کابرایەک لە دێی «کانی میران» ناوی قارەمان بوو، ڕۆژێک لەگەڵ هاوڕێیەکی باسی خواردنی خۆش ئەکەن، قارەمان ئەڵێ: خورماوڕۆن زۆر خۆشە. ئەوی تر لێی ئەپرسێ: بۆچی تۆ خواردووتە؟ ئەڵێ: «ناوەڵڵا نەمخواردووە، بەڵام ڕۆژێک ئاگام لێ بوو ئەوڕەحماناغا زۆر بە لەزەت ئەیخوارد؛ منیش بەوەدا ئەزانم کە زۆر خۆشە».[1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=