کەس بە ئازایەتی خۆی نییه
لە وراتی #کۆیە# ئەو ئیدیۆمە زۆر بەکاردەهێنرێت بەتایبەت لەلایەن خەڵکی گوندەکانییەوە، هەندێک جار گەردوون ڕووی لە یەکێکە و هەموو کاروبارەکانی بەباشی بۆ دێت، دەست بۆ هەر چییەک ببات بە بێکێشە و گرفت بۆی دەڕەخسێت و دەبێت وەکوو ئەوەی کوردەواری وتویەتی: خوا دەرووی لێ دەکاتەوە، لە بەرانبەریشدا خەڵکانێکی تر هەن دەست بۆ هەر چییەک دەبەن یان هەر کارێک دەکەن هیچی لە جێگەدا شین نابێت و بێ بەرهەم و نا ئومێد دەبن و لەسەر ساجی عەلی دەمێننەوە، بۆ دڵدانەوەی ئەو جۆرە کەسانەی کە ماڵدارییەکەری ڕەنج بە خەسارەن لە وراتی کۆیە دەوترێت: کەس بە ئازایەتی خۆی نییە.[1]