ناو: حەمەد
ناوی باوک: عەوڵڵا
$ژیاننامە$
حەمەدی عەوڵڵای بەستەسێنی خوارێ لە ساڵی 1920 لە دایکبووە. لە گوندی #بۆسکێن#ی سەربە #ڕانیە# گەورە بووە.
لە ساڵی 1962هاتووەتە گوندی بەستەسێنی خواروو لەوێ نیشتەجێ بووە، پیاوی ئاشتەوایی بووە، دانیشتووانی گوند و پشدەر گەواهی ئەوە دەدەن کە پیاوێکی هەتا بڵێی باش بووە، بۆ خەڵکی دەڤەرەکە چونکە هەر لەوێ ژیاوە هەتا گوندەکە وەکوو هەموو کوردستان ڕاگوازران بۆ ئۆردوگا زۆرەملێیەکانی بەعس و لە کۆمەڵگەی #حاجیاوا# نیشتەجێ بووە، هەتا کۆتایی تەمەنی هەر لە گۆمەڵگای حاجیاوا کۆچی دوایی کردووە .وە لە گۆڕستانی گوندی بۆسکێن، لەسەر وەسییەتی خۆی بەخاک دەسپێرێت.[1]