدا و شەهیدکرا،
شەماڵ لە دەستدرێژی و بەدڕەوشتی بێ ڕەوشتێکی کەموێنەبوو، لە دڕندەیی دڕندەیەکی مەترسیدار و بێ بەزەیی بوو، ئەو لە دڕندەیی و جەلادی پێی دەوترا: ملازم (موحسینی کوردی).
مفەوەز شەماڵ سەر لە بەیانی
07-03-199107-03-1991 کەوتە دەست پێشمەرگە و خەڵکی سلێمانی و لەبەر دەرگای سەرا هەڵیانواسی تەرمەکەی تاوەکوو ڕۆژی دواتر بە هەڵواسراوی مایەوە، شەماڵ زۆر منداڵی بێ باوک کرد و زۆر ژنی بێ مێرد کرد، تا خۆشی دوو ژن و دوو منداڵی بێ باوک و بێ مێرد بەجێهێشت.
[1]