یانەی ئەهلی قەتەڕی لە شاری دۆحەی پایتەختی وڵاتەکەی دووەمین پاڵەوانییەتیی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا ئەنجام دەدات.
بڕیارە لە ڕۆژانی
07-04-202507-04-2025 بۆ (10-04-2025) و لە شاری دۆحە، پاڵەوانییەتیی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی وڵاتانی ڕۆژاوای ئاسیا بەڕێوە بچێت و لەو پاڵەوانێتییەدا و بۆ یەکەم جار لە مێژووی وەرزشی تیمەکەی، یانەی پێشمەرگە بەشداری دەکەن.
سەبارەت بە بەشداریان لەو پاڵەوانێتییە،
نزار ئەکرەمنزار ئەکرەم، سەرپەرشتیاری گشتی تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت دواو وتی، تیمەکەمان لە دوای سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکانی پاڵەوانێتییەکانی وەرزی ڕابردوو بەدەست هێنانی قەڵغانی سەرکەوتنەکان لەلایەن یەکێتیی گۆڕەپان و مەیدانی ئێراق توانیمان بگەینە خەونێکی لە مێژینەمان کە بەشداریمان دەبێت لە بەهێزترین پاڵەوانییەتیی کە لەلایەن یەکێتی گۆڕەپان و مەیدانی ئاسیا و جیهانی باوەڕ پێکراوە، هەروەک ناوبراو ئاماژەی پێکرد کە بە سوپاسەوە بەڕێز
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی وەک پاڵپشتی سەرەکیمان لە ڕووی داراییەوە توانیمان بەشداری لەم پاڵەوانێتییە بکەین و ئامادەکاری تەواوی بۆ بکەین تا پێشمەرگە ئاسا سەرکەوتنەکان بەدەست بهێنین.
نزار وتیشی لەگەڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ بەڕێز ، کاک
شێخ جەعفەرشێخ جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی یانەکەمان کە بە هەمان شێوە پاڵپشتی داراییمان بووە.
سەبارەت بە ئامادەکاریان و بەشداری یاریزانانیان سەرپەرشتیاری تیمی گۆڕەپان و مەیدانی یانەی پێشمەرگە وتی، بە نۆ کیژە یاریزان بەشدار دەبین کە بەم شێوەیە پۆلێنمان بۆ کردوون.
کیژە یاریزانان:
چاوان بەهادینچاوان بەهادین-یاری یەک باز و سێ باز.
نەورۆز ئەحمەدنەورۆز ئەحمەد-یاری یەک باز و سێ باز.
بەهار ئەحمەد-یاری حەوت (سباعی) و هەڵدانی ڕم.
کوردستان بەمۆ جەمالکوردستان بەمۆ جەمال-یاری 100 مەتر بەربەست و 400 بەربەست.
دییە نزار-یاری 400 مەتر و 200 مەتر.
ئافاق فایەقئافاق فایەق-یاری هەڵدانی دێسک و هەڵدانی قورسایی.
بەنین ئەحمەد-یاری هەڵدانی قورسای و هەڵدانی ڕم.
ڕەنین ئەحمەد-یاری بازی بەرز و حەوتی (سباعی).
کەژان یەدەڵڵا-یاری 400 مەتر بەربەست.
دواجار نزار ئەکرەم ئاماژەی بەوەشدا کە 22 یانە بەشداری لەم پاڵەوانێتییە دەکەن کە باشترین یاریزانانیان بانگێشت کردووە و دەیانەوێت زۆرترین میدالیاکان بەدەست بهێنن.
[1]