ناو: ئیسماعیل
نازناو: مەلا سمایلی دیبەگە
ناوی باوک: محەمەد
$ژیاننامە$
مەلا سمایلی دیبەگە
نووسینی: #عەباس نادر#
ناوی ئیسماعیل محەمەد قادر جێژنی یوسف ئیبراهیمە، لە عەشیرەتی (لەک)ە، لە ساڵی 1887 لە گوندی (جدیدەی لەکان) هاتۆتە دنیاوە ، سەرەتا لە گوندەکەی خۆیان خوێندوویەتی، پاشان چووەتە گوندی (قورشاغلو)، ماوەیەک لەگەڵ مەلا شەریف #دووشیوان#ی لە گوندی #گردعازەبان #خوێندوویەتی، پاشان چووەتە گوندی #بەحرکە# لای مەلا عوسمانی شەوەکی خوێندوویەتی، ئینجا چووەتە #کەرکووک# لای مەلا سلێمانی نووک خوێندوویەتی، کەمالی سەڕفی خوێندووە، ئینجا چووەتە #هەولێر# لای #مەلا ئەفەندی# ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە.
کاتێک ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە لە گوندەکەی خۆیان لە جدیدە مەلایەتی کرد ، دوایی سڵێمان ئاغای #دیبەگە# بردیە لای خۆی زۆر ڕێزی لێناوە و بۆ ماوەی چل ساڵ لە دیبەگە نیشتەجێ بووە و مەلایەتی کردووە. بە نزیکەی 19 مەلا ئیجازەی داوە، بەشێک لە فەقێیەکانی مەلا خەلیلی موخلیس، مەلا کەریمی سێبیرانی، مەلا محەمەدەئەمینی جدیدەیی ، مەلا سەلیمی دیبەگەیی، مەلا عەبدولفەتاحی برای، مەلا سابیری کوڕی مەلا حەمیدی کوڕی، مەلا عەبدولقادری بەحرکەیی، مەلا سەید ئیسماعیلی دەربەندی.
لە ڕێکەوتی #14-01-1969# لە ڕێگەی هەولێر دیبەگە بە کارەساتی ئۆتۆمۆبێل گیانی لەدەست داوە . مامۆستا مەلا اسماعیل 6 کوڕی هەبوونە مەلا سابیر و مەلا عەبدولحەمید و مەلا تاهیر و عەبدولقادر و ئیبراهیم و اسماعیل.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی مامۆستا مەلا سمایلی دیبەگە:=KTML_End=
1-شەرحی فەرائیزی سەید شەریفی جورجانی، مەزهەبی حەنەفی .
2-چەند پەراوێزێک لەسەر قزلجی تەسریف و ئەبوتالب و کەمال
3-حاشیە لەسەر تەفسیری مەداریک. مامۆستا عەبدولحەمیدی کوڕی کۆی کردووەتەوە.
سەرچاوە: مێژووی زانایانی کورد، دانراوی مەلا تاهیر مەلا عەبدوڵڵا بەحرکەیی.[1]