دوای کۆتاییهاتنی گەڕی 15ی خولی پلە یەکی کوردستان، #یانەی وەرزشی قەڵادزێ# و یانەی هەڵۆ هاوشانی یەکدی بۆ وەرزی 2025 2026 بلیتێکی خولی نایابی کوردستانیان بڕی.
لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان #یانەی وەرزشی ئارارات# و #یانەی وەرزشی سەیدسادق# بەهۆی کێشەی داراییەوە لە خولەکە کشانەوە.
زۆربەی یانەکانی دیکەش بەهۆی بێمووچەیی و نەبوونی یاریگاوە دەناڵێنن، ئەو یانەی کاملن بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن، بۆ ئەوەی یانەی قەڵادزێی پاڵەوانی خولی پلە یەک و یانەی هەڵۆ دووچاری هەمان کێشە و سەرئێشەی یانەکانی خولی نایابی کوردستان نەبن، دەبێت ژێرخانێکی باشیان هەبێت بۆ ئەوەی لەسەر پێی خۆیان بوەستن و وەرزشی کوردستان بە یاریزانی پیشەگەر زەنگین بکەن.[1]