برای ئازیزمان کاک د. #بەرهەم ئەحمەد ساڵح#
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک (#بەڵێن ساڵح#)-ی براتانم پێگەیشت.
کاکە بەڵێن یەکێک بوو لە رۆژنامەنووسە وردو بەسەلیقەکان، ساڵانێکی زۆر لە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکا خزمەتی زۆری کرد لە بواری رۆژنامەنووسی و گەیاندنی دەنگی کورد بە دونیای دەرەوە.
هاوبەشی خەمتانم و داواکارم لەیەزدانی مەزن جێگەی کاکە بەڵێن بەهەشتی بەرین بێت و خوای گەورە سەبووری کەسوکارو هاوڕێیانی بدات.
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
#دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=