سەلیم ڕەشید ساڵح.تەڵعەت محەمەد عەزیز
لێکۆڵینەوەکە بەناونیشانى (هزر لە چیڕۆکەکانى #حەسەن جاف# دا، کۆمەڵە چیڕۆکى دیجلەى تاوان بەنموونە) دا وەک بەشێکى گرنگى پێکهاتەى دەقەکان، بەشدارییەکى فراوانى هەیە لە دروستبوونى دەقەکاندا، کە لێرەدا هەوڵمانداوە بە رێبازێکى شیکارى لایەنى هزرى لە چیڕۆکەکان شیبکەینەوە و گرنگترین جۆرى ئه و هزرانە دەستنیشان بکەین کە لە چیڕۆکەکانى چیڕۆکنووس ڕەنگى داوەتەوە و بوونەتە هەوێنى سەرەکى چیڕۆکەکانى. ئەم لێکۆڵینەوەیە لە دوو بەش پێکدێت: بەشى یەکەم: لەم بەشەدا ئەم بابەتانە باسکراوە (هزر وەک تێڕوانینێکى تیۆرى، چەمکى هزر، هزر لە دەقە جیاوازەکاندا، هزر لە چیڕۆکى کوردیدا). بەشى دووەم: لەم بەشەدا بۆ زیاتر ناساندنى هزر لە چیڕۆکى کوردیدا، کۆمەڵە چیڕۆکى (دیجلەى تاوان)ى (حەسەن جاف)مان وەک نموونە وەرگرتووە، کە لەم بەشەدا ئەم بابەتانە باسکراوە ( هزر لاى حەسەن جاف، شیکردنەوەى چیڕۆکەکانى حەسەن جاف لە ڕووى هزرەوە، هزرى سیاسى، هزرى نیشتیمانى (نەتەوەیی)، هزرى ئەفسانەیى، هزرى ڕەمزى). لە کۆتاییدا گەیشتینە ئه و ئەنجامەى کە نووسەر لەم کۆمەڵە چیڕۆکەدا توانیویەتى بەشێوەیەکى سەرکەوتووانە مامەڵە لەگەڵ هزرى جۆراوجۆر بکات، هەروەها هزرى سیاسى بەشێکى زۆربەى چیڕۆکەکانى داگیرکردووە.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=627137&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی هزر لە چیڕۆکەکانى (حەسەن جاف) دا کۆمەڵە چیڕۆکى (دیجلەى تاوان) بەنموونه=KTML_Link_External_End=