ناونیشان: =KTML_Bold=ئاگری نەورۆز لەسەر ساخی گۆیژە و ئەزمەڕی شاری سلێمانی و سەربانی ماڵەکان=KTML_End=
نووسین: کامەران چاومار
ئەوەی لە #سلێمانی# کراوە لە سەردەمی #بەعس#ی زاڵم بۆ نەورۆز زۆر گەورە بووە بەڵام بە داخەوە ڕاگەیاندنی کوردی بە هیچ شێوەیەک باسی ناکەن و خەریکە ئەو مێژووە لە جیلی ئێستا ون دەکرێت.
#عەبدولکەریم قاسم# ساڵی سەرەتایی شەستەکان بڕیاریدا نەورۆز لە کورد قەدەغە بکات!
خەڵکی شاری سلێمانیی نزیکەی دە ساڵ بەرانبەر ئەو بڕیارە هەڵوێستیان نواند و بەتوندی بەرەنگار بوونەوە.
هەر کە نەورۆز دەهات هەموو ماڵێک لە شاری سلێمانی لە سەربانی ماڵەکەی خۆیان ئاگریان کردەوە و جل و بەرگی کوردیان پۆشی.
لە #گۆیژە# و #ئەزمەڕ# و #پیرەمەگروون# و #قەیوان# و شارباژێڕ بوو بە چراخان.
ئەو وێنەیە ئەگەر جوانتر وردبیتەوە جوانیی دەبینیت، زۆر کات بە گەورەیی لەسەر شاخەکە دەنووسرا، =KTML_Bold=یان کوردستان یان نەمان=KTML_End= کە هەموو خەڵکی شارەکەش دەزانن کێ بوون ئەو کەسانەی کە ئەو کارە پڕ مەترسییەیان ئەنجام دەدا. [1]