لە درێژەی گرینگیدان بە یارییەکانی شەترەنج لە شاری #هەولێر# و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئەم یارییە، #یانەی شەتڕەنجی خانزاد# 46مین پاڵەوانییەتیی بلیتزی خانزادی بە سیستەمی سویسری و کاتی (3min+2sec) بە بەشداری 170 یاریزانی کچ و کوڕی سەرجەم شارەکانی کوردستان بە نۆ ڕاوند ئەنجامدا، لەم پاڵەوانێتییەدا کچ و کوڕانی شارەکانی کوردستان لە ماوەی کاتی پاڵەوانێتییەکە توانیان ئاست و ئەنجامی شایستە پێشکەش بکەن و یارییەکانیش ڕکابەری زۆری تێدابوو، لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش دکتۆر (دڵزار حەمە ساڵح) سەرۆکی یانەی وەرزشی شەترەنج خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان وتی لە درێژەی کار و چالاکییەکانمان بۆ پێشخستنی یاری شەترەنج لەسەر ئاستی کوردستان و بەرەوپێشچوونی زیاتری ئەم یارییە لە شارەکانی کوردستان، هەڵساین بە ئەنجامدانی46مین پاڵەوانییەتیی بلیتزی خانزادی بە سیستەمی سویسڕی و کاتی (3min+2sec) بە بەشداری 170 یاریزانی کچ و کوڕی سەرجەم شارەکانی کوردستان بە نۆ ڕاوند بەڕێوەچوو، ئامانجمان ئەوەیە بتوانین زۆرترین خزمەت بە یاری شەترەنج بکەین لە شاری هەولێر. ئەنجامی کۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
کوڕان.
1-پۆڵا ئازاد سابیر
2-باوان مەحمود محەمەد
3-ڕابەر بەختیار حمە ساڵح
4-یونس محەمەد
5-د.دیار جەزا
6-عە لی فەرهاد
کچان.
1-سارا مەسعود
2-ڕۆزیا فەخرەدین ئاودل
3-پەروا پشتیوان
4-ئایە فەلاح
[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 112 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!