ناو: سەرنجەر
نازناو: سەنجەرخانی وەزیری
ناوی باوک: محەمەد
ژیاننامە
سەنجەرخانی وەزیری: ئەو سەردارە کوردەی کە جەنگی لەگەڵ ڕووس و ئینگلیز و قاجاردەکرد.
نووسینی: سەرچڵ یونس
سەنجەرخان کوڕی محمەمەد خانی وەزیرییە لە بنەماڵەی بەناوبانگی وەزیریە لە شاری
سنەسنە و کە بنەماڵەکەیان لە سەردەمی
میرنشینی ئەردەڵانمیرنشینی ئەردەڵان دەسەڵاتدار بوون،
سەنجەرخان ساڵی
1880 لە گوندی (نەڕان) سەربە شاری سنە کە موڵکی خۆیان بووە لەدایکبووە،
لە کاتی هاتنی ڕووس ساڵی
1915 بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات قەڵایەکی درووستکردووە لە میاوەران هێزێکی زۆر لەدەوری کۆبووتەوە توانیویەتی ڕووسەکان تێکبشکێنت و دوواتر قاجاریەکان بەڵام پاش هاتنی (شەریف دەولەی ناپاک) بۆ والی کورستان بە ڕێکەوتن لەگەڵ خەلیل خانی برا گەورەی سەنجەرخان و ئەسەف دیوان وەزیری کە ئامۆزای بووە سەنجەرخانیان لەناوبرد.
کاتێک ڕووس هێرش دەهێنێت بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات لە هەمانکاتدا لە سێ ناوچەوە دەپەڕنەوە بۆ کوردستانی باشوور ئەوانیش لە ناوچەکانی پێنجوێن و خانەقین و ڕواندز، لە قۆڵی پێنجوێنەوە هەریەک
مەحمود پاشای جافمەحمود پاشای جاف و
تاهیر بەگی جافتاهیر بەگی جاف بە خۆیان و سەدان چەکداری تیرەکانی جافەوە و شێخ عەلادینی نەقشبەندی و کوڕەکانی شێخ عوسمان و شێخ مەولانا لەگەڵ شێخ حیسامەدین نەقشبەندی بە خۆیان سەدان موریدیانەوە و دواتر
شێخ مەحمودی حەفیدشێخ مەحمودی حەفید بە هێزێکی زۆرەوە بەناوی غەزاوە، هێزەکانی ڕووس تا نزیک سنە ڕاودەنێن.
[1]