#دڵشاد ئەحمەد# یاریزانی ئەسپسواری یانەی هەولێری نێودەوڵەتی، هەوڵدەدەم کۆرسی نێودەوڵەتی وەربگرم لە بواری ڕاهێنانی ئەسپدا.
هەرچەندە یاری ئەسپسواری یارییەکی جیهانییە و ساڵانە چەندین پاڵەوانییەتیی لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوە دەچێت، بەڵام لە کوردستان و بگرە لە ئێراقیش وەکوو پێویست ئاوەڕ لەم یارییە نەدراوەتەوە، زیاتر هەوڵەکان تاکەکەسین بۆ بەرەووپێش بردنی ئەم یارییە، #یانەی ئەسپسواری نێودەوڵەتی هەولێر# لە #هەولێر#ی پایتەخت ماوەیەکی زۆر گرنگی بە یارییەکانی ئەسپسواری دەدەن و چەندین یاریزان و ڕاهێنەری بە ئەزموون لەم یانەیە کار دەکەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەم یانەیە بکەنە نموونەیەکی بەرزی یاری ئەسپسواری لەسەر ئاستی پارێزگای هەولێر و کوردستان و ئێراقیش.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 181 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!