سلێمانیسلێمانی لە ساڵی (1820)دا بە پێنووسی گەڕیدە ڕیچ:-
خانووەکانی سلێمانی زیاتر لە کۆڵیت دەچن و بۆ ژیان زۆر گونجاونین، گەرماوێک نەبێت کە سەردەمییانەیە.
سلێمانی و سنووری بابان مەملەکەتی میوانداری ڕاستەقینەیە، مرۆڤ دوای ناسینی خەڵکەکەی ھەست دەکات لە وڵاتی دووەمێتی، کە لێرە دەڕوات و دەگەڕێتەوە ھەست دەکات بۆ ماڵی خۆی گەڕاوەتەوە.
میرانی سلێمانی خەڵکی ڕێکپۆش و جوان و تاڕادەیەکیش ھۆشیار و بەئاگان، خەڵکی نەفسبەرز و جێی متمانەن.
لە ڕۆژھەڵاتدا و دوای تاقیکردنەوەی دوورودرێژم لەگەڵ عەرەب و تورک و ئێرانیدا، تاقە کەسێک شایانی ئەوەبێت پێی بڵێم (جەنتڵمان) عومەر ئاغای بابانە.
پلەوپایەی ئافرەت لە کوردستان (سلێمانی)دا زۆر لە پلەوپایەی ئافرەتی تورکیا و ئێران بەرزترە.
ئافرەتی کورد ئازاد و بێ دەربەستە، بەڵام ھیچ ئافرەتێک ھێندەی ئەمان ڕەوشتبەرز نین، زۆر لە ئافرەتی تورک بەسەروترەون.
ئەمە پوختەی سلێمانییە پێش (203) ساڵ. تازە قینلەدڵان لە ڕێی ھەندێک پەیج و ئەکاونتەوە دەیانەوێت لە شکۆی سلێمانی بدەن.
[1]