کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  587,593
وێنە
  124,710
پەرتووک PDF
  22,131
فایلی پەیوەندیدار
  127,218
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,858
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,969
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,788
عربي - Arabic 
44,417
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,858
فارسی - Farsi 
16,057
English - English 
8,545
Türkçe - Turkish 
3,843
Deutsch - German 
2,042
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
95
Svenska - Swedish 
82
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
23
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
українська - Ukrainian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,234
شوێنەکان 
17,054
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,482
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە، ماڵپەڕ و دەزگا میدیاییەکان و ...) 
1,111
وێنە و پێناس 
9,468
کارە هونەرییەکان 
1,773
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
16,047
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,820
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,192
شوێنەوار و کۆنینە 
788
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,066
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,717
کورتەباس 
22,367
شەهیدان 
12,137
کۆمەڵکوژی 
11,395
بەڵگەنامەکان 
8,746
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,631
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,639
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
910
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
937
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,546
PDF 
34,792
MP4 
4,051
IMG 
235,688
∑   تێکڕا 
276,077
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
پووختەک لە مێژووی فەرمانڕەوایەتی مادەکان
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
українська - Ukrainian0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
پووختەک لە مێژووی فەرمانڕەوایەتی مادەکان
پووختەک لە مێژووی فەرمانڕەوایەتی مادەکان
ناونیشانی بابەت: پووختەک لە مێژووی فەرمانڕەوایەتی مادەکان
ناوی نووسەر: #نیهاد عوزێر سەعید#

“پێشەکی”
مادەکان؛ لە سەرەتاکانی سەدەی هەشتەمی پێش زاینەوە وەک هێزێکی سیاسی و سەربازی کاریگەر لە ڕۆژهەڵاتی نزیکدا دەرکەوتن و ڕۆڵێکی گرنگیان گێرا، بەتایبەت کاتێک توانیان کیانێکی سەربەخۆ پێکەوە بنێن و لەژێر رکێفی ئاشوورییەکان دەربچن، پاشان لەگەڵ بابلییەکان هاوپەیمانییەکیان لە دژی ئیمپراتۆری ئاشووریی بەست و بەسەریدا زاڵبوون. بەم شێوەیە تا ناوەڕاستی سەدەی شەشەمی پێش زاین وەک کیانێکی گەورە و کاریگەر مانەوە تا لەسەر دەستی کۆڕشی فارسی، کۆتایی بە دەسەڵاتیان هات.

یەکەمین ئاماژەی تایبەت بە ناوی مادەکان لە نووسینەکانی پادشا ئاشوورییەکانی سەدەی نۆیەمی پێش زاینەوە پێمان گەیشتووە، بە تایبەت لە نووسینەکانی پادشای ئاشووری (شەلمانسەری سێیەم 858 – 824 پ.ز)، کە باس لە هەڵمەتە جەنگیەکانی دەکات بۆسەر ناوچە شاخاویەکان لە ئیچران و چیاکانی زاگرۆس، لەم هەواڵانەوە باسی هۆزە میدییەکان بە شێوەی (ئامادای) هاتووە، ئاماژە بە بوونی (27) سەرۆک هۆزو دەسەڵاتداری میدی دەکات کە لەو دەمەدا فەرمانڕەواییان کردووە. لە دوای شەلمانسەریش چەندین پادشای دیکەی ئاشووری ئاماژەیان بە میدیەکان داوە و بە ئازاو بە جەرگ و جەنگاوەر ناویان بردوون. لە دواتریشدا لە دەقی پادشا ئەخمینیە فارسەکاندا کە خۆیان بە پادشای (پارس و مادا) وەسف کردووە ئاماژەیەکی کەم بە میدیەکان کراوە. بەڵام بەگشتی دەکرێ بڵێین بەشی هەرە زۆری مێژووی ماد لە دەقەکانی مێژوونووسی یۆنانی “هیرۆدۆت”ەوە بۆمان بەجێماوە کە بە “میدیەکان” ناویان دەهێنێت.

“سەردەمی فەرمانڕەوایی دیاکۆ، بوونیادنان”
یەکەمین پادشای دیارو ناسراوی میدییەکان “دایکو یان دیاکۆ”یە کە هیرۆدۆتس بە “دیۆگیس” ناوی بردووە. ئەم پادشایه لە نزیکی (708 پ.ز) فەرمانڕەوایەتیەکەی دەستی پێکردووە، سەرەتای دەرکەوتنی وەک سەرکردەیەکی ناوچەیی بوو، بەڵام بەهۆی دادپەروەری و سەر ڕاستی خۆیەوە دەبێتە جێی سەرنجی دانیشتوانی ناوچەکانی دیکەش، تا لە کۆتایدا دەتوانێ دەسەڵاتێک پێکەوە بنێ و شاری (ئەگباتانا – هەگبەتانە) بکاتە پایتەختی دەوڵەتەکەی. دیاکۆ قەڵاو شورای ئەگباتانای بە شێوەیەکی بەهێز و پتەو بوونیادنا، بە حەوت شورەی بڵندی یەک لە دوای یەک چواردەوری شارەکەی گرتبوو، کە بە جۆرێک نەخشەی بۆ کێشابوو کە بورجی هەر شورەیەک لەوەی پێش خۆی بەرزتر و لەوەی دوای خۆی نزمتربوو، وەستاکارەکان بە مەبەست بەو شێوەیە بوونیادیان نابوو تاکوو مەتەرێزەکانیان بەرزتر لە یەکدی بێ و لە ساتی داگیرکردنی شورایەکدا ئەوەی دواتر باشتر بەرگری بکات. شاری ئەگباتانا لای ئاشوورییەکان بە “ماڵی دایکو” ناسرابوو، خودی دیاکۆش بە زەبرو زەنگ و ئازایەتی وەسفکراوە. دیاکۆ هاوپەیمانیەتیەک لەگەڵ شانشینی ئۆرارتۆ دەبەستێت لە دژی ئاشوورییەکان و لەگەڵیان دەچێتە جەنگەوە، بەڵام سەرکەوتوو نابێت و بەدیلی دەکەوێتە دەستی ئاشوورییەکان، پێدەچێ ماوەی کۆتایی ژیانی لە دیلیدا بەسەربردبێ، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە هەڵوێستی ئاشوورییەکانە، ئەوان بە تووندوتیژی و دڵڕەقی ناسراون بە تایبەت بەرامبەر ئەو پادشاو دەسەڵاتدارانەی لێیان یاخی دەبوون، بەڵام لەگەڵ دیاکۆدا بە نەرمی مامەڵەیان کردووەو تەنها دووریان خستووەتەوە بۆ سوریا، دوای ماوەیەکیش گێڕاویانەتەوە بۆ شاری نەینەوا، پێدەچێ ئەمەش لەبەر ئەوەبووبێ کە بە زیندوو هێشتنەوەی دیاکۆ، خۆیان لە ڕاپەڕین و توڕەبوونی میدیەکان بپارێزن. دەتوانین بڵێین دیاکۆ یەکەم دامەزرێنەرو بنیادنەری دەوڵەتی مادە و لەسەر دەستی ئەم پادشایە بەشێکی زۆری هۆزە میدیەکان لە چوارچێوەی یەک کیانی سیاسیدا یەک دەخرێن. پێدەچێ دیاکۆ تا ساڵی (647پ.ز) فەرمانڕەوایەتی کردبێت، دوای خۆیشی کوڕەکەی کە ناوی “فراوەرتیس”بوو، دەسەڵات وەردەگرێ.

“سەردەمی فەرمانڕەوایی فراوەرتیس، فراوانخوازی و شکست”
وەک لە پێشتر ئاماژەمان پێدا؛ لە دوای دیاکۆ کوڕەکەی جێگای گرتەوە، کە هیرۆدۆتس بە “فراوەرتیس” ناوی دەهێنێت، بەڵام لە نووسینی پاشای ئەخمینی دارای یەکەم بە “خشاسریتا” ناوی هاتووە. فراوەرتیس یان خشاسریتا لە ساڵانی (673 – 652 پ.ز) فەرمانڕەوایی دەوڵەتی مادی کردووە. ئەمیان لە ئاستێکی بەرزی هێزدا بوو بە چەشنێک توانی لە ژێر فەرمانڕەوایەتی خۆیدا زۆربەی هۆزە میدیەکان یەکبخات، توانی پەیوەندییەکی دۆستانە لەگەڵ پاشای ئاشووری ئەسەر حەدون (681 – 669 پ.ز) دروستبکات. فراوەرتیس بەوەوە نەوەستا کە تەنها هۆزەکانی مادی لە ژێر ڕکێفدابێ، بەڵکوو پەلی بۆ ناوچەکانی دیکەش هاویشت و توانی هۆزە ئێرانییەکانی دیکەش بە تایبەت فارسەکان، بهێنێتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. بەهێزی و لە خۆڕابینی فراوەرت گەیشتە ئاستێک بڕیاریدا هێرش بکاتە سەر نەینەوای پایتەختی ئاشوور، ئەمە سەرکێشییەکی گەورەبوو، چونکە تا ئەو دەمە ئاشوورییەکان لە خەیاڵدانی گەلانی ناوچەکەدا ئەفسانەیەکی لە شکان نەهاتووبوون، بەڵام فراوەرتیس ئەم تەلیسمی ترسەی شکاند و جەنگی دژی ئاشوور ڕاگەیاند، بەڵام دەتوانین بڵێین ئەم هەنگاوە لەو کاتەدا کارێکی دروستنەبوو. فراوەرتیس بە باشی مەترسییەکانی لەبەرچاو نەگرتبوو، هەر بۆیە کاتێک ئەو لە شەڕدابوو دژی ئاشوورییەکان، هۆزە سکیتیەکانی باکوور کە هاوپەیمانی ئاشووریەکان بوون لە پشتەوە هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی فراوەرتیس و توانییان شاری “ئەگباتانا” داگیر بکەن. ئەم ڕووداوە لە پڕە زیانی زۆری بە هێزەکانی فراوەرتیس گەیاند، ورەیان زۆر دابەزی و لە هەمان کاتدا هێزی پشتیوانیشیان لاواز بوو. بەوهۆیەوە ناچاربوون شەڕێکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ سوپای بەهێزی ئاشووریدا بکەن، ئەوەبوو دواجار جەنگێکی قورس و خوێناوی لە نێوانیان هەڵگیرسا کە بە شکستی ماد کۆتایی هات و خودی فراوەرتیس لەو پێکدادانەدا گیانی لەدەستدا. دوای مەرگی فراوەرتیس خاکی میدیا بۆ نزیکەی بیست ساڵ کەوتە ژێر ڕکێف و داگیرکاری سکیتیەکان، ئەو دۆخەش بەردەوامبوو تا هاتنە سەر تەختی “کەیخەسرەو”ی کوڕی فراوەرتیس.

تورکمانستانیشی لە خۆ دەگرت، لە باکوریشەوە تا ناوەڕاستی ئەنادۆڵ و لە ڕۆژئاواش تا نزیکی شامی دەگرتەوە. دەتوانین بڵێین سەردەمی حوکمڕانی کەیخەسرەو سەردەمی زێڕینی دەوڵەتی مادەو لە لوتکەی هێزو دەسەڵاتدا بوون. کەیخەسرەو وەک پاشایەکی دڵسۆز هەمیشە چاوی لەسەر گەلەکەی بوو، لەسەر دەستدرێژی و هەر کارێکی دووژمنکارانە دژی گەلەکەی دەهاتە جواب و تۆڵەی دەسەندن. ئەمەشمان زیاتر لەو ڕووداوەوە بۆ ڕوون دەبێتەوە کە بووە هۆی جەنگێکی قورس لەگەڵ لیدییەکانی باکوور. ئەویش بەو شێوەیە دەبێت کە کۆمەڵێک لە سکیتیەکان چەند مناڵێکی میدی دەکوژن و هەڵدێن بەرەو لیدیا. کەیخەسرەویش نامایەک بۆ ئالیاتیسی پاشای لیدیا دەنێرێت و داوای لێدەکات ئەو سکیتیانەی ڕادەست بکاتەوە، بەڵام ئالیاتیس ئەوە ڕەت دەکاتەوە. هەر بۆیە کەیخەسرەو جەنگ لە دژی لیدیا ڕادەگەیەنێت و پێنج ساڵی ڕێک لە دژیان دەجەنگێت تا ئەو کاتەی خۆرگیرانێک ڕوو دەدات و دەبێتە هۆی ئەوەی هەردوولا بیر لە ئاشتی و کۆتایی هێنان بە جەنگ بکەنەوە. بۆ ئەم مەبەستەش دوو کەس لە کیلکیا و بابل دەبنە نێوەندگیریان و بۆ ئاشتبوونەوەی تەواوەتیش ئالیاتیسی پاشای لیدیا کچەکەی خۆی بە ناوی “ئاڤرین” لە “ئاستیاگ”ی کوڕی کەیخەسرەو مارە دەکات. کەیخەسرەو دوای نزیکەی چل ساڵ لە فەرمانڕەوایەتی مادەکان، کۆچی دوای دەکات و ئاستیاگی کوڕی جێگای دەگرێتەوە.

“سەردەمی فەرمانڕەوایەتی ئاستیاگ، داڕووخان”
ئاستیاگ دوای مردنی “کەیخەسرەو”ی باوکی، دەسەڵاتی گرتە دەست و لە ساڵاتی (585 – 550پ.ز) حوکمی دەوڵەتی مادی کردووە. ئاستیاگ ئیمپڕاتۆریەتێکی فراوان و بەهێزی لە باوکیەوە بۆ بەجێما، بەڵام بەهۆی لاوازی و بێتوانایی و خەیاڵ پڵاوی خۆیەوە نەیتوانی پارێزگاری لێبکات. ئاستیاگ هەمیشە ترسی لەوە هەبوو کەسێک دەسەڵات و تاجەکەی لێ زەوت بکا، هەمیشە لە دودڵیدا دەژیا، زۆر باوەڕی بە خەون و ئەفسانەکان هەبوو، ئەو دیاردە فەنتازیانە کاریگەرییان لەسەر بڕیارە سیاسیەکانی هەبوو. وەک مێژوونوسی یۆنانی “هیرۆدۆتس” بۆمان دەگێڕێتەوە ئاستیاگ خەونێک دەبینێ و لە خەونیدا ماندانای کچی میزی کردووە بە خۆیداو لافاوەکەش خاکێکی فراوانی ڕاماڵیووە. ئاستیاگ سۆراغی مانای خەونەکەی لای پیاوانی ئایینی دەکات و ئەوانیش وای بۆ شڕۆڤە دەکەن گوایە ماندانا منداڵێکی دەبێت و ئەو منداڵە تەخت و دەسەڵات لە ئاستیاگ دەستێنێت. دیارە ئەم خەونە کاریگەری لەسەر فکرو هۆشی ئاستیاگ دروست دەکات و زۆر بیری لێ دەکاتەوە تا ئەوەی بە خەیاڵدا دێت کە بۆ ئەوەی ماندانا مناڵێکی ناشایستەو لاواز بێنێتە دنیاوە و نەتوانێ تەختەکەی لێ بستێنێ ئەوا پێویستە شوو بە کەسێکی بێ ئەسڵ و فەسڵ بکات کە لە مادەکان نەبێت، بۆ ئەم مەبەستەش فەرمان دەدات مێردێکی لەو چەشنە بۆ کچەکەی بدۆزنەوە، تا دواجار کەسێک دەدۆزنەوە بە ناوی کامبیز یان “کەمبۆدی” کە کوڕی کۆڕشی یەکەمی سەرۆک هۆزی هەخامەنشینە فارسەکانە، کامبیز لە بنەماڵەیەکی ڕێزداربوو بەڵام لە ڕووی چینایەتیەوە لە میدیە مام ناوەندەکانیش پلەی نزمتربوو. ئاستیاگ دوای ماوەیەک لە بەشوودانی کچەکەی دووبارە خەونێکی دیکە دەبینێتەوە. لە خەونیدا ماندانای کچی مێوێک لە نێوو لینگیدا ڕوواوە و سەراپای وڵاتی داپۆشیووە، دووبارە پیاوانی ئایینی لە خەونەکەی ئاگادارکردەوەو ئەوانیش هەمان شڕۆڤەی خەنەکەی پێشوویان بۆ کرد، هەر بۆیە ئەویش گەیشتە ئەو باوەڕەی کە دەبێت ئەو منداڵە هەر کە لە دایکبوو بیکوژێت و کۆتایی پێ بهێنێت. ئاستیاگ کە دەزانێ ماندانای کچی نزیکە لەوەی منداڵی ببێت دەنێرێ بەدوایداو هێنایەوە بۆ دەرباری خۆی تا ئەگەر منداڵەکەی بوو زوو دەستی پێیبگات و بیکوژێ. ماندانا ژان دەیگرێ و لە کۆتایدا کوڕێکی دەبێت (کە دواتر بە کۆڕشی دووەم ناو دەردەکات).

ئاستیاگ کە هەواڵەکە دەبیستێ خێرا دەنێرێ بە دوای “ئارپاغوس”دا کە یەکێک بوو لە متمانە پێکراوترین پیاوەکانی. فەرمانی پێدا بە زوویی ئەو منداڵە بەرێتەوە بۆ ماڵی خۆی و لەوێ بیکوژێت و لە شوێنێک بینێژێ، ئارپاغۆسیش بێ چەندوچوون منداڵەکەی بردەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام ئەو نەیدەویست بە دەستی خۆی بیکوژێت، بڕیاریدا لای شوانێک دایبنێ و داوای لە شوانەکە کرد بە زووترین کات لەناوی بەرێت، کابرای شوان هێندە نەبوو ژنەکەی مندڵێکی بە مردوویی لە دایک ببوو، لە ژێر کاریگەری ژنەکەیدا منداڵەکە دەشارێتەوەو منداڵە مردووەکەی خۆی نیشانی پیاوەکانی ئارپاغۆس دەدات. کۆڕش بۆ ماوەی دەساڵ لای ئەو خێزانە دەژیەت، بەڵام دواتر بەهۆی ڕووداوێکەوە ئاشکرا دەبێ و ئاستیاگ پێدەزانێ کە ئارپاغۆس فەرمانەکەی بەجێ نەهێناوە بۆیە بڕیار ئەدا بە شێوەیەکی زۆر توند تۆڵەی لێ بکاتەوە شەوێک ئارپاغۆس داوەتی خوانی ئێوارە دەکات، دوای نانخواردن سەبەتەیەکی بۆ دەهێنن گوایە خواردن و میوەیە، بەڵام کاتێک ئارپاغۆس سەرپۆشی سەبەتەکە لادەبات دەبینێ ئەوە سەرو کەلەی کوڕە سیازدە ساڵەکەیەتی، ئاستیاگ بەو شێوەیە تۆڵە لە ئارپاغۆس دەکاتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا ئارپاگۆس زۆر بە ئاسایی خۆیی نیشان دەدات و بە خوێن ساردیەوە مامەڵە دەکات. ئاستیاگ کەوتە هەڵەیەکی گەورەوە چونکە دوای ئەم سزا تووندە بەڵام هێشتا ئارپاغۆسی لە پۆستەکەی خۆیدا هێشتەوە، کە ئەوە دواتر بوو بە بەڵایەکی گەورە بۆی و خیانەتی لێکرد. ئاستیاگ کۆڕشی لە یەکێک لە ژوورەکانی کۆشکدا ڕاگرت و نەیکوشت، بەڵکوو بەهۆی ڕێنمایی پیاوە ئاینییەکانەوە دێتە سەر ئەو باوەڕەی تازە کۆڕش ناتوانێ زەرەرێکی پێ بگەیەنێت. هەربۆیە بە ڕێزو شکۆوە کۆڕش دەنێرێتەوە بۆ خاکی پارس و بۆ ناو هۆزەکەی. کۆڕش لەگەڵ گەورەبونیدا هێدی هێدی ڕەنگی پیاوێکی کامڵی دەگرت و لەناو کۆمەڵانی هۆزەکەیدا تا دەهات خۆشەویستتر دەبوو، لەم سەروبەندەدا ڕەوشی سیاسی لە ئەگباتانا تا دەهات نالەبارتر دەبوو، ئاستیاگ بە پێچەوانەی کەیخەسرەوی باوکی لەبری قەدرگرتنی خەڵکەکەی خۆی، ببووە مایەی ئازارو ناخۆشی بۆیان، گەندەڵی و خراپەکاری وڵاتەکەی تەنیبوو، ناهۆشیاری سیاسیش یەکێکی تر بوو لە خاڵە لاوازەکانی ئاستیاگ ئەویش هەر لە زیندوو هێشتنەوەی کۆڕش هەتا لەسەر کار لانەبردنی ئارپاغۆسدا خۆی دەبینیەوە. ئارپاغۆس ئەو ئازارەی لەبیرنەکردبوو، هەمیشە لە هەوڵ و تەقەلای بێ وچاندابوو بۆ تۆڵەکردنەوە لە ئاستیاگ.

ڕۆژانە لەگەڵ گەورە فەرماندەکانی مید و کاربەدەستاندا بە نهێنی کۆ دەبۆیەوەو نەخشەی لەسەرکارلابردنی ئاستیاگی دادەنا، کاتێکیش بە تەواوی ئامادەکاری بۆ ئەو کارە کرد نامەیەکی بۆ کۆڕش ناردوو داوای لێکرد بە سوپاکەیەوە بەرەو ئەگباتانا بکشێت، لە نامەکەدا کۆڕشی دڵنیا کردبۆیەوە کە سوپای میدی لە ژێر ڕکێفی خۆیدایەو بەهیچ جۆرێک بەرهەڵستی کۆڕش ناکەن و دەکشێنەوە. کۆڕش کاتێک ئەم هەواڵەی بیست نامەی بۆ هەموو سەرۆک هۆزەکانی فارس ناردوو کۆیکردنەوە. توانی ڕازیان بکات لە دژی ئاستیاگ ڕاپەڕن و کۆتایی بە دەسەڵاتی میدیەکان بهێنن و گەلی فارس لە ژێر دەستەیی ڕزگار بکەن، ئەوەبوو بە سوپاکەیەوە بەرەو ئەگباتانا بەڕێکەوت. ئاستیاگیش هەڵەیەکی سیاسی گەورەتری کردوو بڕیاریدا ئارپاغۆس بکات بە فەرماندەی سوپاکەی، ئارپاغۆسیش لەسەر ئەو بەڵێنەی لە نامەکەدا بە کۆڕشی دابوو، بێ بەرگریەکی ئەوتۆ کشایەوە، سوپای فارسەکان کە لە سەرەتادا ترس دایگرتبوون کاتێک بینیان میدیە جەنگاوەرەکان لەبەریان هەڵدێن ورەیان بەرز بۆیەوە و زیاتر گوڕی سەرکەوتن کەلەی داگرتن. ئاستیاگ کاتێک هەواڵی شکستەکەی بیست بڕیاریدا گەنج و پیری ئەگباتانا چەکداربکات، لەدەرەوەی شار خۆی سەرکردایەتی شەڕی کرد لە دژی کۆڕش، بەڵام توشی شکستێکی گەورە هات و زۆربەی سوپاکەی بە کوشت چوون و خۆشی بە دیلی گیرا.

کاتێک ئارپاغۆس بەو شێوەیە ئاستیاگی بینی دەستیکرد بە سوکایەتی پێکردن و جنێو پێدانی، ئەو شەوەی بیرخستەوە کە بۆ خوانی ئێوارە داوەتی کردبوو، بە ئاستیاگی وت لە تۆڵەی ئەو کارەدا پشتیوانی کۆڕشم کرد. ئاستیاگیش وەرسوڕایەوەو سەیرێکی کردوو پێی گوت “ئارپاغۆس تۆ نەفامترین و نادادپەروەرتین مرۆڤی ئەم جیهانەی، بێ ئەقڵیەکەت لەبەر ئەوەیە کە خۆت دەتتوانی ببیە پادشا، بەڵام نەفامانە دەسەڵاتت داوەتە دەست فارسێک، بۆ خاتری تۆڵەکردنەوەیەکی شەخسی خۆت تەواوی خەڵکی میدت کردە کۆیلەی فارسەکان” دوای ئەم شکستە ئاستیاگ بە دەستبەسەری لای کۆڕش مایەوە تا گیانی لەدەستدا. بەم شێوەیە خۆری ئیمپڕاتۆری میدیا ئاوابوو، دوای نزیک بە سەدەو نیوێک لە فەرمانڕەوایی خاکێکی فراوان و چەندین نەتەوەی جیاواز، لە کۆتایدا بەهۆی نەفامی و بێ باکی و نەزانی سەرکردەکانیەوە کۆتایی پێهات و لەناوچوو.

“دەرئەنجام”
مێژووی ماد بۆ ئێمەی کورد پڕاوپڕە لە پەندو ئامۆژگاری بە تایبەت بۆ ڕێبەران و سەردارانی گەلەکەمان. لەم مێژووە دێرینەی گەلەکەمانەوە زۆر شتمان بۆ ڕووندەبێتەوە. ئێمە ئەگەر ئەو بەسەرهات و ڕووداوانە بکەینە تای تەرازویەکەوە، بەشی هەرە زۆری لەگەڵ دنیای ئەمڕۆماندا یەک دەگرێتەوە. بڕوانن یەکێتی و ژیری گەل چۆن دەتوانێ سەرکردەی شایستە بەرهەم بهێنێ، کاتێک خەڵکی میدیا بە ژیری و تێگەیشتوویی خۆیان متمانەیان بە دیاکۆدا تا فەرمانڕەوایەتیان بکات، بەو کارە جگە لەوەی دادپەروەرییان بۆ خۆیان مسۆگەرکرد، هاوکات نەژادی خۆشیان بەرەو پلەیەکی باڵاو شکۆدار برد. هەر سەرکردەیەکیش لەپێناو گەلەکەیدا تێبکۆشێ و نەبەردانە لە پێناویدا خەبات بکات، واقعیانەو ژیرانە پلان بۆ کارەکانی دابنێت، ئەوا وەک کەیخەسرەوی مەزن ناوی دەچێتە مێژووەوەو نەوە لە دوای نەوە بەو پەڕی شانازیەوە ناوی دێنن. بەڵام ئەگەر حیساب بۆ واقیعی ڕۆژ نەکات و ژیرانە هەنگاو نەنێت، چەنێک دڵسۆزیش بێت لە کۆتایدا وەک فراوەرتیس ژیانی خۆی و چارەنووسی وڵاتەکەشی دەخاتە مەترسیەوە. بێگومان سەرکردە ئەگەر وەکوو ئاستیاگیش ڕووبکاتە خۆشڕابوێری و بێ ئاگابێ لە دۆخی خەڵکەکەی و ڕۆڵەی نیشتیمانەکەی خۆی بە کەم ببینێ، ئەوا جگە لە تیابردنی خۆی و وڵاتەکەی، لە کۆتایدا وەک سەرکردەیەکی نەفام و ستەمکاریش ناوی لە دوو توێی لاپەڕەکانی مێژوودا تۆمار دەکرێت.

سەرچاوەکان:-

1- دکتۆر جمال ڕشید – دکتۆر فوزی ڕشید : مێژووی کۆنی کورد، وەرگێڕانی: ملکۆ کەلاری، چاپی پێنجەم، چاپخانەی ئەندێشە، 2019.
2- هیرۆدۆت: مێژووی جەنگی پارسەکان، وەرگێڕانی: عەلی فەتحی، بەرگی یەکەم، چاپی یەکەم، چاپخانەی موکریانی، هەولێر، 2013.
3- د. ئەحمەد مەحمود ئەلخەلیل: مەملەکەتی ماد، وەرگێڕانی: حەمەسەعید کەلاری، چاپی یەکەم، چاپخانەی موکریانی، هەولێر، 2013.
4- سۆران حەمەڕەش: کورد کێیە؟، چاپی یەکەم، لەندەن، 2013.
5- ئاکۆ محەمەد میرزادەیی: مێژووی دێرینی کورد، چاپی دووەم، چاپخانەی نووسینگەی تەفسیر، هەولێر، 2020. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 408 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 28-09-2024
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 14
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 28-09-2024 (2 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-03-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 25-03-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 408 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!