برای بەڕێزم دکتۆر
بەرهەم ئەحمەد ساڵحبەرهەم ئەحمەد ساڵح.
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی رۆژنامەنووس و میدیاکاری دیاری کوردی دەنگی ئەمریکا (
بەڵێن ساڵحبەڵێن ساڵح)ی برای بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
کاکە بەڵێن ساڵح رۆژنامەنووسێکی دیارو ناسراوی کورد بوو، ساڵانێکی زۆرە لە دەنگی ئەمریکا خزمەتی کوردو دۆزە رەواکەی کرد، بەداخەوە بۆ ئەم کۆستەو لەدەستدانی ئەم رۆژنامەنووسە بەتوانایە، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشی و خۆتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
براتان
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلیکۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
30-03-202530-03-2025
[1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!