فراوین و شێویان جیاوازە
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری #سنە# و دەورووبەرییدا، ژەمی نیوەڕۆیان پێی دەوترێت: فراوین، و ژەمی ئێوارەش پێی دەوترێت: شێو، ئەگەر دوو کەس تەبا و ڕەبا بن ئەوا هەردوو ژەم بەیەکەوە لەسەر یەک سفرە نان دەخۆن، ئەگەریش ناکۆک و ناحەز و نەیار بن لەسەر یەک خوان کۆنابنەوە بۆ ئەمەی دووەم لە شاری سنە و دەورووبەرییدا وتراوە: فراوین و شێویان جیاوازە. [1]