دەربارەی سێ کوڕەکەی عومەری خاوەر (شوانە، محەمەد و ئەحمەد)
لە فەیسبووکی
کۆچەر میرزا ئەنۆرکۆچەر میرزا ئەنۆر وەرگیراوە
-----------
کاتێک شوانە کۆچی دوایی کرد شەهید
عومەری خاوەرعومەری خاوەر و خێزانی هەموو ڕۆژێک دەمەوبەیان دەچوونە سەر گۆڕی کوڕەکەیان.
ساڵی
1983 شەهید عومەر دوای هەشت کچ کوڕێکیان دەبێت، بە نەریتی کوردەواری ناوی دەنێن شوانە، قەدەری خوای گەورە وا دەبێت شوانە لە (
02-11-198502-11-1985)دا کۆچی دوایی دەکات، ئیتر شار ماتەمینی بۆ دەگرێت.
وێنەی لای ڕاست دوانەکەی شەهید عومەرن بە ناوەکانی (ئەحمەد و محەمەد)
وێنەی لای چەپ ئەوەی لەو وێنەیەدا دەرکەوتووە یەکەم لە لای ڕاستەوە یەکێک لە کوڕەکانی کاک حەمە نووری کورسانییە، دووەمیان شوانەی شەهید عومەرە.
ساڵی
1987 خوای گەورە دوانەیەک بە شەهید عومەر دەبەخشێt ناویان دەنێت ئەحمەد و محەمەد .
بەداخەوە هەموو خێزانەکەی شەهید عومەر کە (12) کەسن ساڵی
1988 لەتاوانی کیمیایی بارانەکەدا شەهید دەبن.
یەکێک لە منداڵە دوانەکە لە باوەشی شەهید عومەردا شەهید دەبێت.
نازانین ئەوەی لەگەڵ شەهید عومەردایە ئەحمەدە یان محەمەدە؟!
سەرچاوە: زانیاری و وێنەکانم لە مامۆستا مەهابادی غەریب حەمەساڵح وەرگرتووە، کە دەکاتە برازای شەهید عومەری خاوەر.
[1]