بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەکوو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی یارییە وەرزشییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن و پەروەردەی قەزاکان، بڕیارە لە
14-04-202514-04-2025 و
21-04-202521-04-2025 هەردوو پاڵەوانییەتیی بالەی کوڕان و فوتساڵی کوڕان بۆ پەروەردەکانی (ناوەندی هەولێر، دەوروبەر، بنەسڵاوە، کۆیە، خەبات، شەقڵاوە، پیرمام، مەخمور) بەڕێوەبچێت، یارییەکانی ئەم پاڵەوانێتییەش هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشیی ئافرەتانی هەولێر بەڕێوەدەچێت. لە بارەی ئەنجامدانی ئەم پاڵەوانێتییەش (فەرهاد ئیبراهیم) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چالاکی وەرزش و دێدەوانی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان وتی: وەکوو بەرنامەی ساڵانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان ئەمساڵ
2025 لە بەرنامەمان دایە ئەم دوو چالاکییە وەرزشییە بۆ پەروەردەی قەزاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر ئەنجام بدەین، ئامانجمان ئەوەیە بتوانین خزمەت بە وەرزشی ناوەندەکانی خوێندن بکەین لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، پەروەردەی قەزاکانیش ئامادەکاری باشیان کردووە بۆ بەشداری کردن لەم پاڵەوانێتییە بۆ هەردوو یارییەکانی بالەی کوڕان و فوتساڵی کوڕان کە بڕیارە یارییەکان لە
هەولێرهەولێری پایتەخت بەڕێوەبچێت، وتیشی سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر دەکەین کەوا هاوکاری و پاڵپشتی باشی کردوین بۆ ئەنجامدانی ئەم دوو پاڵەوانییەتییە دەمانەوێت وەرزشی قوتابخانەکان لە ئاستێکی بەرزتر بێت و ئەوەی لە توانامان بێت بۆ خزمەتکردنی وەرزش لە ناوەندەکانی خوێندن ئەنجام دەدەین.
[1]