شوێن: #مەهاباد#
ڕۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: 1883
کەسایەتیی ناو وێنەکە: قادر ئاغای کوڕی عەباس ئاغا سەرۆکی عەشیرتی دێبۆکری
لێکۆڵێنەوە: #موحیب مەهابادی#
وێنەیەکی دەگمەن و مێژوویی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گوندی ئیندرقاش سەربە شاری مەهاباد، ساڵی 1883ی زایینی و 1262ی هەتاوی، سەرۆکی عەشیرتی دێبۆکری قادر ئاغای کوڕی عەباس ئاغای دێبۆکری کوڕی ڕەسوڵ ئاغای کوڕی بایرام ئاغای گەورە، شایەنی باسە کە یەکێک لە کوڕەکانی قادر ئاغا بە ناوی سەمسام ئاغایە کە لە #موکریان# بەیتی سام سام بە یادی ئەو گوتراوە، سەمسام ئاغا پیاوێکی جوانمێر، باڵابەرز، ئازا و سوارچاک بووە و لە شەڕی لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان بە نامەردی شەهید دەکرێت، لە پەنای ناوی قادرئاغا نووسراو میرپێنج کە ڕوتبەیەکی سەردەمی پاشایانی قاجارە بووە کە لە سەرتیپ و لیوا گەورەتر بووە، ئەم وێنە تایبەتەم لە ئەلبۆمی کۆشکی گوڵستان دۆزیوەتەوە.
ناوی وێنەگر: نەناسراوە.[1]