نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکات و دەڵێت، ئەم جەژنە پیرۆزە، بۆنە و دەرفەتێکە بۆ ئەوەى هەموومان پابەندیمان بە مانا و بەها و پەیامە باڵاکانى له پێکهاتنەوە، لێبوردەیى، ئاشتەوایى، لێکخۆشبوون و مرۆڤدۆستییەوە نوێ بکەینەوه.
=KTML_Bold=دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
هاتنەوەى جەژنى پیرۆزى ڕەمەزان لە تەواوى موسڵمانان لە کوردستان، هەروەها لە عێراق و جیهان، بەتایبەتیش لە بنەماڵە و کەسوکارى سەربەرزى شەهیدان پیرۆز بێت. هیوادارم هەمووان جەژن و پشوویەکى ئارام و ئاسوودە و پڕ لە کامەرانى بەسەر بەرن و بە خێر و خۆشى بۆ هەموو لایەک بگەڕێتەوە.
ئەم جەژنە پیرۆزە، بۆنە و دەرفەتێکە بۆ ئەوەى هەموومان پابەندیمان بە مانا و بەها و پەیامە باڵاکانى له پێکهاتنەوە، لێبوردەیى، ئاشتەوایى، لێکخۆشبوون و مرۆڤدۆستییەوە نوێ بکەینەوە، بە پەیوەندییەکانماندا بچینەوە و لەسەر بنەماى ڕێز و خۆشەویستى، دۆستایەتى و هاریکارى، دایانبڕێژینەوە.
هیوادارم جەژن و بۆنەکانى داهاتوو، بۆ هەمووان لە دۆخ و ڕۆژگار و ژیان و گوزەرانێکى باشتردا بێنەوە و هەموومان پێکەوه لە هەرێمى کوردستان و عێراق، یەکڕیز و تەبا، بتوانین باشتر خزمەتى گەل و نیشتمان بکەین.
جەژن لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خۆشى. [1]
#نێچیرڤان بارزانى#
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
#29-03-2025#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=