ناو: حسێن
نازناو: کوێخا حسێنی سەنگاو
ناوی باوک: ئەحمەد
ژیاننامە
کوێخا حسێنی سەنگاو
نووسینی: سەڵاح کوێخا حسێن سەنگاوی
کەسایەتی دیار و ناسراوی ناوچەی
سەنگاوسەنگاو حسێن ئەحمەد شاسوار ناسراو بە (کوێخا حسێن سەنگاوی).
ساڵی
1932 لە سەنگاو لە دایکبووە، باوکی لە هۆزی
دەلۆدەلۆیە و دایکی (حەبیبە سەعید ئاغا) لە تیرەی گۆمەیی جافە، باوکی لە 1919-05-19 بەشداری شەڕی بان مێرگە گەورەی سەنگاوی کردووە دژی ئینگلیزەکان، دوای کۆچی دوایی باوکی دایکی ئەرکی بەخێوکردنی خێزانەکەیانی لەئەستۆ گرتووە لەبەر ئەوە بە حسێن حەبە ناسراوە.
لە
1954 لە بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی سەنگاو بە کارگوزار دامەزراوە و ئاشنایەتی تێکەڵاوی لەگەڵ فەرمانبەران و کاربەدەستاندا پەیداکردووە و زمانی عەرەبی و تورکمانی فێربووە، بەو هۆیەوە لە پێگەیەکی کۆمەڵایەتیدا دەرکەوتووە و ناوبانگی دەرکردووە، وەک کەسایەتییەکی ناوچەکە ناسراوە، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی نەتەوەکەی بووە، زانیاری لەسەر زۆربەی شۆڕشەکانی کوردستان هەبووە.
ساڵی
1958 لەگەڵ خاتوو ڕابیعە فەقێ عەلی ڕەباتی هاوسەرگیری کردووە، لە بەرهەمی ئەو هاوسەرگیرییە سێ کوڕ و هەشت کچی هەیە.
دوای شۆڕشی 14ی تەموزی
1958 پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی (پارتی دیموکرتی کوردستان)ەوە و لەگەڵ 7 کەسدا ڕێکخراوی سەنگاوی (پ.د.ک) دامەزراندوە و ئەندامێکی چالاکی ئەو ڕێکخراوە بووە تا دوو کەرتبوونی پارتی لە ساڵی
1964 پەیوەندی بە باڵی مەکتەبی سیاسی ( باسکی جەلالی)یەوە کردووە تا ساڵی
1970 بەردەوامبووە، دوای یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی پارتی لە دوای بەیاننامەی 11ی ئاداری
1970 جارێکی تر پەیوەندی کردووەتەوە بە ڕێکخراوی سەنگاو بەردەوامبووە لە خەباتکردن تا نشوستی شۆڕش لە 1975.
لە ساڵانی ( 1963، 1965، 1974، 1987) بەماڵەوە ئاوارەی گوند و شارەکان بووە، دوای سەرهەڵدانەوەی شۆڕشی نوێ ساڵی
1977 پەیوەندی کردووە بە ڕێکخستنە نهێنییەکانی (ی. ن. ک.)وە، لە ماوەی بەردەوامبوونی کارەکەیدا کەسێکی خۆشەویست و خزمەتگوزاری ناوچەکە بووە، پەیوەندی لەگەڵ سەرۆک هۆز و تیرە و کەسایەتییەکاندا هەبووە، دۆست و پشتیوانی هەژاران بووە، لە ئیش و کارەکانیاندا یارمەتیدەر و هاوکاریان بووە، ساڵی
1979 خانەنشین بووە و کراوە بە بریکاری ئارد لە سەنگاو، لەو ڕێگەیەوە خزمەتێکی زۆری خەڵکی ناوچەکە و کەسوکاری پێشمەرگەی کردووە، ساڵی
1980 لەسەر داوای شۆڕش بووە به موختاری سەنگاو چەندین کەسی لە ئازار و ئەشکەنجەدان پاراستووەو گیانی چەندینی تری لە مردن ڕزگار کردووە، خەڵکی ناوچەکە گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن، بەهۆی هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە چەند جارێک لە سەنگاو و چەمچەماڵ بەندکراوە دواتر لە موختاری دوور خراوەتەوە.
ساڵی
1987 بەهۆی ڕاگواستنی سەنگاو لەلایەن حکومەتی بەعسەوە لە چەمچەماڵ نیشتەجێبووە، دوای ڕاپەڕینی
1991 لە سلێمانی نیشتەجێبووە، لە 02-04-1998بەهۆی نەخۆشی کتوپڕ دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و بەیەکجاری ژیاناوایی کرد، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەدی هندی لە سلێمانی بەخاکسپێراوە.
[1]