سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت: بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان دەکەم.
ئەمڕۆ پێنجشەممە #20-03-2025#، #مەسرور بارزانی#، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و دەڵێت: بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی 2725، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و کەسوکار و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان دەکەم، هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامی و خۆشگوزەرانیدا بن.
سەرۆکی حکوومەت ئەوەشی خستووەتە ڕوو: سوپاسی خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستان دەکەم کە ئیرادەی بەهێزی گەلی کوردستان، وامان لێ دەکات بە گەشبینییەوە لە داهاتوویەکی باشتر بڕوانین و ئومێدەوارین لە ئاییندەیەکی نزیکدا، بتوانین حکوومەتێکی نوێی بەهێز و یەکگرتوو پێکبهێنین و بە شێوەیەکی باشتر و شایستەتر، درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەمان بدەین و زیاتر خزمەتی گشت هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەین و وڵاتەکەمان بەرەو قۆناغێکی پێشکەوتووتر و گەشەسەندووتر ببەین.
مەسرور بارزانی لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەشڵێت: نەورۆزتان پیرۆز بێت، خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان بپارێزێت.[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=