ناو: عەدنان
نازناو: زەندی
ساڵی لەدایکبوون: 1985
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
$ژیاننامە$
عەدنان زەندی سینەماکار و دەرهێنەری دۆکیومێنتاریی کورد، خەڵکی شاری سنە و لە دایکبووی ساڵی (1985)یە، خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە دەرهێنانی فیلم و بڕوانامەی ماستەرە لە دەرهێنانی شانۆ. لەم ساڵانەی دواییدا بە درووستکردنی فیلمی دۆکیومێنتاری و ئەنیمەیشن و کورتەفیلم توانیویەتی لە فێستیڤاڵە بەناوبانگەکانی ناوخۆ و نێودەوڵەتیدا ئامادەیی بەرچاوی هەبێت و سەرنجی ڕەخنەگران و بینەران بۆ خۆی ڕابکێشێت. [1]