سە و شوانی پێکەوە دێنەوه
لە کوردەوارییدا زۆر جاران وا ڕووییداوە کە ڕەوە گورگ لە ڕان و مێگەلی داوە، تەنیا شوان و سەگەکە بەزیندوویی ماونەتەوە و هەموو ئاژەڵەکانی تری کەل و کولم کردووە و ئەوەی خواردوویانە خواردوویانە و ئەوی تریان کوشتووە، کاتێک شوان و سەگ بەیەکەوە دەگەڕێنەوە ماڵ، واتە ڕانەکە دووچاری کێشە و نەهامەتییەکی گەورە هاتووە یان لافاو بردوونی یان گورگ خواردوونی یان کەوتبنە بەر ڕمانی کەور و کەندەڵان و...تاد، ئەو حاڵەتە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک دەم بەهاوار بێت یان زەرەر و زیانێکی زۆر بکات بە تەوسەوە پێی دەوترێت: سە و شوانی پێکەوە دێنەوە.
[1]