تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پەروەردە# بۆ دووەم ساڵ لەسەر یەک بەشداری لە یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان دەکات، وەرزی ڕابردوو یانەکە یەک هەنگاوی مابوو بۆ ئەوەی بگاتە ئامانجەکەی، بەڵام خەونەکەی نەبوو بە ڕاستی، ئەم وەرزە یانەکە بەهیوایەکی زۆرەوە چاوی لەوەیە بتوانێ یەکێک لەپلێتەکانی گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان بەدەست بهێنێت، لەم بارەشەوە (محەمەد خالید) یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی پەروەردە بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: نزیکەی مانگێک زیاترە دەستمان بە ئامادەکارییەکان کردووە و ئێستا مەشقەکانمان چڕ کردووەتەوە، تیپەکەشمان لە گشت ڕوویەکەوە لە ئامادە باشیەکی باش دایە، لە بارەی هاتنی یاریزانی تازەش بۆ یانەکە، ناوبراو وتیشی تیپەکەمان تەواوە بەڵام کارگێڕیی یانەکە بڕیاری داوە چەند یاریزانێکی پیشەگەریان بۆ بهێنێت بۆ ئەوەی پێکهاتەی تیپەکەمان تەواو بێت و ئامانجی ئێمە لەم وەرزە سەرخستنی تیپەکەیە بۆ ڕیزی یانە پلە یەکەکانی کوردستان، لەبارەی گرفتەکانیش محەمەد خالید وتی تاکوو ئێستا هیچ کێشە و گرفتێکمان نییە چ لە ڕووی هونەری چ لە ڕووی دارایی بەهیوای ئەوەین بتوانن ئاست و ئەنجامی شایستە لە یارییەکان پێشکەش بکەین.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 94 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!