کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,249
وێنە
  123,700
پەرتووک PDF
  22,064
فایلی پەیوەندیدار
  125,350
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,291
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,503
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,692
عربي - Arabic 
43,830
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,570
فارسی - Farsi 
15,707
English - English 
8,514
Türkçe - Turkish 
3,819
Deutsch - German 
2,029
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,939
شوێنەکان 
17,028
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
945
وێنە و پێناس 
9,461
کارە هونەرییەکان 
1,522
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,943
نەخشەکان 
277
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
747
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,045
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,658
کورتەباس 
22,137
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,364
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
902
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
54
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,295
PDF 
34,642
MP4 
3,829
IMG 
233,285
∑   تێکڕا 
273,051
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی (10ی ئازاری 2025)
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، گەورەترین پڕۆژەی بەئەرشیڤکردنی زانیارییەکانمانە..
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی (10ی ئازاری 2025)
هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی (10ی ئازاری 2025)
ناونیشانی بابەت: هۆکارەکانی پێکهێنانی ڕێککەوتنی (10ی ئازاری 2025)
ناوی نووسەر: #ڕێبین تاڵیب#

ڕێککەوتنی10ی ئازاری (2025 ) لە نێوان ئەحمەد شەرع (جۆلانی)، سەرۆکی کاتی سوریا و مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕووداوێکی گرنگی سیاسییە لەسەر گۆڕەپانی ململانێیەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان، کە لە بارودۆخێکی ئاڵۆزو ڵێڵی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی گۆڕا و خێرای داینامیکی هاتووەتە ئاراوە. ئەم ڕێکەوتنە لە کاتێکدا واژۆ کراوە کە دەسەڵاتی ناوەندی سوریا پاش کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان و گرژی نێوان پێکهاتەکانی سوریا لە لاوازترین باردۆخی خۆیدایە، سەرەڕای ناڕەزاییە نێودەوڵەتیەکان، لە هەمان کاتدا لایەنی کوردی بەهۆی دەستکەوتەکانی ساڵانی ڕابردوو لەسەرکەوتنی شەڕی دەوڵەتی تیرۆرستی داعش لە ( ئێراق – شام) و بەدەست ھێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی توانیویەتی پێگەیەکی جێگیر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا پێکبهێنێت، هەروەها توانی ئیدارەدانێکی خۆبەڕێوەبەری هاوسەنگ و گونجاو دروست بکات لە پاراستنی بەهاکانی ئازادی و دیموکراسی، پاراستنی مافی کەمینەکای تر، پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە لەگەڵ هێزە هاوپەیمانەکانی دژی تیرۆر لەجیهاندا .

هۆکارەکانی ڕێککەوتنەکە لاوازبوونی پێگەی ئەحمەد شەرع پاش کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان کەمبوونەوەی شەرعیەتی ناوخۆیی هۆکارێکی سەرەکییە لەگەڵ ئەوەشدا بارودۆخی خراپی ئابووری و سەربازی دەوڵەتی سوریا کە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی تەواوی وڵات بکاتەوە، لەگەڵ مەترسی پارچەبوونی سوریا بەهۆی خواستی عەلەوییەکان و کورد بۆ جیابوونەوە فاکتەرەکانی دیکەن، لەگەڵ ئەوەشدا شەرع پێویستی بە کەمکردنەوەی بەرەی دژایەتی و دروستکردنی هاوپەیمانی نوێ هەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی.


ئامانجێکی دیکەش ڕازی کردن و ڕەواندنەوەی نیگەرانی و ناڕەزایەکانی هێزە دەرەکییەکانە لە پشتگری کردنی سوریایەکی دیموکراسی و ئازاد پاراستنی نەتەوەو پێکھاتە جیاوازە کەمینەکانی وەک کوردو عەلەویەکان و درۆزەکان، بە تایبەت ئەمریکا و ئیسرائیل، ڕازیکردن و دڵنیایدان بە پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان لەلایەکی ترەوە لایەنی دووەم لە ڕێکەوتنەکە لە دیدگای بەڕێوەبەری خۆسەری ڕۆژئاوا مەزڵوم عەبدی، مەترسی هێرشی تورکیا و پێویستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی تورکیا و پرۆکسیەکانی بۆ سەر ناوچە کوردنشینەکان گرنگترین هۆکارن

هەروەها، مەترسی ناڕونی سیاسەتی ئەمریکا و پۆپۆلستی ترەمپ و خوێندنەوەی پرسە دەرەکیەکان لە ڕوانگەی سوودی ئابووری و بازرگانی هۆکارێکی ترە، کە کەمبوونەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لێ دەخوێنرێتەوە، چونکە ئەمەریکا سەنتەرە لەو پرسەشدا، ھەروەھا گرنگی پێویستی نەتەوەی کورد بە دانپیانانی یاسایی فەرمی لە لایەن دەسەڵاتی ناوەندییەوە هۆکارێکی ترە بۆ واژۆکردنی ئەم ڕێکەوتنە کە ڕەنگە ببێتە هۆی چەسپاندنی مافەکانی کورد لە دەستووری نوێدا، ئەمە سەرەتایەکی باش و گونجاوە، سەرەڕای قەیران و ململانێی سەرچاوەکانی ئابووری لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوا، مەترسی دوورخستنەوەو لادانی هەڕەشەکان هۆکارێکی ترن بۆ بەشداری کردن لە ڕێکەوتن و بیرکردنەوە ستراتیژی و سیاسیانەی کورد لە داهاتووی سوریا.

سەبارەت بە هەڵوێستی هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، تورکیا وەک یەکێک لە سەرسەختترین نەیارانی دەسەڵاتی کوردی لە سوریا، هەڵوێستێکی دژبەرانەی بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە هەیە. لە دیدی تورکیا، ڕێککەوتنەکە دانپیانانە بە بوونی نەتەوەی کورد هەروەها تورکیا ڕێککەوتنەکە بە بەهێزکردنی پێگەی پەکەکە دەبینێت و وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی لێی دەڕوانێت، دواتر نیگەرانی تورکیا زیاتر لەوە سەرچاوەی گرتووە مەترسی و کاریگەریی ڕێککەوتنەکەیە لەسەر کوردستانی باکور، دروستکردنی نموونەیەک بۆ کوردی ئەو وڵاتە پێشبینی دەکرێت تورکیا فشار لەسەر حکومەتی سوریا زیاد بکات و ئەگەری دەستوەردانی سەربازی بۆ لاوازکردنی پێگەی هێزەکانی هەسەدە بوونی هەیە ئەگەر هەڵوێستی هێزە هاوپەیمان و نزیکەکانی کورد بگۆڕدریت.

سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران بەرامبەر بە ڕێککەوتنەکە دوالیزمی بەئاشکرا دەبینرێت. لە لایەکەوە ئێران پشتیوانی لە حکومەتی ناوەندی سوریا دەکات و ڕێککەوتنەکە بە گەڕانەوەی ناوچە کوردنشینەکان بۆ ژێر دەسەڵاتی دیمەشق دەبینێت بەتایبەتی ئەو خاڵەی رێکەوتنەکە کە باسی یەکگرتووی خاک و سەروەری و رەمزی ئاڵای سووریا دەکات، لە لایەکی ترەوە ئێران نیگەرانە لە کاریگەری ڕێککەوتنەکە لەسەر گرووپە شیعەکانی سوریا و کەمبوونەوەی نفوزی خۆی. پێشبینی دەکرێت ئێران هەوڵی کەمکردنەوەی نفوزی دەوڵەتی تورکیا و ئیسرائیل و هێزە کوردیەکان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکانیان بدات و کار لەسەر بەهێزکردنی گرووپە شیعە عەرەبییەکان بکات.

دەربارەی کارەکتەرێکی بەهێزو گرنگی داڕێژەری سیناریۆکانی داهاتووی سوریا کە ئیسرائیلە، دوو جۆر مامەڵە لەگەڵ ڕێککەوتنەکە دەکات. لە لایەکەوە، ئیسرائیل ڕێککەوتنەکە بە بەهێزبوونی حکومەتی سوریا دەبینێت کە ئەمەش بۆ ئیسرائیل مەترسیدارە. لە لایەکی ترەوە، ئیسرائیل پشتیوانی لە کورد دەکات وەک هێزێک کە دەتوانێت هاوسەنگی هێز لە سوریا ڕابگرێت. ستراتیژی ئیسرائیل لە ئێستادا پشتیوانیکردنە لە ئۆپۆزسیۆنی ناوچەی درۆزەکان و هێزەکانی تری ناو سوریا بۆ لاوازکردنی پێگەی حکومەتی ناوەندی و هەوڵدان بۆ پاراستنی پەیوەندی لەگەڵ کورد بۆ دروستکردنی هاوسەنگی لە دژی نفوزی ئێران، پاراستنی بەرژەوەندیەکانی لە بەرزاییەکانی جۆلان و ناوچە سنوریە ستراتیژیەکان دژی نەیارەکانی حەماس و فەتح لە سەر سنورەکان.


هەڵوێستی ئەمریکا وەکو تاکە زلهێزی جیهانی و هەژموون کەر تا ڕادەیەک ئەرێنییە و ناڕونە. ئەمریکا دەتوانێت بە هۆی ڕێککەوتنەکە بەشێک لە هێزەکانی خۆی لە سوریا بکشێنێتەوە بەبێ ئەوەی ناوچەکە تەواو چۆڵ بکات. هەروەها ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئەگەری گرژی و ناکۆکیەکان، فشار زیادکردن و کەمکردنەوەی نفوزی ئێران بە هۆکاری هەبونی ئیسرائیل و تورکیا کە دژی ئێرانن بەتەواوی لەم پرسەدا بەتایبەتی تورکیا لە ئێستادا لەگەڵ ئێران زۆر ناکۆکە لەزۆر بواردا لە سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی، هەرچەندە ئەمریکا بە فەرمی پشتیوانی لە ڕێککەوتنەکە ناکات، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە پشت پەردەوە پشتیوانی بکات.


ڕێککەوتنەکە چەندین لایەنی ئەرێنی بۆ کورد هەیە:
یەکەم: دانپیانانی فەرمی بە کورد وەک کۆمەڵگەیەکی ڕەسەن لە دەوڵەتی سوریا، هەرچەندە دانپیانانەکە وەک کۆمەڵگە یە نەک نەتەوە.
دووەم: زامنکردنی مافی هاووڵاتیبوون و مافەمەدەنی کلتوریەکان لە دەستووری داهاتوو بۆ کورد کە دەتوانێت بنچینەیەک بێت بۆ داهاتوو سودی سیاسی و یاسایی هەبێت.
سێیەم: ڕاگرتنی شەڕ لە تەواوی سوریا کە دەتوانێت سەقامگیری و ئارامی بۆ ناوچە کوردنشینەکان بهێنێت.
چوارەم: کەمکردنەوەی مەترسیی هێرشی سەربازی و داگیرکاری تورکیا. لە کۆتاییشدا کردنەوەی دەرگای بەشداریکردنی کورد لە پرۆسەی سیاسیی داهاتووی سوریا.

بە پێجەوانەشەوە ڕێککەوتنەکە چەندین لایەنی نەرێنیشی هەیە:
یەکەم: ڕێکەوتنەکە بەڵگە نامەیەکی فەرمی و یاسایی بەهیز نیە وە لایەنێکی دەولی و چاودێر و ئاگادار نیە وەکو ناوبژیوانێک.
دووەم: یەکخستنی دامودەزگاکان لە ژێر دەسەڵاتی ناوەندی کە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری کەم بونەوەی سەربەخۆی سیاسی و ئیداری.
سێیەم: گەڕاندنەوەی دەروازە سنوورییەکان، فڕۆکەخانەکان، کێڵگەکانی نەوت و گاز بۆ حکومەتی ناوەندی کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئابووری کورد.
چوارەم: نەبوونی زەمانەتی نێودەوڵەتی بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە.


دەرئەنجام بەشێوەیەکی گشتی
ڕێککەوتنی 10ی ئازاری 2025 دەسپێکێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و حکومەتی ناوەندی سوریا، بەڵام بەرهەمی بارودۆخی تایبەتی سوریایە کە تێیدا هەردوولا پێویستیان بە یەکتر هەیە. لایەنی کوردی ئەم ڕێککەوتنەی وەک دەسپێکێکی ئەرێنی دەبینێت، هەرچەندە مێژوو نیشانی داوە ڕێککەوتنی لەم جۆرە لەگەڵ حکومەتە ناوەندییەکان دواتر پێشێل کراون زیاتر بۆ دووبارە خۆبەهێزکردنەوەو تێپەراندنی مەترسیەکانە نەک خواستی ڕاستەقینە بۆ رێکەوتن و پێکەوە ژیانی نەتەوە جیاوازەکان، کورد هەمیشە فریو دراوە لەم ڕێگایەوە دەبێت چاوکراوە ترو وردبین تر بێت.

کورد لە ڕۆژئاوا دەبێت لە ئەزموونی کوردی باشوور لە ئێراق وانە وەربگرێت و بەردەوام بێت لە بەهێزکردنی خۆی، ستراتیژی بە دەستێک ئاشتی و ڕێکەوتن بەدەستێکیش خۆڕێکخستن و خۆبەهێزکردن، گرینگترین فاکتەر بۆ بەهێزی کورد لەم قۆناغەدا بریتیە لە یەکگرتووی لەناوخۆی خۆیدا. هەروەها پەیوەندی لەگەڵ هێزە نێودەوڵەتییەکان وەک ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت بپارێزێت و بەهێزی بکات .

ڕێککەوتنەکە دەتوانێت هەنگاوێکی باش بێت بەرەو یەکلابوونەوەی پرسی کورد لە سوریا بە شێوەیەکی کاتی، بەڵام پێویستە کورد هەوڵ بدات مافەکانی خۆی لە دەستووری نوێی سوریا بچەسپێنێت هەروەها خەیاڵ و بەرنامەی نەتەوەی گەورەتری هەبێت بۆ داهاتوو نەک لە کوردستانی سوریا، بەڵکو لەتەواوی بەشەکانی تریش هاوکارو هەماهەنگی هەبێت، چونکە یەک چارەنووس، یەک مێژوو، یەک خاک، یەک زمان، یەک ناسنامەی یەکگرتومان هەیە سەرکەوتنی کورد پەیوەستە بە ڕادەی هۆشیاری و یەکگرتووی نەتەوەکەمان لەهەر چوار پارچەی کوردستان. [1]

تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 155 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 14-03-2025
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-03-2024 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: دۆزی کورد
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: سووریا
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 20-04-2025 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 24-04-2025 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 24-04-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 155 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.344 چرکە!