یەکێتیی موایتایی ئێراق لە شاری #بەغدا# پاڵەوانییەتیی ئێراقی بە بەشداری 37 یانە ئەنجام دا.
تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە بەشدار لەو پاڵەوانێتییەدا و دوای ڕکابەرییە بەهێزەکان توانی بە ئاستێکی بەرز ببینرێت و دوای بەدەست هێنانی دوو پلەی یەکەم و سێ پلەی دووەم و سێ پلەی سێیەم لەسەر ئاستی تیم جامی سێیەمی بەدەست هێنا.
سەبارەت بەو ئەنجامەیان #بەرهەم محەمەد# ڕاهێنەری تیمی موایتایی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی: تیمەکەمان لەسەر ئاستی پێشکەوتوان ئەنجامی بەرچاوی هەبوو دوای ئەوەی لەنێو 37 یانە و بە بەشداری دەیان یاریزانی ئاست بەرز توانیمان جامی سێیەم بەدەست بهێنین، هەروەک بەرهەم ئاماژەی پێکرد کە یانەی پێشمەرگە هەمیشە ڕکابەر بوون و توانیویانە لە تیمەکانی پێشەنگ بن لە پاڵەوانێتییەکاندا و خۆشبەختانەش لەم وەرزەدا یەکەم ئەنجاممان بۆ یانەکەمان و شاری #سلێمانی# گەڕاندەوە. [1]