#بێوار ڕەسوول# (سووداد ڕەسوول)
ئەگەر سەرنج بدرێ لە هەمووی مێژووی کورد، دەبینین دژایەتیی کورد بۆ کەسایەتیی سەڵاحەدین، دەگەڕێتەوە بۆ نیوەی دووەمی سەدەی بیستەم، لە پێش ئەو سەردەمە، سەڵاحەدین لای مێژوونووس و شاعیرانی کورد ڕێزلێگیراو بووە بەشانازییەوە باسیان کردووە. هەر بۆ نموونە شێخ ڕەزای تاڵەبانی لەبارەی سەڵاحەدینەوە دەڵێت:
عەرەب ئینکاری فەزڵی ئێوە ناکەم ئەفزەڵن ئەمما
سەڵاحەدین کە دنیای گرت لە زومرەی کوردی بابان بوو
لای شەرەفخانی بدلیسی لە پەرتووکەکەی شەرەفنامە کە لە سەدەی شازدەم نووسراوە فەسڵێکی پەرتووکەکەی بۆ مێژووی بنەماڵەی ئەیوبییەکان تەرخان کردووە. لە سەدەی بیستەمیش لە پەرتووکەکەی ئەمین زەکی بەگ، خوڵاسەیەکی تەئریخی کورد و کوردستان باسی بنەماڵەی ئەیوبییەکان دەکات، بە جێگەی شانازی کوردیان دادەنێت.
لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، وەک گۆڤاری ڕۆژی کورد کە گۆڤاری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد بوو لە ئەستەنبوڵ لە 1913 دەردەچوو؛ دیاریی کوردستان کە گۆڤارێکی هەفتانە بوو لە 1925 لە بەغدا دەردەچوو؛ گۆڤاری نیشتمان کە زمانحاڵی کۆمەڵەی ژێ کاف بوو لە 1943 لە تەورێز چاپ دەکرا، هەر سێ گۆڤار بەرگی پێشەوەیان بە وێنەی سەڵاحەدینی ئەیوبی نەخشاندووە، بەقارەمانی نەتەوەی کورد ناویان هێناوە.[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=633022&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی سەڵاحەددینی ئەیوبی، ئەو سەرکردەی لە مێژووی کورد دووبارە نابێتەوە=KTML_Link_External_End=