سەنجەرخانی وەزیری کێیە؟
نووسینی: د.
ڕەفیق شوانیڕەفیق شوانی
پێشەکی لە ناخی دڵمەوە سوپاس و ستایشی (کوردسات HD) دەکەم کە بەهۆی درامایەکەوە؟
سەنجەرخانی وەزیریسەنجەرخانی وەزیری پێمان ناساند، کە کەسێکی سەربەخۆ و نیشتمانپەروەر و پابەندی کولتووری نەتەوەکەیەتی، دڵسۆزی خەڵکی وەرزێر و هەژارە، دژی عوسمانی، ڕووس و قاجاری بووە لە دژیانا جەنگاوە، هەرگیز باوەڕی پێیاننەبووە. سەرەتا قەڵایەک لە ماوەرانی ناوچەی
ئەردەڵانئەردەڵان لە شوێنێکی قایم درووستدەکات کە عەردەکەی بەنیوە قەرزدەکڕێت، خەڵکی چاک و دڵسۆز لە دەوری کۆدەبنەوە خۆیان چەک وتەقەمەنی و ئازوقە لەملاولەولا لەکەسانی باش و دەسڕۆ پەیدادەکەن و هێزێکی خورت و ئازا و چەلەنگ پێکدەهێنن و دەکەونە دژوگیان ناڕەواوی لە کاتی برسێتییا عەمباری پڕ زەخیرەی خانەکان لە پێناو هەژارانی برسیدا دەشکێنن و بەسەریانا دابەشیدەکات. پەتای تاعونیش لەم کاتەدا لە ناوچەکە بڵاو دەبێتەوە تاکە خەمخۆریان ئەم سەنجەرخانە و لەشکرەکەیەتی خانەکانی تری ناوچەکەش لە خزمەتی
شەریف دەولەشەریف دەولەدان. مێژوی نەتەوەکەمان ئەوەندە ڕێگای دوور و درێژ و پڕ کارەساتی بڕیوە، چەنێک دەخوێنینەوە هێشتا پێیاڕاناگەین و کەممان لە زۆری زانیوە، تا کەڵەپیاوانی خۆمان بناسین و بزانین کێن و چۆن بوونە و ئەڵقەلەگوێیەکانیش کامانەن؟
ئەمجا با بێمەوە سەر سەنجەرخان بزانین ئەم زاتە دەگمەن و پاکە کێیە؟
-لە یادەوەری مێژوودا کەسێکی ئازا و بەغیرەتە دژ بە ستەمکار و خۆسەپێنەکانی سەرهەژاران وەرزێرانە.
کاتێک کە ڕووسەکان ئابلوقەی
سنەسنە دەدەن لە
04-08-191604-08-1916 بەرگرییەکی بێ وێنە دەکات لە دژیان، زیانێکی گەورەیان لێ دەدات. لەم شەڕەدا بەسەختی بریندار دەبێت بەردەوام دوایان دەکەوێت و هێرشیان بۆ دەکات.
دوای کشانەوەی ڕووسەکان لە 1917دا خەڵک بەزۆری دوای دەکەوێت و شۆرەت و بەناوبانگ دەبێت لە سنە و ئەردەڵاندا.
لە ڕێکەوتی
24-09-192124-09-1921 حاکمی بەدفەڕی کوردستان کە ناوی شەریف دەولەی قاجارییە بە پیلانێک بانگهێشتی نانخواردنی دەکات لە ماڵەکەی خۆیدا لە سنە، خۆی و ئەحمەدخان و یەدوڵڵا برای هەرسێکیان دەکوژێت، لەم پیلانەدا خەلیل خانی وەزیری برای و ئاسف خانی وەزیری ئامۆزای ڕێخۆشکەری و زەمینەسازی تەواو بۆ حاکم شەریف دەولە دەکەن بۆ لەناودانی براکەیان.
یەکەمجار لە کاتی دەسنوێژهەڵگرتندا لە داڵانی حەوشەی ماڵەکەدا لە سەربانەوە کە بەچکدار تەنراوە دەسڕێژ لە سەنجەرخانی وزیری دەکەن و دوو براکەی تریشی یەکسەر بەدوایدا دەکوژن، سەرشۆڕی بۆ ئەوانە دەمێنێتەوە کە بۆ پلە و پایە گوێ نادەنە ڕەوشتبەرزی نیشتمانی و نەتەوەیی، ئەمجا چجای برا و ئامۆزای خۆت بۆ بێگانە بەکوشتبدەیت، مێژووی نەتەوەکەمان پڕە لەم جۆرە کارەسات و مەرگەساتانە و لە خیانەتی میر و خان و ئاغا و دەرەبەگ کە بەربەست بوونە لە ڕێگای گەیشتنی کورد بە ئامانجە ڕەواکانی و دەوڵەتبووندا.
ژیانی سەنجەرخانی وەزیری
-لە بنەماڵەیەکی کوردی ڕەسەن لە سنە لەدایکبووە.
-دایکی ناوی جەیران خانی ئەردەڵانی بووە.
-باوکی میرزا ئەحمەدی نەرانی (لە هەندێک سەرچاوەدا نووسراوە (تەرانی) کە شاعیر و نووسەر بووە. هەر لە منداڵییەوە پشتیوانی خەڵکی بێدەرەتان و ستەملێکراوبووە. لە دژی ستەمکار و خۆسەپێن و خانە ماستاوچییەکانی قاجار و شەریف دەولەدا.
لە کۆتاییدا برایانی کوردی نیشتمانی و نەتەوەیی بریا لە کوردساتەوە دراماکەی سەنجەرخانی وەزیریتان دەبینی بەڵام هێشتا نەچوەبچێت لە (یوتوب -YOUTOB) درامای سەنجەرخانی وەزیری لێبدە و دێتە بەردەستت شایستەی ئەوەیە کوردبیبینێ تا پەندی لێوەرگرین وتەفرەنەخۆین. ئیتر هەر بژین و سەنجەرخانیش نەمرە.
[1]