#سۆلین جیان زاخۆیی# گۆڵپارێزی #یانەی وەرزشی خەڵاتی پێنجوێن#ە.
ئیدارەی سەربەخۆیی #زاخۆ# یەکێک لەم شارانەی کوردستانە کە گرنگیی زۆر بە یاری تۆپی پێی دەدات لە هەردوو ئاستی کوڕان و کچان، هەموو کات کچە یاریزانانی ئەو دەڤەرە بەردەوام ڕکابەری سەرسەختی یانەکانی تری کوردستانن لە زۆربەی چالاکییە وەرزشییەکان ساڵانە تیپە جۆراوجۆرەکانیان بەشدارن لە خولەکانی ئێراق و کوردستان، #یانەی وەرزشی زاخۆ# ئەمساڵ 2024 گرنگیی زۆر بە بواری وەرزش دەدەن لەسەر ئاستی کچان ، تیپی فوتساڵی یانەکە خاوەنی چەندین یاریزانی بەتوانایە کە ساڵانە لە هەریەک لە خولەکانی کوردستان و ئێراق بەشدارن ، یەکێک لە کچە یاریزانە بەتواناکانی پێشووی یانەکەش کە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەکەی لەسەر ئاستی کوردستان ئەویش سۆلین جیان زاخۆییە-ە ناوبراو لەدایک بووی ساڵی 1995ی زاخۆیە، سۆلین لە شاری زاخۆوە ئەمساڵ گرێبەستی لەگەڵ تیپی کچانی خەڵاتی پێنجوێن مۆرکردووە بۆ بەرگری کردن لە گۆڵی تیپەکەی پێنجوێنی سەربە پارێزگای #سلێمانی#، پێشووتر یاری بۆ یانەکانی (زاخۆ و گارە و بدیر و چیا وخەڵاتی پێنجوێن) کردووە.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 327 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!