ناو: پەیوەند
ناوی باوک: تەها عەبدوڵڵا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #18-08-2002#
شوێنی لەدایکبوون: شێخوەسان
$ژیاننامە$
پەیوەند تەها عبدوڵڵا، لە بەرەبەیانی ڕێکەوتی 18-08-2002، لە گوندی شێخوەسان (شێخوەسان گوندێکە لە شارەدێی #بالیسان# لە شارۆچکەی #شەقڵاوە#، #ھەولێر#) کە ئەو گوندە یەکەمین بەرکەوتەی چەکی کیمیایی سەدام حسێنی گۆڕبەگۆڕە، لەدایک بووە.
قۆناغەکانی خوێندنی لە یەکی سەرەتایی تا هەشتی ناوەندی لە #حاجیاوا# خوێندووە، لە دواییدا بەخێزانی دەگوازنەوە پارێزگای هەولێر و هەر لەوێدا درێژە بەژیانی ئاسایی و خوێندنەکەی دەدات.
قوتابییە لە بەشی زانستی کۆمەڵایەتی، قۆناغی دوو لە زانکۆی سەڵاحددین، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت.
لەپاڵ ئەوەدا کە دەنووسێت خوێنەرێکی کارا و بەردەوامە.
لەگەڵیشدا ناسەرێکی بەتوانا و لێزانە و ناساندن و شیکردنەوەی بۆ سەروو 100 پەرتووک ئەنجام داوە و لە سۆشیاڵ میدیاکانی خۆی بڵاوی کردوونەوە.
لەم دواییانەشدا یەکەم بەرهەمی لە بەرگی پەرتووکێکدا هاتە چاپ و بڵاوبوویەوە، کە کورتە ڕۆمانێکە بەناوی #کابووسی هەستەکان#. [1]