ئاوی لەسەر کوپەی نەخواردیتەوە
ئەم ئیدیۆمە لە #کۆیه# بەکاردەهێنرێت، هاوشێوەی ئەوە وتراویشە: #دەستی لە ئاوی خەنەی نەنایه#، کوپەی گڵین کە لە ماڵەکاندا هەبوو، ئاویان تێ دەکرد و ئاوەکە بنی دەنایەوە و زۆر فێنک دەبوو، ئاوەکەی بە جامان دەخورایەوە، ئەگەر کەسێک زۆر دەست و پێ سپی بووایە و هیچ کارێکی نەکردایە یان ماڵەوە بە نازداری بەخێوکردبێت و هیچ ئیشێکیان پێ نەکرد بێت، بەو کەسانە دەوترا: ئاوی لەسەر کوپەی نەخواردیتەوە.[1]