قەڵغانی یانەی مەسافی پێشکەش بە سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە کرا.
قەڵغانی یانەی مەسافی پێشکەش بە جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە کرا.
قەڵغانی یانەی پێشمەرگە پێشکەش بە یانەی مەسافی کرا.
لەنێو بارەگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# و ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی #27-03-2025#، بەڕێزان حاکم #مەحمود ئەحمەد موڕاد# جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە و م.#شێرزاد محەمەد حەسەن# سکرتێری یانە، پێشوازی کرا لە هەریەک لە، (ئەنوەر جاسم) سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی مەسافی شیمال و خاتوو (سناء جدعان) جێگری سەرۆک و (ئەیوب سمین) ڕاهێنەر لە یانەی ناوبراو.
لەو سەردانەیاندا سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی مەسافی سوپاسی یانەکەیانی ئاڕاستەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە و ئەندامانی دەستەکە کرد کە وەک تاکە یانەی شاری ڕۆشنبیران هاوکاریی و هەماهەنگن لەگەڵ یانەی مەسافی، هەروەک هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن و دووپاتیان کردەوە کە ئەو پەیوەندییەی یانەی پێشمەرگە لەگەڵ یانەکەیان درووستی کردووە دەبێتە بنەمای سەرکەوتن لە گشت بوارەکانی وەرزشدا.
پاشان حاکم مەحمود ئەحمەد موڕاد جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگە وێڕای بەخێر هێنان لە شاندی یانەی مەسافی وتی، یانەکەمان ململانێی وەرزشی لە گۆڕەپانی وەرزشی ئێراق بۆ سەرکەوتنی وەرزش و پێشکەوتنی دەکات و ئەوەی گرنگە و دەمێنێتەوە تەنیا ئەو پەیوەندییە وەرزشییەیە کە دەبێتە هۆی سەرکەوتن بۆ ژێرخانی وەرزشی لە وڵاتماندا.
پاشان قەڵغانی یانەی مەسافی لەلایەن سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەکەوە پێشکەش بە بەڕێز #شێخ جەعفەر# کرا کە جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی وەرگری ئەو قەڵغانە بوو قەڵغانی یانەکەیان پێشکەش بە حاکم مەحمود کردوو لە بەرانبەردا لەلایەن جێگری سەرۆکی دەستەی کارگێڕی یانەی پێشمەرگەوە قەڵغانی ڕێزلێنانی یانەی پێشمەرگە پێشکەش بە ئەنوەر جاسم کرا سەرۆکی یانەکەی شیمال کرا.[1]