مەکتەبی سیاسیی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە و، پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان و هەموو لایەک دەزانین.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان:=KTML_End=
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین، پیرۆزبایی لە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدە نەمرەکان و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کادیر و ئەندامان و جەماوەری سەربەرزی پارتیمان دەکەین و، هیوادارین ئەو بۆنە پیرۆزە هەوێنی خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بێت بۆ کۆمەڵگاکەمان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.
لەم بۆنە پیرۆزەدا جەخت لە یەکڕیزی و هەماهەنگیی سەرجەم حزب و هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە و، پاراستن و داکۆکیکردن لە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و فەراهەمکردنی ئارامی و ئاسوودەیی و دابینکردنی خۆشگوزەرانی بۆ هاووڵاتیانی کوردستان بە ئەرکی لەپێشینەی خۆمان و هەموو لایەک دەزانین.
هیوادارین جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان، هاندەری زیاتری بەهێزکردنی گیانی برایەتی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و پێکەوەژیان بێ لە کوردستان، جەژنێکی هیوابەخش بێت بۆ گەلەکەمان و، هەموو لایەک بە شادی و بەختەوەرییەوه جەژن بەسەربەرن. [1]
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
29ی ئاداری 2025
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=