بی سی ئای ئەی
ئاژانسی هەواڵگری ئاساییشی ئەلیکترۆنی بایت بلیتز
-مێژوو
بی سی ئای ئەی کورتکراوەی (ئاژانسی هەواڵگری ئاساییشی ئەلیکترۆنی بایت بلیتز)ە، ئەم ئاژانسە بەڕێوەبەرایەتی تیمەکانی سایبەر دراگۆنز و بایت بلیتز دەکات و گرنگترین و هەستیارترین ئەرکەکانی لە ئەستۆیە.
لە مانگی سێی ساڵی
2024 درووستکراوە بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی تیمەکانی سایبەر دراگۆنز و بایت بلیتز.
تیمی سایبەر دراگۆنز و بایت بلیتز ڕۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە جیهانی سایبەریدا و کار و چالاکییەکانیان لە بەرژەوەندی نەتەوە و ئاییندا بووە، زیاتر لە دەیان هێرشی ئەلیکترۆنیان کردووەتە سەر پێگە فەرمی و نافەرمییەکانی وڵاتانی دوژمنی کورد و کوردستان و هەروەها وڵاتانی دژ بە ئیسلام، چەندین جار پێگەکانی حکومەتی ئێراق، ئێران، تورکیا، سووریا کراونەتە ئامانج لەلایەن تیمەکانی ئەم ئاژانسەوە بە مەبەستی بەرگری کردن لە دۆزی کورد.
هەروەها چەندین جار هێرشی ئەلیکترۆنیان دژ بە وڵاتی ئیسرائیل ئەنجام داوە بە مەبەستی پشتگیری کردنی موسڵمانانی فەلەستین، دیارترین هێرشیان دژ بە حکومەتی ئیسرائیل بریتی بوو لە داخستنی ماڵپەڕی فەرمی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کە دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا لەناو میدیا عەرەبی و جیهانییەکاندا.
تیمەکانی ئەم ئاژانسە بەردەوام تووشی سزای ئەلیکترۆنی و داخستنی پێگەکانیان دەبنەوە لە ئینتەرنێت بەهۆی سکاڵای فەرمی حکومەتی وڵاتان.
-بەشەکان و تیمەکان
لە ئێستادا
2025 ئاژانسی بی سی ئای ئەی دوو تیم و دوو بەش لەخۆدەگرێت کە هەر یەکەیان کار و چالاکییەکی تایبەتییان پێ سپێردراوە.
تیمی سایبەر دراگۆنز یەکەمین تیمی (ئاژانسی بی سی ئای ئەی)ە و هاوشانی بایت بلیتز ئەرکی هێرشکردن و بەرگری ئەلیکترۆنی پێ سپێردراوە.
بەشی بەرەنگاربوونەوە (سی تی ئێس ئێن): ئەم بەشە کارەکانی تەنیا لە کوردستانە و ئەرکی بەرەنگاربوونەوە و چارەسەکردنی کێشە و هەڕەشەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی پێ سپێردراوە.
بەشی بەڕێوبەرایەتی مەکۆ: ئەم بەشە بەڕێوبردن و پاراستن و چاودێری کردنی مەکۆی بلیتزسێکی لە ئەستۆیە کە مەکۆی فەرمی ئاژانسی بی سی ئای ئەیە.
بە گەڕان لە ئینتەرنێتدا بە دوای ناوی (cyb3r drag0nz) یان (byte blitz) بەشێک لەو کار و چالاکییانە دەبینی کە لە مێژووی تیمەکاندا ئەنجام دراون و بەشێک لە باسکردنی میدیاکان و ڕای وڵاتان دەربارەی تیمەکانی سەر بەم ئاژانسە.
هەروەها چەندین جار هێرشیان بۆ سەر پێگەکانی
حکومەتی هەرێمی کوردستانحکومەتی هەرێمی کوردستان و ماڵپەڕە فەرمی و نافەرمییەکانی کوردستان و زانکۆ و میدیاکان ئەنجام داوە بەڵام بە وتەی خۆیان ئەو درووشمانەی لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا بەکاری ئەهێنن تەنیا بە مەبەستی هۆشیار کردنەوەیە و گەر بابەتێکی زۆر گرنگ نەبێت تاوەکوو بیخەنە بەرچاوی خەڵک ئەوە بە هیچ جۆرێک هەڵناستن بە ئەنجامدانی هێرشی سایبەری بۆ سەر پێگە کوردییەکان.
ئاژانسی بی سی ئای ئەی بە وتەی خۆی سەربە هیچ لایەنێکی سیاسی کوردی نییە و تەنیا کار دەکات بۆ خزمەتکردن و بەرزکردنەوەی ناوی کورد.
هەرچەندە گشت ئەندامانی ئاژانسەکە کورد نین بەپێی ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسەکە بەڵام زۆرترین چالاکیان لە پێناو کورد بووە، لە هەمان کاتدا ئاژانسەکە ئاماژەی بە حەوت وڵات داوە کە ئەم حەوت وڵاتە ئەندامیان هەیە لە بەڕێوبەرایەتیدا کە وڵاتەکان ئەمانەن:
-کوردستان
-لیبیا
-سعودیە
-ئیتاڵیا
-جەزائیر
-ئەڵمانیا
-ڕووسیا
هەروەها لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیاندا ئاماژەیان بەوەش داوە کە بەرگری کردن و هێرشی ئەلیکترۆنی لە پێناو هەر یەک لەم وڵاتانەدا دەبێت.
ئاژانسەکە بە سێ وشە و درووشمێک خۆیان دەناسێنن کە بریتییە لە (خێرا، بێدەنگ، بەهێز) و درووشمەکەیان بریتییە لە:
ئاژانسێک بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە هێرشی ناوخۆ و پاراستنی نیشتمان لە هێرشی دەرەکی.
بەهۆی داخرانی بەردەوامی پێگەکانیان لە ئینتەرنێت ناتوانین ئاماژە بە پێگەی فەرمی ئاژانسەکە و هیچ کام لە تیم و بەشەکانیان بدەین.
هەرچەندە ئاژانسی بی سی ئای ئەی جگە لە ماڵپەڕی فەرمی هیچ پێگەیەکی تری نییە لە ئینتەرنێتدا و کار و چالاکییەکانی بەردەوام لە ڕێگای پێگەکانی تیمی سایبەر دراگۆنز و بایت بلیتزەوە بڵاو دەکاتەوە.
[1]
ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی بی سی ئای ئەی:
ماڵپەڕی فەرمی ئاژانسی بی سی ئای ئەی:
فەیسبووکی: ئاژانسی هەواڵگری ئاساییشی ئەلیکترۆنی بایت بلیتز (بی سی ئای ئەی)